چیرۆک بۆ منداڵان
عەلی حەمە رەشید
پێنوسەکەی دیار نەبوو. ئیتر کەوتە بیرکردنەوە وتی باشە ئەو پێنوسەی من دەبێ چی لێهاتبێت! لەم وتووێژەدا بوو لەگەڵ خۆی، لەپڕ دەنگێکی ناسک هاتە بەرگوێی و وتی: لیا لیا دڵتەنگ مەبە، من لێردام. ئەویش تەماشایەکی ئەملاولای خۆی کرد بینی لەسەر ڕەفەی پەرتوکخانەکە لەبەر دەم گۆڤارێکی منداڵاندا وەستا بوو،ئەمیش چوو بۆ لای تا بیهێنێت، بەڵام پێنوسەکە وتی من نایەم هەر بۆخۆم لێرەدا دەبم. لیا وتی ئەی نازانی من پێویستیم بەتۆ هەیە دەمەوێت وێنەی جوانت پێ دروست بکەم .پێنوسەکە وتی: من خۆ هەر بۆ وێنە کێشان دروست نەکراوم.
دەقی تەمەن ٤٢
ناڵە حەسەن
خەیاڵم پڕن لەو شکۆفانەی بەهار بیریان لێدەکاتەوە
ئاوازە سەردولکەییەکانی پەرێزی پشکووتن دەگەنە گوێم
بیری ژێر کەپری هاوینە هێمنە ڕەنگ هێڤیدارییەکانم دەکەمەوە
خۆم و کوپەیەک لە شەڕابی مزر و
دەفتەر و قەڵەمێک و بیرکردنەوەیەکی گەرم و وەرزێک لە میهرەبانی
پڕۆژەی ئاگا
دڵشاد کاوانی
هەموو ئەم پڕۆژەیەش لەسەر شانی برای بەڕێزم سالار عومەر و هۆزان ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت دوو گەنجی خۆنەویست. سەرباری ئەوەی كە توانیویانە دڵی ناسكی گەنجان ڕابگرن. بە دەردەسەریی و دەیان كێشە وگرفتدا تێپەڕین و لێرە و لەوێ پارە و كۆمەك بۆ كتێبیی گەنجان پەیدا بكەن. تەنانەت لە داهاتی كار و كاسبییەی خۆیان مانگانە بڕیك پارە بۆ پڕۆژەكە وەلا دەنێنن و لەسەر دەمی ماڵ و منداڵ و خێزانەكانیان دەگرنەوە. ئەمە رۆحییەتێكە لە بەخشیندا كەم وێنەیە. پڕۆژەی ئاگا تاكە پڕۆژەی ئیسلامییە، كە بە بێ گوێدانە ئایدیا و بۆچوون و یاخود جیاكردنەوەی دەقی ئایینیی و نا ئایینیی، دەرگەیان بۆ بیر و هزری گەنجان واڵاكردووە، بێ بەرامبەر و جیاكاریی دەقەكانیان بۆ بە چاپ دەگەیێنن.
کۆتری فرووزی
شەهلا نووری
كتێبی ڕەخنەیی گرفتی دەق
لە كتێبی گرفتی دەقدا هاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆماننووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.
نایلا خەڵاتگری خەڵاتی ئاشتیی نیودەوڵەتی منـداڵان
رەزا شوان
نایلا ئیبراهـیمی، بە هـۆی خەبات و داکۆکیکردن لە کچان و ژنانی ئەفگانی لەڕێی تۆمارکردنی گۆرانییەکی بەهـێزی ناڕەزاییەوە کە بە شێوەی ئۆنلاین بـڵاوبـۆتـەوە. درێـژە بە ئـیـلهـامـبەخـشـیـن و بـە هـانـدانی کـچـانیدیـکەی پەنابەرانی ئەفگانستان دەدات. بۆ ئـەوەیداکـۆکی بکەن لە بەدەسـتهـێنانی مافەکانیکچانی ئەفگانـستان. رووبـەڕووی ئەو سـتەمکاریـیانە ببـنەوە کە لەلایەن رژێمی تاڵـیبانەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە.لە رێـگەی قسەکـردن لە بەردەم خەڵـیـدا لە بـۆن و رووداوە جیهـانییەکانـدا.
تەما
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، هەروا چاو لە ئاسمان چاوەڕووانی داکردنی باران بوون. ئەوان حەزیان لەم قسانە نەبوو. چاوەڕووانی هەورەگرمە و هەورە تریشقە و تاریک بوونی دونیا بۆ بیستنی دەنگی باران بوون. بگرە زۆربەیان لە خەیاڵی خۆیاندا هەستیان بە قەترەکان لە سەر گۆنا و روخسار و لەسەر سینگی زەردیان دەکرد. دایکەکان مەمکە سیس و وشکەکانیان دەرهێنا و هەورەکەیان سوێند دا کە بە بێ ئەوەی جارێکی تر جۆباری شیر لە ناو رەگەکانیاندا وەڕێ بخا، سەری خۆی هەڵنەگرێ و دوور بکەوێتەوە.
Mard & JaanMard
Written: by Azad Karimi
Mard: Nergal, He is the son of Enlil and Ninlil(Ninma), and is the
manifestation of the reveng’s whip of the God the Creator. He is the little
brother to Kaash the guardian angel of Moon.
صفحه1 از435