فەلسەفەی دڵەڕاوکێ ٣
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
دەستەواژەی وجوودگەرایی تا رادەیەکی زۆر دەبەسترێتەوە بە سارتەر و دەورووبەرەکەی، لە پێش هەموواندا دێبوڤار. سەرەتا سارتەر رازی نەبوو بەم ناوە، بەڵام بەرەبەرە قبوڵی کرد و بۆخۆیشی بەکاری هێنا سەبارەت بە فەلسەفەکەی خۆی. بۆ وێنە لە کۆڕە بە ناوبانگەکەیدا بە ناوی 'وجوودگەرایی مرۆڤگەراییە' کە دوواتر بە شێوازی کتێبیش چاپ کرا.مەرگ لە بسفۆردا
و. نەژاد عزیز سورمێ
بەرەو قوڵایی شۆڕدەبیەوە
بەڵام نقوم نابى داخۆ لە تاراوگەدا بەرەو سوڵتانخانى عەشقبەسەر هەورێکى سەوزەوە گەڕایتەوە؟ڕێبواری نامۆ
لە فارسییەوە: سەلاح بەهرامی
عەشقێک بەدیناکەم ڕزگارکەر لە ئێرە
دوورە زەریا لە زەلکاو سەیرە ئێستا کلیلی شاری عەشقە لە ناو دەستمدەمەوێت هەردەم عاشق بم و بتپەرستمفێنۆمێنۆلۆژیای 'ئێدمۆند هوسرێل' ٢
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەوەی پێناسەی ئاگایی (وشیاری) دەکا ئامانجداریەتییە (واتە زەین، یان ئاگایی هەمیشە ئاراستەکراوە بەرەو شتێک). کە مەبەست لەمە، ئەو شتانە نیە 'وشیاری' لە ژیانی رۆژانەدا پێیەوە سەرقاڵە، بەڵکو لە مانایەکی ئەبستراکتدا مەبەست ئەوەیە وشیاری (یان ئاگایی) هەمیشە ئاراستەی شتێک کراوە واوەتر لە خۆی (یان لەدەرەوەی خۆی)، کە پێی دەگوترێ 'شتی ئامانجدارێتی وشیاری'.بۆچی زمانی مار چنگاڵیە
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کاتێک لە خۆشۆردن گەڕانەوە، بینیان شەربەتەکە بزربووە. ئیندرا بردبووی. ئەوسا دیتیان کە بەشێک لە شەربەتەکە رژاوە بەسەر گیای سەر ئەرزەکەدا. هەربۆیە بە زمان دەستیان کرد بە لێستنەوەی. گەلاکان چونکە تیژبوون، زمانیان شەقار شەقار هەڵگەڕا.چیرۆکی دوازدە سوارە ٧
سەلاح بەهرامی
دوازدە جەنگاوەر کۆبوونەوە و پێیانی وت کە بەیانی زوو بە فێنکی لە دۆڵی گەڵاڵاوە بەسەر ئاوی سبحان ئاغادا لە بنەی سەیسادقەوە ڕاوە بەرازی لێدادەبەستین تا دەیان ڕەوێنین بۆ خوار بەکراوا. بەرەبەیان دوازدە سوارە کۆبوونەوە و کەوتنەڕێ.یەک رستە مەودا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تێگەیشتن گەڕانەوەی دووبارەیە لە شتەکەیشەوە بۆ خۆمان. یان رەنگە بتوانین بڵێین سەفەرێکی دایمی منە لە نێوان خۆم و شتەکەدا. سەفاو مەڕوایەکی بێکۆتایی، تەنیا بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاسۆ نوێیەکان و سەرزەمینە نەناسراوەکانی ناسین و هەست. ئەوەیکە هەر 'شت' ێک دەتوانێ بیانوویەک بێت بۆ شتەکانی تر.خەڵاتی ئاگر
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بوشمەنەکان دەڵێن بەم جۆرە بوو مرۆڤ ئاگری دەستکەوت. ئەوان دەڵێن وشترمەل وەک باڵندەکانی تر زیرەک نیە. دزینی ئاگر کارێکی کرد کە بۆ هەمیشە وەک بوونەوەرێکی گەمژە بمێنێتەوە.
صفحه305 از449