بمنووسە!
رەسوڵ سەفەریانی
دووھەم جار تەمەنم سەرکەوتبوو و تا رادەیەکی زۆریش تامی دیداری تۆم لەبیر چووبووەووە. لە رێگەی پڕ سەرنجی ژیاندا سەرقاڵی بینینی جوانییەکان بووم. خەریکی دیدار و دڵداری کردن لەگەڵ تەندروستی بووم. جەستەم رادەھێنا و ئەمویست بە قووەتی بکەم تا بەرانبەر ھێرشی بە ھێزی زەمان بتوانێت خۆی ڕابگرێت و جێگەی چنگ و نینۆکی زەمان بە دەم و چاومەوە زۆر دیار نەبێت. زۆر باشیش دەچووە پێش و بە بینینی ھەموو ھاو تەمەنەکانم ئەم راستییەم بۆ دەسلما و تەنانەت ئەوان خۆیشیان زۆر جار دانیان پێدا دەنا.
پـهراوێـزی ههشتهمینی تێـكست
نەژاد عزیز سورمێ
له پیادهكردنی ئهشكهنجهداندا وا دێته بهرچاو جهللاد و بینهر بچنهوه ناو یهك ئهڵقه، جهللاد وهك (سادی)ـیهك كه حهز به ئازاردانی بهرامبهر دهكا و بینهریش وهك (مازۆشی)ـیهك كه ئارهزووی خۆ ئازاردانه به بینینی ئازاردانی كهسێكی تر! لهههر خانهیهكیش دابنرێ ئهشكهنجهدان له نهستی جهللاددا دهستهوهستانه له چوونه ناو جوغزی دیالۆگ و تێگهیاندن و تێگهیشتنی بهرامبهر؛ ڕق و داخ له دڵی و كوێربوونی گرێ دهروونییهكانی دهردهبڕێ.
نیشتیمانی دڵم
وەڕگێڕانی: شەهلا نوری
ماڵئاوایی لە کاغەز و کابڵ و کامیرا
هاوڕێ نەهرۆ
بەکارهێنانی ئەم لامپانە کاتی دەخایاند بۆ پێکردن و کوژاندنەوەی ئەم دەزگایانە بەڵام دواتر ترانسستەر دۆزرایەوە، دۆزینەوەی ترانسستەر شوڕشێکی گەورە بوو لە دونیای ئەلکترونێک دا، ترانسستەر هەم بە پەلە ئیش دەکا، هەم قەبارەی بچووکە، هەم تێچووی کەمە، هەروا لە بواری تەلەفون ئەوەندە گەشەی بەخۆیەوە بینی چی دی پیویستی بە تەڵ و کابڵ و ستوون و تاوەر نەبوو، تا دەهات قەبارەی تەلەفون بچووک بووەوە، چی دیکە خەڵک پیویستی بە تەلەفونی سەر مێز نەبوو، تێکرای خەڵک بە هەژارو دەوڵەمەندەوە توانیان تەلەفون و موبایل لە گیرفانەکانیان هەڵگرن و بەکاری بهێنن، نهێنی بچووک بوونەوەی قەبارەی موبایل بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئایسی و پروسیسوری موبایل لە توێژاڵی لەشێوەی گەیەنەر (رقائق من اشباە الموصلات) وەک سلیکۆن دروست دەکرا.
دەبم بە پیاو
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەیانی زوو کاتێک باوکم دیسان بە نووکی پێ تێی دەسرەواندم، بە جەستەی ئارەقاویمەوە لەخەو راچڵەکام. لە جیاتی دۆشەکەکە، بینیم لەناو حەوزێکی سووری پڕ لە ئاودا راکشاوم. بەو قەراغانەوە وا نەدەگەیشتنە هیچ شوێنێک. باوکم مڕ و مۆچ گوتی "ئیستا بووی بە پیاو؟" لەکاتێکدا وڕ و گێژ بووم و وەک دوێنێ چاوەکانم هەڵدەگڵۆفین، گوتم: ـ ئەرێ باوکە، دوێنێ کاتژمێر دەی بەیانی بووم بە پیاو!
رەهەنـدی نەتەوەیی و نیشـتمانی لە هـۆنـراوەی منداڵان
رەزا شوان
هۆنراوە و سروودی کوردی، رۆڵێکی گرنگ و کاریگەرییەکی زۆریان لە دروستکردنی کەسانی کوردستان پەروەر و تێکۆشەر و شۆڕشگـێڕی کوردمان هەبـووە و هـەیە. ئەو هـۆنـراوەنووسانەشمان، کە لە ئێستادا هـۆنراوەی کوردستانی بۆ منـداڵان دەنووسن. لە منـداڵـییانـدا، هـۆگـری هـۆنـراوە و سـروودی کـوردی ببـوون.کاریـگەرییـەکی زۆریـان لەسەریان هـەبـووە. یادەوەرییەکانی منـداڵـێیانهـێـناونەتەوە یـاد و بەرچـاوی خۆیان و ژیانی ئەمـڕۆی منداڵانی کوردستان لەبەرچاودەگـرن. بـوونە بە ئیـلهـام و بە هەوێن بۆ نووسینی هـۆنـراوە و سروودەکانیان، بۆ مـنداڵانی نەوەی ئەمڕۆی کوردمان. ئەگەر بە ژیاننامەی زۆربەی هـۆنـراوەنووسانی منـداڵانی کوردمـان بچـینەوە، ئـەو راسـتیـیەمان بـۆ دەردەکەوێـت، کە لە منـداڵییەوە دەستیان بە نووسینی هـۆنـراوەی ئاسان کـردوون.
مرد و جانمرد
آزاد کریمی
داستان تولد ماردوخ یا جانمرد از این قرار است که ئوتوش یا آتش ایزد نگهبان خورشید فرزند شاماش یا چشمه آب روان ایزد نگهبان ماه در برج دوازدهم که نشانی تهشوب ایزد رعد و برق است با کمک انکی ایزد نگهبان کوهپایه ها، انلیل ایزد نگهبان ستون باد و هانه ایزدبانوی نگهبان پاکی آب و نرگال ایزد و دوموزید تحت نظارت آنو و با اراده ی خدای خالق ماردوخ ایزد نگهبان طبیعت جاندار را به دنیا آوردند.
شوناسی گۆڕستان
هاوڕێ نەهرۆ
دیارە ئێمە وەک گریمان قسە دەکەین بەڵام گریمانەکانیش بەشێوەیەک لە شێوەکان پشت بە زانستی کارەبایی و موگناتیسی و لوژیکی دەبەستی، بۆ نموونە لەڕوانگەی ئەم زانستەوە، روح بریتی یە لە تەوژمی کارەبا، هەر یادەوەرییەکی زیندەوەر مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ بگرە رووەکیش یادەوەریی هەیە، ئەم یادەوەریی یە دەکرێ وەک جیهازێکی تەلەفونی دەستی ژمارەی دیاریکراوی بۆ دابنرێ، لەکاتی لە ژیان دایە بەپێ ئەو ژمارەیە کونتاکت و تەماسی ناردن و وەرگرتنی هەیە، ئاکام کایەی تەلەپاتی ئەنجام ئەدا، بەم شێوەیە بەهرەمەند ئەبێ لە زانیاری و وێنەو ئایکونی یادەوەرییەکانی دیکە لەگەڵ یادەوەریی سروشت کە کانگای سیمبولی زانستی و زمانەوانی و فیزیاوی و کیمیاوییە، ئەم روحە کە لای ئێمە پێناسەکەی تەوژمی کارەبایە لە جەستە جیا ئەبێتەوە بەڵام نامرێ.
صفحه2 از435