وتارەکان
سەردار جاف
خاڵێکی ديکە لە ژيانی رۆشنبيری پێويستی بە مەعريفی هەيە ئەوەيە، رۆشنبيری هەميشە پارە خەرج دەکا کەمتر پەيدا دەکات. ئەمەيش بۆ ئەوە ناهێنمەوە هەر لە هەنگاوی يەکەمتدا ساردت بکەمەوە، نەخێر ، بۆ ئەوەيە لە ژيانی خۆت لە سەرەتاوە بزانی خوليايەکەت خوليای پێگەياندنی ئاوەز و دامرکاندنەوەی کەفوکوڵی حەزەکانتە.
- توضیحات
- بازدید: 242
مطالعه بیشتر: نووسين بەرەو نووسين: دەسپێکم چۆن بێت (بەشی یەکەم)
پەری عەبدوڵڵا نامق
زۆر لە ئێمە کاتێك ژمارەکانی زمانی عەرەبی دەکەین بە نووسین و لە رستەدا بەکاریان دەهێنین، نازانین ئایا لە حاڵەتی نێر یان مێدا بەکاریان بهێنین، چونکە ئێمە لە زمانی کوردیدا ئەو پاشگرانەمان نییە کە دەچێتە سەر ناوەکان و نێر لە مێ جودا دەکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 452
هاوڕێ نەهرۆ
لێرەدا ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئەنالیزەی ئافرەت لە ڕوانگەی سیمبۆلەکانی ماتماتیکی یەوە، ئەوە ئافرەت سەر بە سیمبۆلی بازنەیی یە لە بەرانبەردا پیاو سەر بە سیمبۆلی سێگۆشەیی یە، سێگۆشەیی سیمبۆلی پیاو بریتی یە لە جەمسەری مرۆڤ دوستی بەرانبەر سوپەر ئیگۆی فروید، دووەم جەمسەری خوشەویستی بەرانبەر ئیگۆی دابەشبوونی فروید، هەروا سێ یەم جەمسەری سێکس و پێداویستی بایلۆژی یە بەرانبەر ئیگۆی خوارەوە، بەڵام لای ئافرەت ئەم دابەشبوونەی جەمسەرەکان تێکچرژاوە لای ئافرەت ئەم سێ سیمبۆل و جەمسەرە تێکەڵە، بەشێوەیەکی بازنەیی پەێڕەوی لێدەکرێ، ئافرەت مرۆڤ دوستی و خوشەویستی و سێکس ئاوێزانی یەکترن بە شێوەیەکی هارمۆنی، ئاکام بەشێوەیەکی بازنەیی ئاراستەی ئەم سێ جەمسەرە لای ئافرەت وێنا کراوە.
- توضیحات
- بازدید: 129
فەڕۆخ نێعمەتپوور
مرۆڤ چەندە خاوەن لایەنی ئەقڵانییە، بەهەمان رادە خاوەن هەست و نەستیشە. کەواتە سەندنەوەی نۆستالۆژیا مەحاڵە. بەڵام دەکرێ بە هاندانی پتری لایەنە ئەقڵییەکان و بردنەسەری وشیاری و خوێندەواریی سیاسی و فیکری لە زەرەرەکانی ئەم شێوازە لە نۆستالۆژیا کەم بکەینەوە.- توضیحات
- بازدید: 1066
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لانیکەم منی خوێنەر کاتێک نیچە دەخوێنمەوە، هەوڵ دەدەم جۆرێکی تر بم و ئیدی رەوە نەبم، بەڵام دەبێ لە بیریشم بمێنێ کە بە پێچەوانەی نیچە رەوە بە شوێن خۆمدا دروست نەکەم! لە هەموو ئەو هەڵس و کەوتانە وا رەوە دروست دەکەن خۆبپارێزم و هەمیشە هەوڵ بدەم بەوی تر بڵێم ئەمەی من دەیڵێم مەرج نیە تەواو راست بێ. رەنگە لە وەها حاڵەتێکدا بکرێ باس لە حاڵەتی سێهەم بکرێ واتە "نە سەرکردە نە رەوە".
