وتارەکان
رەزا شوان
ئەلـمەها ئەلـموهـێری لە دایەنگە دایە، بەدەر لە منـداڵانی تر، کە لە تەمەنی (٦ بـۆ ٧) سـاڵ، فـێری خـوێنـدنـەوە و نـووسـیـن دەبـن. ئەلـمـەهـا کـارامـەیی و نـاوازەیی خـۆی نیشانـدا. ئەم لە تەمەنی (٣) ساڵی دایە، بـلیمەتانە فـێری خوێنـدنەوە و نووسین بووە. هـەر لە سەرەتـای ئەمساڵـەوە (٢٠٢٤) بە شـێـوە و شـێـوازێـکی سـەرەتـای نایـاب و سەرکەوتـوو دەستی بە چـیرۆک نووسـین کرد. بە توانای بـەرزی لە زمـانـدا، کەسانی دەوروبـەری سەرسـام کـردووە. ئەلـمەهـا بەوەش ناسـراوە، لە تەمـەنی منـداڵـیـیەوە، بە گـفـتووگۆی تـێڕامانی، هەمـوو کەسانی دەوروبـەری رامـان و سەرسام کردوون.
- توضیحات
- بازدید: 251
که‌مال وه‌هاب
ئەو ددانانەی لەو دەمەدان هەر بە هەمان شێوەی کەڵبەکانی پشیلە رەشەکە دیزاین کراون، بەڵام ئەمە رێ لە شاعیرێکی رەنجدەری نوێخواز ناگرێت ئەو جیهانە سامناکانەی رژێمی بریتۆریا ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان بەو دیمەنە شیعرییە قەشەنگە وێنا بکات.
- توضیحات
- بازدید: 873
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گالیلە بە داواکەی خۆی لەمەڕ قبوڵکردنی ئایدیای کپلەر لە لایەن کلیساوە، بێگومان پشت ئەستوور بوو بە مێژووی ئەم ئایینەوە. ئەوەیکە مەسیحییەت لە رەوتی مێژوودا توانیبووی خۆی لەگەڵ بیرمەندانی وەک ئیفلاتون و ئەرەستودا بگونجێنێ. گالیلە لەوە تێگەیشتبوو کە جیاوازیی نیوان بڕوا و زانست، دەرفەتی بۆ زۆر بوار رەخساندووە کە مرۆڤە ئایینییەکان دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.- توضیحات
- بازدید: 1100
به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌گبه‌تییه‌کان، ئێستا له‌سه‌ر شانۆی ژیان ئه‌کته‌رێکی لاکه‌وته هه‌ر ده‌بیندرێ به رواڵه‌تێکی چه‌کداره‌وه که کاتێک دێته گۆ، ته‌نیا باسی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کا. ئه‌و ئه‌کته‌ره شیعریشی زۆر خۆش ده‌وێ، وه‌ها که هه‌موو جیهانی داگیر کردووه. ره‌نگه زه‌رووره‌ت به‌ره‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هێنابێت، چونکه به شیعر ژیانی خۆی ناسک کردۆته‌وه. ئیتر پێویسته ئه‌م چه‌کداره شاعیره، مرۆڤێکی مودێرنی بیرمه‌ندیش بێت.
- توضیحات
- بازدید: 1280
وەرزێڕ کاکەیی
دونیای کوردی ئەدەب و هونەرێکی دەوێت و دەیانپارێزێت، هاوشانی سیاسەتەکەی بن. بە مانایەکی تر: چارەی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەی ناوێت بە شێوەیەک لە شێوەکان لە سیاسەتمەدارەکانی جیاوازن. مرۆڤ لە دنیای نووسین و بڵاوکردنەوەدا بەر هەمان ئەو موڕاڵە دەکەوێت کە لە دنیای سیاسەتدا بەری کەوتووە.
- توضیحات
- بازدید: 887
رەزا شوان
داڕشـتنی کورتە چـیرۆک: لەوانەیە هەر چیرۆکنووسێک، رێباز و شـێواز خـۆی لە گـێڕانەوە و لە نووسینی چـیرۆکدا هەبێـت. بیر لە شـێواز و لە ستایـلی جیاواز و ناوازە بکەنەوە. گـرنگ ئەوەیە کە بە شێوازێکی سووک و ئاسان و کورت و پوخت، بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی و فەرهەنگی زمانیان چـیرۆکەکانتان دابـڕێژن. بە سەرەتایەکی بەهـێز و سەرنجـڕاکێش دەست بە نووسینی کورتە چـیرۆکەکـانتـان بـکەن. لـە هـەر چـیرۆکـێکـیشدا، سەرەتـا و نـاوەڕاست و کـۆتـایی هـەیە. پێـویـستە دووربکەونەوە لە شێوازی کلاسیکی، تەڵقین ئاسایی و وتاربێژی و پەندێری و رێنمایی راستەوخۆ.
- توضیحات
- بازدید: 62
مطالعه بیش‌تر: بنەمـاکانی نووسـیـنی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان
سەباح رەنجدەر
ئەم شاعیرە لە بنەڕەتدا خاوەنی تێڕوانینێكی ڕۆمانسیی هەستییە. هەست لە شیعرەكانیدا ڕەگەزێكی زۆر گرینگ و سەرەكییە، بە هۆیەوە خودی خۆی دەهێنێتە دی و بە كردەی لەدایكبوونی شاد دەكات و خودی خۆی دادەهێنێتەوە. بە بۆچوونێكی ژیرانەوە مامەڵە لەگەڵ زمانی ڕۆمانسیی هەستی دەكات هێزی تیشكدانەوەی تێدا بەرهەم دەهێنێ، بەڵام ترپە و ئاوازە بنەڕەتییەكانی زمانی نەدۆزیوەتەوە، دۆزینەوەی ترپە و ئاوازە بنەڕەتییەكانی زمان، شایەنی سەركێشی بۆكردنن
- توضیحات
- بازدید: 272
- توضیحات
- بازدید: 1080
نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌مجۆره كابرا ده‌بێ به گه‌وره‌ترین به‌رتیلخۆر و له‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كا، پایه‌ی به‌وه‌ی سه‌رۆكی كهچهڵانه به‌كارده‌هێنێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵی وڵاتییه باجی ده‌خاته سه‌ر و حه‌واڵه‌ی باخه‌ڵی ده‌كا، تا ئه‌وه‌ی باره‌كه ته‌واو ده‌شێوێ و وڵات ده‌شڵه‌ژێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵ هه‌یه ناتوانێ له‌ترسی سه‌رۆكی كهچهڵان سه‌ری خۆی بخورێنێ! به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌وه‌ی سوڵتان فه‌رمان بدا جاڕبده‌ن: ئه‌ی كهچهڵهكانی وڵات له‌مه‌ودوا ده‌توانن به ئاسووده‌یی سه‌رتان بخورێنن.
- توضیحات
- بازدید: 251
سەباح رەنجدەر
جیاوازیبوون شتێكه ته‌مه‌نم له پێناوی دانا. جه‌سته و ڕۆحم بۆی ته‌رخانكردووه، به قووڵایی نادیارییهكانیهوه ڕۆچووم و لێكدانه‌وه‌م بۆ دروستبووه، ژیان له‌ناو شیعردا بگه‌یه‌نم به واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی. ستایشی جیاوازی و داهێنان ده‌كه‌م. هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی داهێنانی جیاوازییه‌كان شتێكه له ژیاندا ونه.
- توضیحات
- بازدید: 697