سێوە گڕاوییەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئیستا من شتێکم لە نێوان بیر و ئارەزووەکانمدا. ئارەزووەکان منیان برد و بیر منی هێنایەوە بۆ ئێرە، بە بێ ئەوەی شتێک گۆڕابێ. ئەوانەی رقم لێیان بوو هەر لێرە ماون و ئەوانەی خۆشم دەویستن هەر لەوێ،... ئێستا برینێکی ئارەزوەکانم بە روومەتەوەیە و، برینێکی بیر بە سەر دڵمەوە. نە لەوێ خۆش بووم و دەمتوانی بژیم و نە لێرە، نە لەوێ دەمتوانی پەرە بە ئارەزووەکانم بدەم و نە لێرە دەتوانم پەرە بە بیرم. شوێنێکی تریش لەم دونیایەدا بۆ ژیان شک نابەم. هەڵبەت گەر شوێنێکی وا هەبێ.
من دەڕوانم
سیگبیورن ئوبێستفێلدەر (1866- 1900)
دەڕوانمە پیاوە شیک پۆشەکان
دەڕوانمە خانمە بزە لە سەر لێوەکان
دەڕوانمە ئەسپە زەلامەکان
ئەو شوێنەی هەورە شینە خۆڵەمێشییەکان قورس دەبن
دەڕوانم و دەڕوانم...
من پێم ناوەتە هەسارەیەکی هەڵەوە
ئێرە زۆر سەیرە...
من نامە
شعری از غمگین بولی
ترجمه: رزكار جبارى
هان هيچكس بە جای من،
من نباشد.
حتى منی ديگرهم!
هان هيچ کس بە جای من،
دروغ نگويد.
حتى راستى گفتن هم!
هان هيچكس بە جای من،
حرف نزند.
حتى پس از مردن هم!
ئایین وەک هێزێکى فشار لە ناوەندەکانى خوێندن
بەنگین پیرۆت نورى
"یان هۆس"ى ریفۆرمخواز لە ئاینى مەسیحى و "مارتن لۆسەر"ى ڕابەرى مەزهەبى پرۆتستان نەهاتن مرۆڤ لێک جیا بکەنەوە و دابەشى بازار و یاریگا و پارک و شوێنى جیاوازى بکەن، یان جین و توێژى جیاوازى لێ دروست بکەن. کارى ئەوان تێگەیاندنى مرۆڤ بو بۆ دروستکردنى مرۆڤى وشیار لە ناسینى خوا لە ناخى خۆیدا و، مرۆڤى سەربەست لەهەڵبژاردنى ئاین لە ژیانى خۆیدا
کەوتنى ئازاد سوبحى، کەوتنى ماناکانى رۆشنبیرییەک
نەجات حەمید ئەحمەد
بێدەنگیى ئازاد سوبحى لە ماوەى ساڵانێکى زۆرى ژیان کردندا بێ دەنگیەک نەبوو بە قەد ئەوەى گوتنێک بوو کە لە گەڵ زەمەنە وشوێنەکەیدا یەکیان نەدەگرتەوە، نە لە گەڵ کۆى ئەو بەهایانەى ژیان کردنیان لە سەر دامەزرابوو، بێدەنگیى ئەو تێک شکاندنى ئەو گوتنانە بوو کە پێک گەیشتنەوەیەکى سازش کارى دەنواند لە ژیان کردندا.
ئیسلام، سیاسه‌ت یان دین
ره‌سول سه‌فه‌ریانی
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی ئیسلامی سیاسی پێناسه ده‌کرێت و هه‌وڵ ده‌درێت که له به‌رانبه‌ریدا ئیسلامی غه‌یره سیاسی له زه‌ین و بیری خه‌ڵکدا سازبکرێت، شتێکی تازه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تازه‌یه رسته‌ی"ئیسلامی غه‌یری سیاسیی"ه نه‌ک ئیسلامی سیاسی. هه‌ر وه‌ک وتمان ئیسلام له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه به پلانی حکومه‌تکردنه‌وه هاتوه‌ته دوونیا و هه‌میشه به سیاسه‌ت وشه‌ڕ هێرشی کردوه و ده‌ستی داوه‌ته داگیرکردن و په‌ره‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی، جا پاش داگیرکردن دینه‌که‌ی سه‌پاندوه.
ئێرە
یونس حوسەینی
تا بینەقاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتووه و
کرێچی کهوشهکانمم و
که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده‌ن
غه‌ریبی ئێسکی خۆیانن!
له کام ده‌روازه‌ی بیانووا
ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا
له کام شه‌پۆلی تیشکتا
مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته‌وه!
شیعر وەک دەرخەرى راستیى بوون
محەمەد نەبى
کەواتە شاعیر ناخزێتە ناو ئەوان و لە وێرانەخاکدا نامێنێتەوە، بەڵکو دەچێتەوە ماڵى زمان و خەیاڵى دەخزێتە ناو جوانی و لە شارێکى تر ژیان رێکدەخاتەوە؛ وەک خۆ رزگارکردنێک لە ژیانى ناڕەسەن، دەچێتەوە ناو ئەدەب و هایدگەریش ئەدەبى بەهێزى رزگارکەر بۆ مرۆڤى سەردەمى تەکنەلۆجى داناوە و پێى وایە ئەدەبیش هاوشێوەى فەلسەفە عەوداڵى دۆزینەوەى راستیى بوونە.
صفحه424 از435