لەگەڵ دەریا
فەڕۆخ نێعمـەتپوور
پاڵ دەکەومەوە. کۆمپیوترەکەم دەخەمەوە سەر سینگم، بە بێ گوێدانی ئەوەی کە چەرەساتەکە هەڵدەوەرێتە سەر سینگم دەست دەکەم بە خواردنی و، بەلاچاویش لەکاتێکدا یاری شەترەنج دەکەم و جارجارەیش لاچاوێکیشم لە سەر وتاری فەلسەفی و سیاسی و هەروەها چیرۆکە، لە فیلمەکەیش دەڕوانم. 'هیچ' لەو دیو پەنجەرەکەوە دەستێکم لێ رادەوەشێنێ و بزەیەکی تاڵ لێوەکانی دەتەنێ. ئەو دەبێ چاوەڕوان بێ. ئەو دەبێ رەنگە تا چەند کاتژمێرێکی تر لە باڵکۆنەکەوە لە دەریا بڕوانێ.
هەلایل
شەهلا نووری
بۆیە لە دڵەڕاوکێن
دارای چاوی ڕاوچی شەوان!
لەڕۆژدا لەوێ خۆتان دەشارنەوە
لە درزی دارەکان چێژ وەردەگرن بۆ
فێنکی هۆنکی
تیشكه پڕه‌كان
سەباح رەنجدەر
به دیواری ژووره‌كه‌مه‌وه وێنه‌ی قالهمهڕهم هه‌ڵواسیوه
چه‌ناگه‌ی خستووه‌ته سه‌ر شمشاڵی
مردنیش ده‌ستی لێ به‌رز كردووه‌ته‌وه
ژماره‌ی كونه‌كانی بیرچووه‌ته‌وه
له كامیان شه‌یتان ده‌رده‌كرێ
له كامیشیان خوداوه‌ند دێته هه‌ناسه و ئاوازیهوه
تایبەتمەنـدییەکانی پاڵەوان لە چـیرۆکی منـداڵان
رەزا شوان
منـداڵ بە سـروشتی، بە دوای پاڵـەوانە دڵخـوازەکەیـدا دەگەڕێـت، کە وەک نمـوونەی خـۆیەتی. سـەرسـامی کەسـایەتی و رەفـتارەکـانیـیەتی. لاسـایی کارەکـانی و شـێوازی جـووڵـە و قـسەکـانـیـشی دەکـاتـەوە. تەنـانـەت ئـەگـەر چـیرۆکـەکـان لـە جـیهـانـێکی ئەندێشەیی و فانتازیشدا رووبـدەن. پاڵەوانی چـیرۆک، وەک هـێزێکی پاڵنەری پشـت چـیرۆکەوە کاردەکـات. زۆر جـار منـداڵ پەیـوەنـدیی سـۆزداری، لەگەڵ پاڵـەوانەکـەدا دروسـت دەکـات. پـاڵـەوان لـە چـیـرۆکـێکـەوە بـۆ چـیـرۆکـێکی دیـکە، بـەپـێی ئـەو کۆنتێکست و مانا و مەبەستەی کە چیرۆکەکە هەڵیدەگرێت، رەنگە جیاوازی هەبێت.
ئاریا و سۆران لە کۆڕی ئۆسلۆدا
ئاریا ئەحمەدی و سۆران کۆستە ئەمڕۆ نۆی مانگی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤، لە کۆڕێکدا بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی هۆگری رۆشنبیری لە ئۆسلۆ لە قسە و باسێکی دەوڵەمەند و بەپێزدا سەبارەت بە "شوناسی منداڵی کورد لەنێو کۆمەڵگەی فرەنەتەوەیی و فرەکولتووریدا" و"پێویستی ستراتیژێکی کو‌لتوور و پەروەردەیی بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی لە تاراوگە" دووان. کۆڕەکە لە درێژەی خۆیدا بە هێنانە گۆڕی پرسیار و رادەربڕین لە لایەن بەشدارانەوە کەش و هەوایەکی گەرم و گوڕتری بە خۆیەوە بینی. شایانی گوتنە وەشانخانەی کتێبی ٤٩یش وەک هەمیشە بە دانانی مێزی کتێب رواڵەتێکی دیکەی بە کۆڕەکە بەخشی. ماندوو نەبوونی و دەست خۆشی بۆ ئەو دوو بەڕێزە و خەڵکی دڵسۆز و ئەمەگناس و بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە.
زمـانی كـوردی له یـاسای به‌ڕێوه‌بردنی...
نه‌ژاد عزیز سورمێ
لێره‌وه ئه‌وه‌ی له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق دا هاتووه (كه له دوایشدا له ده‌ستووری عیراق وه‌ك زمانێكی فه‌رمی ناسێنرا و چه‌سپێنرا) له ناسینی زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی ڕه‌سمی عێراقی فیدڕاڵ به هه‌موو مانایه‌ك كه زمانی ڕه‌سمی پێ لێك ده‌درێته‌وه نوخشه‌ی ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار و گه‌شمان بۆ زمان و كولتوری كوردی پێ ده‌دا. لێ به‌داخه‌وه خۆمان تا ئه‌وڕۆیش نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست تا سنووری ئه‌وپه‌ڕی به‌هره‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌نه‌خشه و پلانی تۆكمه و سه‌رتاپاگیر له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا وابكه‌ین زمانه‌كه‌مان (كه پێویست ده‌كا به‌هایه‌كی پیرۆزی لامان هه‌بێت) بیگه‌یێنینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زۆربه‌ی تۆخم و ڕه‌گه‌زه‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زاراوه‌ی نوێ قبووڵ بكا.وه‌ك هه‌موو زمانی دنیایێش له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده نوێیه‌كانی سه‌رده‌مدا بێته‌وه.
دووا هەناسە
رەسوڵ سەفەریانی
نەمدەزانی چی بووە، یان قەرارە چی بێت. دەمزانی هەمووان چاوەڕوانی شتێکن. لەم سەر بۆ ئەوسەری ژوورەکە هاتووچۆم دەکرد. جار و بار لەبەینی کەسەکانەوە سەرێکم دەکێشا و، دەمدی دایەگەورەم بێدەنگ و بێ جوڵە راکشاوە. سەیرێکم دەکرد و، پاشان سەیری بازنەی کەسەکانی دەوروبەری. جێگام دەگۆڕی و، دیسان لە کونێکی ترەوە سەیریم دەکرد. سەیری خەڵکەکەم دەکرد کە دڵتەنگ و مات بۆ دایەگەورەمیان دەڕوانی. چاوەکانی دایەگەورە وشک و بێ رۆح دەیانروانی. کەسی دەدی؟ نازانم، بەڵام هەمووان ئەویان دەدی و، چاوەڕوان بوون.
ئێرەییم دێ
شەهلا نووری
صفحه3 از435