تف
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام ئەمە بەری پێ نەگرت. دیسان لەسەر قاچەکانی هەڵتروشکایەوە. لە دووای ئەوەی یەک دوو تفی لەسەر جێ دەمی مێشەکە رۆکرد و بە قایمی خوراندی، چووەوە سەر کێری. تف رووی لە کەمی کردبوو. یەک دوو جاری تر، بە دژواری بڕێکی کەمی لەدووای هەڵمژینی زمان و مەڵاشووی رۆکردە ناو مشتی. بگرە یەکیان وەک لیکێکی کەم بە لێویا چەسپی. هەوا گەرم بوو و، زوو زوو بەری دەستی وشک دەبووەوە. دەمی بەتەواوی وشک هەڵگەڕابوو. لەوەی کە مێشەکە نەیهێشتبوو رەحەت بێ، تەواو رقی هەستابوو. دەنگی هەڵبڕی و، بەو دانەیان وا لە پێش ئەوانی ترەوە روو لەم دانیشتبوو، گوت:
ئاوڕێکی خێرا لە تەندووری ژنانە
خەبات رەسووڵی
بێ گومان تا هەنووکە لۆژیکی عەتاکان لە دنیای ڕاستەقینەشدا کەمی کارەسات لێ نەکەوتووەوەتەوە و ئەردەڵان زۆر بە باشی توانیویەتی دۆخی دەروونی ئەم چەشنە کارەکتێرانە وێنا بکات. زمانی نووسینی ڕۆمانەکە یەکجار بەهێزە و دەکرێ وەک نموونەیەکی بەهێزی زمانی نووسینی کوردی سەیر بکرێت، بەڵام ڕۆمانەکە بێ کەموکووڕی نییە و نووسەر لەباری پلۆتی بەسەرهاتەکەوە تووشی کێشە بووە و زۆر جار خوێنەر هەست بەوە دەکات ئەم ڕۆمانە لە ماوەیەکی دوورودرێژدا نووسراوە و هەموو جارێ کە نووسەر هاتووەتەوە سەر نووسینەکەی، سەیری نووسینەکانی پێشووی نەکردووە.
تواندنەوەی تاک لە نێو وەهمی کۆدا
هاوڕێ نەهرۆ
زانایەکی کۆمەڵناسی ئیراقی وەک دوکتور عەلی وەردی لە پەرتووکی کەسایەتی تاکی ئیراقی باسی دووفاقی ئەکا سەرەتا لە کەسایەتی جیهانی بە گشتی دواتر لە کەسایەتی تاکی ئیراقی، بۆ نموونە دەڵێ کەسایەتی تاکی ئیراقی لە نێوان قوناغی شوانکاری و قوناغی شارستانی لە نگەری گرتووە، تەنانەت لە پەرەگرافێک دا باسی شیزوفرینیا لە کەسایەتی ئیراقی دەکا.
پیاو
شەهلا نووری
بێ تۆ
شەهلا نوری
خودگێڕانەوە: ئەو وێنانەی تەمەن...
خودگێڕانەوە: ئەو وێنانەی تەمەن، کە شێعر دەیگێڕێتەوە
لە دەقی سەباح رەنجدەردا
نووسینی: د. عەبدوڵا رەحمان
خوێندنەوەی کۆچیڕۆکی "قاوتی دەم با"
ئەرسەلان چەلەبی
چیڕۆکی قەڵای قازی کە لە دوو جەمسەری "ڕێئاڵ-فیکشێن"دا بەرهەم هاتبوو جێگەی سەرنج بوو. خاوەنی پێنج کاراکتەری سەرەکییە بە ناوی خەبات، دیاکۆ، سەلیم، قازی محەممەد و شەیتان. چیڕۆکەکە لەوێوە دەست پێدەکا کە خەبات و دیاکۆ لە تورکیە دەیانهەوێ بچن لە یووئێن ناونووسی بکەن، لەوێوە کاراکتەری سەلیم دێتە کایەوە و هەر لەوێشڕا پەتی رێئاڵ دەپچڕێ و هەودای فیکشێن و خەیاڵ هەوساری گێڕانەوەکە دەگرێتە دەست. سەلیم وەکوو کاراکتەرێکی سەیر و سەمەرە، جادووگەر، کەسێک کە دەیتوانی کارێک بکا مرۆڤەکان لە زەماندا سەفەر بکەن.
دەنگی ئاسمان لە گەڵماندایە
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوەی سەرنجمان ڕادەکێشی سیمبول دارە مەیت یان (تابووت) هەر لەسەرەتای فیلمەکە تا کۆتایی ئامادەبوونی بەرچاوی هەیە، تابووت نیشانەیە بۆ مەرگی هەمیشەیی و بەردەوام کە وەک ملوانکەیەکی تاسێنەر لە گەردنی گەلی کوردو گەلانی ئیران ئاڵاوە بە درێژایی مێژوو، تابووت نیشانەیە بۆ قوربانیەکانی گەلی کورد کە هەمیشە ئەو باجەی داوە بۆ ئازادبوونی هونەرو ئافرەت و ئازادی باوەڕ، بەهەرحاڵ فیلمی نێوەمانگ ئیش کردن لە نێو خەرمانەی غەم و خەفەت و تراژیدیای گەلی کورد گەرچی لە هەندێ شوێنی دا کۆمیدی ڕەشی تیایە وەک ئەوەی کامیرەکە بە درێژایی وێنە گرتن فیلمی تیا نەبووە یان روڵی شوفیرەکەو سەرتاشینی لەلان جەندرمەوە، لە کۆتایی دا هیوای سەرکەوتن بۆ برای دەرهینەرو کاستی فیلمەکە دەخوازم.
صفحه17 از439