پڕۆژەی ئاگا
دڵشاد کاوانی
هەموو ئەم پڕۆژەیەش لەسەر شانی برای بەڕێزم سالار عومەر و هۆزان ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت دوو گەنجی خۆنەویست. سەرباری ئەوەی كە توانیویانە دڵی ناسكی گەنجان ڕابگرن. بە دەردەسەریی و دەیان كێشە وگرفتدا تێپەڕین و لێرە و لەوێ پارە و كۆمەك بۆ كتێبیی گەنجان پەیدا بكەن. تەنانەت لە داهاتی كار و كاسبییەی خۆیان مانگانە بڕیك پارە بۆ پڕۆژەكە وەلا دەنێنن و لەسەر دەمی ماڵ و منداڵ و خێزانەكانیان دەگرنەوە. ئەمە رۆحییەتێكە لە بەخشیندا كەم وێنەیە. پڕۆژەی ئاگا تاكە پڕۆژەی ئیسلامییە، كە بە بێ گوێدانە ئایدیا و بۆچوون و یاخود جیاكردنەوەی دەقی ئایینیی و نا ئایینیی، دەرگەیان بۆ بیر و هزری گەنجان واڵاكردووە، بێ بەرامبەر و جیاكاریی دەقەكانیان بۆ بە چاپ دەگەیێنن.
کۆتری فرووزی
شەهلا نووری
كتێبی ڕەخنەیی گرفتی دەق
لە كتێبی گرفتی دەقدا هاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆماننووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.
نایلا خەڵاتگری خەڵاتی ئاشتیی نیودەوڵەتی منـداڵان
رەزا شوان
نایلا ئیبراهـیمی، بە هـۆی خەبات و داکۆکیکردن لە کچان و ژنانی ئەفگانی لەڕێی تۆمارکردنی گۆرانییەکی بەهـێزی ناڕەزاییەوە کە بە شێوەی ئۆنلاین بـڵاوبـۆتـەوە. درێـژە بە ئـیـلهـامـبەخـشـیـن و بـە هـانـدانی کـچـانیدیـکەی پەنابەرانی ئەفگانستان دەدات. بۆ ئـەوەیداکـۆکی بکەن لە بەدەسـتهـێنانی مافەکانیکچانی ئەفگانـستان. رووبـەڕووی ئەو سـتەمکاریـیانە ببـنەوە کە لەلایەن رژێمی تاڵـیبانەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە.لە رێـگەی قسەکـردن لە بەردەم خەڵـیـدا لە بـۆن و رووداوە جیهـانییەکانـدا.
تەما
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، هەروا چاو لە ئاسمان چاوەڕووانی داکردنی باران بوون. ئەوان حەزیان لەم قسانە نەبوو. چاوەڕووانی هەورەگرمە و هەورە تریشقە و تاریک بوونی دونیا بۆ بیستنی دەنگی باران بوون. بگرە زۆربەیان لە خەیاڵی خۆیاندا هەستیان بە قەترەکان لە سەر گۆنا و روخسار و لەسەر سینگی زەردیان دەکرد. دایکەکان مەمکە سیس و وشکەکانیان دەرهێنا و هەورەکەیان سوێند دا کە بە بێ ئەوەی جارێکی تر جۆباری شیر لە ناو رەگەکانیاندا وەڕێ بخا، سەری خۆی هەڵنەگرێ و دوور بکەوێتەوە.
Mard & JaanMard
Written: by Azad Karimi
Mard: Nergal, He is the son of Enlil and Ninlil(Ninma), and is the
manifestation of the reveng’s whip of the God the Creator. He is the little
brother to Kaash the guardian angel of Moon.
بمنووسە!
رەسوڵ سەفەریانی
دووھەم جار تەمەنم سەرکەوتبوو و تا رادەیەکی زۆریش تامی دیداری تۆم لەبیر چووبووەووە. لە رێگەی پڕ سەرنجی ژیاندا سەرقاڵی بینینی جوانییەکان بووم. خەریکی دیدار و دڵداری کردن لەگەڵ تەندروستی بووم. جەستەم رادەھێنا و ئەمویست بە قووەتی بکەم تا بەرانبەر ھێرشی بە ھێزی زەمان بتوانێت خۆی ڕابگرێت و جێگەی چنگ و نینۆکی زەمان بە دەم و چاومەوە زۆر دیار نەبێت. زۆر باشیش دەچووە پێش و بە بینینی ھەموو ھاو تەمەنەکانم ئەم راستییەم بۆ دەسلما و تەنانەت ئەوان خۆیشیان زۆر جار دانیان پێدا دەنا.
پـهراوێـزی ههشتهمینی تێـكست
نەژاد عزیز سورمێ
له پیادهكردنی ئهشكهنجهداندا وا دێته بهرچاو جهللاد و بینهر بچنهوه ناو یهك ئهڵقه، جهللاد وهك (سادی)ـیهك كه حهز به ئازاردانی بهرامبهر دهكا و بینهریش وهك (مازۆشی)ـیهك كه ئارهزووی خۆ ئازاردانه به بینینی ئازاردانی كهسێكی تر! لهههر خانهیهكیش دابنرێ ئهشكهنجهدان له نهستی جهللاددا دهستهوهستانه له چوونه ناو جوغزی دیالۆگ و تێگهیاندن و تێگهیشتنی بهرامبهر؛ ڕق و داخ له دڵی و كوێربوونی گرێ دهروونییهكانی دهردهبڕێ.
صفحه2 از436