شکاندنی زمان
جەمال موکریانی
من لە کۆتاییدا ناڵێم ئەو شاعیرە خاوەنی مەعریفەو رۆشنبیریی شیعریی نییە، بەس ئەم شێوە هەوڵە لەسەردەمی جیهانگەراییدا بێئاکام دەبێت. جگە لەمەش با ئەوە بزانین بۆ نموونە ئەو کەسەی زۆر شارەزای دنیاو تەکنیكی یاری تۆپی پێ بێت، مەرج نییە لە هەمانکاتیشدا یاریچییەکی باش بێت، با جیاوازی نێوان ئەم دوو خاڵە گرنگە بکەین.
نوشستی میدیای ئەدەبی
رێژوان نووری
نەبوونی تێگەشتنی مەوسوعی بۆ ئەدەب و هوشیاریی میدیایی و ئەکادیمیبوون لە بیینی بابەتی باش و داهێنەرانەو هەڵسەنگاندندا، وا دەکات ئەو بڵاوکراوانە بمرێنێت و خوێنەرانیان روو لەکەمی بێت، لە لایەکی تریش داخستنی دەرگا دەبێت بە رووی بڵاوکردنەوەی بابەتی جدی و جوڵێنەردا.دونیا لەوێ نەماوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستی کۆتایی دونیا چۆن دەست پێدەکا؟ دێتەوە بیرم لە شوێنێکدا خوێندبوومەوە کە سەرەتا گیاکان لەیەکتر دووردەکەونەوە،... دوور دوور، وەها کە ئیتر دەنگی روان و پشکوتنیان ناگاتەوە گوێی یەکتر. کێوەکانیش هەروەها، بە بێ ئەوەی یەک بەردیان تیا تلۆربێتەوە بەرەو قەراغەکان و سنوورەکانی زەوی دەکشێن، باڵاشیان هەتا دێ کورت و کورتتر دەبێتەوە.سەرمایەداری و دەسدرێژی سێکسی
وەرگێڕان: حەسەن عنایەتی
ئایدۆلۆژیایەک کە ڕێگە دەدات بەهای ژنێک تا ئاستی شت/کاڵایەکی سێکسی دابەزێت، ژنانیش هان دەدات کە ساڵانە تەنیا لە بەریتانیادا یەک ملیار پاوند بۆ نەشتەرگەریی جوانی خەرج بکەن.تۆپە ونەکە
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بەرەو تانکەری ئاوەکە چووین. کاڤیا پرسی "یەکەم کەس کێ سەردەکەوێ؟" گوتم "تۆ." رازی بوو. بەسەر تانکیی ئاوەکەدا سەرکەوت و چووە ناو خانووەکەوە. منیش بە شوێندا رۆیشتم و ئەوسا بە شوێن تۆپەکە ژێری قەنەفەی خەوتنێکمان دەپشکنی کە گوێمان لە دەنگێک بوو. ڤیجای بووی کە بە ئەسپایی دەیگوت "دایکم بانگت دەکا."شیعر نووسینى پێشەکى بۆ چییە؟
غەمگین بۆڵى
کێشەکە بەمۆدەبوونى دیاردەکەیە. جیا لەوە من دەمێکە گەیشتوومەتە ئەو قەناعەتەى کەوا شیعر نووسینى پێشەکى پێویست نییە، شیعر هیچ پێشەکییەک لەخۆیدا قبوڵ ناکات. تەنانەت پێم وایە زۆرێک لە خوێنەران لەدەرئەنجامى سەرەتای خوێندنەوەى پێشەکییەکە بەهەمان ئەو ئاڕاستە فیکرییەدا دەڕۆن کە پێشەکى نووس لەسەروەختى خوێندنەوەکەی بۆ شیعرەکاندا پێدا ڕۆیشتووە.کڕێوە
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ڤلادیمیر هەموو رۆژەکە بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان بەملاولادا هەڵسووڕا. بەیانی زوو سەریدا لە کەشیشەکەی جادرینۆ، دوای زەحمەتێکی زۆر لەگەڵیا رێککەوت. پاشان لە نێو ئەو خاوەن موڵکانەی دراوسێدا گەڕا بەدوای شایەتان. یەکەم کەس کە خۆی پێناساند، ئەفسەرێکی چل ساڵەی خانە نشین بە ناوی دراوین بوو.باجی جیانووسین: ئەزموونی سەباح ڕەنجدەر
د. ئەحمەدى مەلا
لۆژێکی شیعر، له سهر نالۆژیک بهنده، جیهانی ئەم شاعيرە وهکو نارنجۆکێک ههپروون به ههپروون بووه، هیچی بهسهر یهکهوه نهماوه، پارچهکانی جارێکی دی مهحاڵه پێکهوه گرێ بدرێنهوه، بهڵام ههر پارچهیهک خۆی له خۆیدا پێکهاتهیهکی شیعرییه.صفحه338 از450