شێعر و پەخشان

گوڵ، لەگەڵ ڕاوکەر و جۆرى «با»دا

پێشەوا کاکەیی

ڕاوچییەک لەوسەرەوە دێت،
چیرۆکى کاڵحاڵیبوونى ڕاو دەگێڕێتەوە؛
دەڵێت: ئەو تیرانەى من دەیانهاوێژم،
لادەدەن و دێنەوە سەر دڵى من.

گوڵی ئاگر...

نەژاد عزیز سورمێ

به‌و شنه‌یه‌ی

سپیداره‌ تازه‌هه‌ڵچووه‌كان ڕاده‌وه‌شێنێ

بگه‌ڕێوه‌

گه‌ر بشمرین

با له‌ مه‌رگێكی شه‌ڵاڵ

له‌ ئامێز و پێكه‌وه‌نووسان و توانه‌وه‌دا بمرین.

گۆڵمەزی ئەسپ و کەر

قادر نیکپوور

ئەسپ کەم کەم دڵی نەرم دەبێت
دەزانێ شێر هاتۆتە خوار، گۆڵمەز گەرم دەبێت
ئەسپیش تێماوە،  خۆشی دەترسێ
روو دەکاتە کەر، ئەوە دەپرسێ
چەندەم پێ وتی، ئەو کارە مەکە
چۆن چۆن دەرباز بین بۆ لای چۆمەکە؟

گیان

عەلی حەمەڕەشید

 

گیان (گیان) ی بابە و دایە

بۆ ئێمەی گوڵ پێویستیین

نمە بارانی سۆز و

شنەبای خۆشەویستیین

گیانم دایە

رۆستەم خامۆش


بـــە ڕۆح و دڵ، گـەورەت كــردم لــە ئــامێزت
بــەڵــێ منـيـش پـێ دەزانـــم شــــكـۆ و ڕێزت

هـەتـا ئێستاش بەرامبـەر تـۆ، مـن هـەر زارۆم
بـۆ ڕووناکی شـەوی نووتەک، تۆی چرا و مۆم

گیانێك له‌ودیو دیواره‌که‌وه‌

 

 

سۆران محه‌مه‌د

 

شه‌و به‌ هیواوه‌ به‌ڕێده‌که‌ن

له‌ چاوه‌ڕوانی سبه‌ینێدا

ده‌ستی خۆری باڵابه‌رز

چه‌پکێ به‌خته‌وه‌رییان تێگرێت

 

وه‌كو جاران گه‌ش ببنه‌وه‌

 

لکەکان

سەباح رەنجدەر
 
تكایە بەردەوامبە
لە ماندووبوونی خۆم نزیك بوومەوە
بێهاوتایی هەمووڕۆژێ لە دایك نابێت
نازانم چارۆگە هاوڕێی بایە یان بەگژیدا دەچێتەوە

له‌ (نازم حیكمەت )ه‌وه‌

و. نەژاد عزیز سورمێ

تۆ وەك دووپشك

بە ترسنۆكی

لە تاریكیدا دەژی...

تۆ وەك چۆلەكە دەلەرزی

وەك ماسی سەدەفی

هەموو دەرووت لێ گیراون

له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ربه‌ران

 

 

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كان

بۆچی وا خێرا چۆل بوون و

هه‌ر كه‌س ده‌چێته‌وه‌ ماڵێ و

نقومی بیركردنه‌وه‌یه‌؟

له‌ ستایشی عیشقدا، له‌ زه‌مبوهووڕی جه‌نگدا

پێشه‌وا کاکه‌یی

 

 سه‌رله‌شکر... کارێك ده‌کات، هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤبوون و له‌ده‌ستانی مرۆڤبوون و عیشقی وه‌حشیگه‌ری ده‌خوڵقێنێت تا جه‌نگاوه‌ر به‌هێز بکات. جه‌نگاوه‌ری عاشق، دووری عیشق، زامی نیشتمان، وه‌های لێ ده‌کات که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و عیشقانه‌ بێت که‌ خۆی هاتووه‌ و چووه‌. بۆیه‌ بێحورمه‌تی سه‌رله‌شکر، نیشتمان، عیشق، ڕاستگۆیی، نه‌ته‌وه‌ تا دوایی ده‌خاته‌ ژیر پرسیاره‌وه‌. کێ نه‌شته‌ری ئه‌و زامه‌ ده‌کات.

له ‌شاعیری تورک (روشتو ئونور)ه‌وه‌

نەژاد عەزیز سورمێ

من ئازارده‌ر نیم

من

وەكو هەنگم لە شانە و

وەك مەل لە هێللانەیدا

بە ئیشوكاری خۆمەوە سەرقاڵم و

لەژێر شەپقەی خۆمدا دەژیم

له‌ قه‌سیده‌ی (شار)دا

نەژاد عزیز سورمێ

وڵاتی تر و كه‌ناری دیكه‌ نادۆزیه‌وه‌

بۆ هه‌ر كوێ بڕۆی شاره‌كه‌ت به‌دواته‌وه‌یه ‌

له‌ هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه‌دا ده‌بی

له‌هه‌مان كووچه‌دا پیریت ده‌گاتێ

له‌هه‌مان ماڵیشدا سه‌رت سپی ده‌بێ

له‌به‌ر حه‌وت ده‌روازه‌كه‌ی دونیا

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

زۆردارانی دونیای نوێ ده‌دۆزمه‌وه‌

له‌ ڕۆژگاری لافاو و شۆڕشی مرۆڤ

ماسكی كارا‌كته‌ره‌كان گۆڕاوه‌

دونیا كه‌وتووه‌ته‌ ژێر چڕنۆكی وانه‌داده‌ری به‌ر سێبه‌ر‌ و

له‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی گاڵته‌بازان

له‌گه‌ڵ كۆچ پێكراوێكدا

و. نەژاد عزیز سورمێ

به‌ڵام من گه‌وره‌ ده‌بم و پێ ده‌گه‌م

داوای قه‌رزه‌كه‌یشم ناكه‌م

تۆش له‌گه‌ڵ ژاری كوشنده‌ له‌ خوێنتدا بمێنه‌وه‌

له‌یادمانی گوڵه‌ بڵێسه‌داره‌کانه‌وه‌

نژاد عزیز سورمێ

/ پرسیار/ ته‌نگیان/ پێ/ هه‌ڵچنیوم../

/ سه‌رابه‌/ ڕێ../

/ چه‌ندی/ ڕۆیشتم/ نه‌گه‌یشتمه‌/ مرۆڤ/

/ چه‌ندی/ ڕۆیشتم/ نه‌گه‌یشتمه‌/ دڵم/

/ که‌/ له‌/ نێوان/ شکان و/ نه‌شکاندایه‌./