شێعر و پەخشان

به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌و

نەژاد عزیز سورمێ

 

تا چاو بڕ ده‌كا شه‌وه
به‌یانى شه‌و
نیوه‌ڕۆ شه‌و
ئێواره‌ شه‌و
شه‌ویش هه‌ر شه‌و.

به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌و

نەژاد عزیز سورمێ 

له‌ شه‌وێكى سپیدا بینیم
پێیان گوتم :
ئێمه‌
مرۆڤ
پێویستیمان به‌ كه‌شتییه‌كى دیكه‌ هه‌یه‌.

به‌یستانی ئه‌وین

رەسوڵ سەفەریانی

وتم که‌ باخی سینه‌ت، به‌یستانی ئه‌وینه‌

وتی که‌ په‌نجه‌کانت، باخه‌وانێ ئه‌مینه‌
وتم مه‌زرای قژی تۆ چوار وه‌رزە جۆزه‌ردانه‌
دڵم زڕه‌که‌وێکه‌، تێدا ده‌کات هێلانه‌

بەبە

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

پێکەنین و گریانی
شەوان و بەیانیانی
لە لای بابە و لای دایە
وەکو مۆسیقا وایە
 

بەبە گیان

عەلی حەمەڕەشید

دەی چـەچـەکــانت بێنە

بڵێ ھــەڵم پـەڕێنــە

بـۆ گـۆرانی خۆشی مــن

ئـەی بەبەی جوان و خرپن

بەخێربێى شەهلاى شووشەیی

نەژاد عزیز سورمێ  

بەخێر بێی دنیای خەمۆکى بێدەنگ 
میوانى تاراپۆش
تۆسەیرى،
کۆترى حەوشەى خانەقا چەند شادن

بەراییەکانی فەرامۆشی

ئومێد قەرەنی

ھێشتا دایکم لەچیاکانە،
دڵی لەشمشاڵێکی قامیشدا
ھێدی ھێدی لێدەدا 
بە نێو کێڵگەی مینەکان
بەپێ دزکێ دێت و دەچێت 
تەڵە بۆ خۆشبەختی دەنێتەوە !

بەرزبوونەوەى گەسکێک تا ئەوپەڕى مان

سەباح رەنجدەر

شیرینیى بنێشتەکەت خستە دەمى منەوە /دیدارى مەیخانە و /گڕوگاڵى یاڵى ئەسپ و /ئاوى نەمرى و /ئەوپەڕی مان /ئەم شیرینییەم لە دەمى بهێڵنەوە و پێڵووشم بەنەرمایى پەنجە خاو بکەنەوە

بەرزبوونەوەی گەسکێک تا ئەوپەڕی مان

 سەباح ڕەنجدەر

 

لەناو ئەم بیر و بەھرە و بیرەوەرییانەدا

بەدوای چیدا دەگەڕێی و لە چیشدا دەمێنیتەوە

نان و ئاوی منداڵی فرمێسکێکی تکاو و نەتکاوە

کێوی سەھۆڵیش دەپوکێنێتەوە

 

 

بەسەر باڵی خەیاڵەوە شەوێک سەفەرم دەکرد

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

مێردمنداڵێکی بەستەزمانم بینی بە ناو زبڵەکاندا دەگەڕا

پیرێکیش کە ئەستێرەی بەختی نفرین دەکرد

زارۆکێکی ناهومێدیش کە بۆ داهاتووی دەگریا

لەولاترەوە شەمشەمە کوێرەیەکیش...

بەشی من

و. بەناز ئەحمەدی

هەمیشە بیرم دەکردەوە ئاشق بووم

باشییەکەی

تەنیا ئەوە بوو

شیعرم دەگوت

هەر ئەوەندە!

بەفر

رەسول سەفەریانی

بەفر ئەبارێ و جادە ونە 

منیش رێگام زۆر لەبەرە

لەوێ لەوسەر جادەکەوە

چاوەڕوانێک چاوەکانی چەقیووەتە چەقی جادە

خەم ئەبارێ

بەهار

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

لە پاییزەوە

زستانێک رێگایە

تا بەهار

بەوەدا دەزانم

زیاد رەشاد قادر

بەوەدا دەزانم تۆ لێرە نیت

تەنیایى بە کۆڵمەوەیە

تەنیایى لەناو پاس لە تەنیشتمەوە دادەنیشێ

تەنیایى لەگەڵ من سەیرى ئەو دار هەرمێیانە دەکا

کە جوانى لە سەرى زوڵفیانەوە دەتکێ