جێژنی قوربانە، هەرەوەزە
قادر نیکپوور
بە ناهومێدی هاتنە ماڵ، لەوێش نەبوون. ناچار روویانکردە ماڵی مەلا عەلی تاکو بەسەرهاتە بگێڕنەوە. مەلا عەلی تەواو حەبەسابوو. قسەی بۆ نەدەکرا. وتی: ئەی کەرە قوڵە، ئەویش دیار نیە؟ وتیان هیچ ئاسەوارێک لە مەر وماڵات نیە. مەلا وتی، دەبێ زۆر باش بگەڕێین، نابێ ئەم جێژنە پووچەڵ بکرێت.نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر
سپێهریخوازی
و. سلێمان سۆفی ساڵحی
ئێستاش هۆی ڕووهێنانی میدیاکان بە شیعری سپێهری و چاپ بوونی دووپات و چەن پاتی بەرهەمەکانی دەبێ لەو خاڵانەدا کە باسمان کرد (نیشانە و تایبەتماندیەکان) لە سەری دواین بۆی بگەڕێین. بە هەڵکەوت نیە کە کەمتر شاعیرێکی جیددی پێشڕەو لە دەیەکانی ڕابردوودا خوێندنەوەیەکی بەردەوامیان لەسەر شیعرو بەرهەمەکانی سپێهری بووە.هاتنەوەی دە کتێب
ئاماژە پرسیارپێچەکانى شوێن
نەژاد عزیز سورمێ
بەفراوى…بە خوڕ...ژنان دامەنى کراسى لێ پیرۆز دەکەن..پیاوان گوناهى پێ دەسڕنەوەڕێژگەى ئاوهەڵدێرشەرعیەتی شۆڕشگێڕی و...
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خەبات دەکەین چونکە دەبێ بیکەین، چونکە دەمانەوێ وەڵامی ویژدانی خۆمان بدەینەوە. خەبات ناکەین چونکە دراوسێکەمان یاخود خەڵکی شار یان وڵات پێمانی وتووە! ئێمە تەنیا نوێنەری خۆمانین و بەس... تاقە نوێنەری راستەقینە، یاخود شەرعیەتی راستەقینە، ئەو شەرعیەتەیە لە دەنگدانی راستەوخۆی خەڵکەوە دێت.پاشا و وەزیر
قادر نیکپوور
ئێمە بە جاشکی هاوڕێی یەکتری بووین. هەرەها خاوەنەکانمان پیکەوە هاوڕێ و دراوسێ بوون. ئەو جاشکی ماڵێکی فهقیر و خێزاندار بوو، منیش جاشکی ماڵێکی دهوڵهمند و کهم خێزان. زۆرجار ئەو تێری نهدهخوارد به زگی برسی دههاته لام و دهپاڕاوه بۆ جهمێک. منیش یان له بهشی خۆم بهشم دهدا یان به دزی ماڵهوه خواردنم بۆ دهبرد.هەڵاتن لە گۆرانی
سەباح ڕەنجدەر
ماسیی حەوزدۆلفینی ڕووبارنەهەنگی دەریائەختەبووتی ئۆقیانووسئیرەیییان بۆ یەک تاوی سەندووەصفحه332 از449