- توضیحات
- بازدید: 1205
لە فارسی یەوە/ هاورێ نەهرۆ
بەپێ پێناسەی ئونیل کارەکانی ئەم گروپەی دابەش کرد بەم شێوەی خوارەوە: چین کارخانەی ئابوری جیهان، هیند وەک پێشکەشکەری خزمەتگوزاری لە بواری تەکنولوجیاو زانیاری، بەرازیل وەک دوکانی بەقاڵی و سەرچاوەی کەرەستەی خاو، روسیا وەک ویستگای گازو نەوت، باشوری ئەفریقیا وەک کانگای کانزاو ئاسن.
- توضیحات
- بازدید: 472
عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
فیکرى مۆدێرنە وەک درێژکراوەى دروشمەکانى رۆشنگەرى، فیگۆرى پیاو و نێرسالارى وەک ئیدۆل (-idolبت) و وەک ئەفسانەیەکى زیندوو و تەماشا دەکات، بۆیە پیاو و هەژموونى پیاو لە زیاد لە کایەیەک بازاڕى هەیە، لە بەرانبەر ئەوەشدا بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ ئافرەت لە دۆخێکى نێگەتیفدا دەبینرێ، وەک پاشکۆ، وەک پلە دوو، وەک بابەتى ئیرۆتیکى، سێکسى... بە کار دەهێنرێت،
- توضیحات
- بازدید: 1311
مطالعه بیشتر: نینیتی لە نێوان کلتورى لۆکاڵ و کلتورى گلۆباڵدا
رەزا شوان
پێویستە منـداڵان ئەوەش بـزانـن، پێویستە کۆتـایی چـیرۆکەکانیان بەچـارەسەرکـردنی کـێشەکان کۆتاییان بێت. کۆتاییەکانیشیان بە گەشبینی و بەهـیوابەخـشین و بە سەرکەوتن و بە خۆشی کۆتاییان بێت. هەرگیز نابێـت کۆتـایییەکانی چـیرۆکی منـداڵان، بە کارەساتی تـراژیـدیا و بە رەشـبینی و بە نائـومیـدی و شکـستی و ناخـۆشی کۆتـاییان بێـت.
- توضیحات
- بازدید: 206
مطالعه بیشتر: هـانـدانی منداڵانی ئارەزوومەنـدی نووسینی چـیرۆک
رەزا شوان
بۆ ئهم مهبهستهش پێویسته ههمـوو توانـایهکی داهـێنان بخـرێنه گهڕ و لـیژنهیهک له نووسهرانی کورد و عهرهب و تورکمان و له کهسانێکی تر پێکبهێنرێت، لهو کهسانهی که خاوهنی ههڵوێستی پاکن و مێژووهیهکی بێگهردیان ههیه. به بۆچوونی من بێگومان هـێنانهدیی ئـهم کـاره ئاسان نییه، بهڵام ئهگهر دڵسـۆزی ههبێت و ههوڵـبدرێت کارێکی مهحاڵیش نییه. لهسهر حکومهتی ئهمڕۆی عێراقیش وهکو چهشنێک له پۆزشهێنانهوه بۆ گـهلی کورد. لهسهر هـهر بهرمـیلـێکی نـهوت یهک دۆلار باج دابـنێ و بـهو پـارهیه بهرههمێکی سینهمـایی گهوره بهرههمبهـێنرێت. ههروهها بۆ هـانـدانی چاپکـردنی ئهو بابهته ئهدهبییه تایبهتییانهی دهربارهی هـۆڵـۆکۆستی کورد دهنووسرێن و گوزارشت له هاوکاری و لە ههستی قووڵی مرۆڤایهتیمان و سهرکۆنهی ستهم و تونـدوتیژیی دهکهن.
- توضیحات
- بازدید: 101
رەزا شوان
ناوی (هـێرۆ قـادر محـەمەد ئەمـین مستەفـا باجـەلان)ە، لە ساڵی (١٩٧٣) لە شاری هـەولـێری پایتـەختی هـەرێـمی باشـووری کوردستان. لە دایـک و باوکـێکی کـورد و کوردسـتان پەروەر لە دایک بـووە. هـێرۆ منـداڵی یەکـەمی (قـادر مستەفـا) و خاتـوو (نەسرین محەمەد عەبدوڵڵا) یە. سێ برای هەیە، ناویان (هەڵـۆ، هەورۆ، بارزان) ن.
هێرۆ لە ئێستادا تەمەنی (٥١) ساڵە. زمانی فەرمیان لە ماڵەوە کوردییە. بەڵام خۆی و بـراکانی ناتـوانـن، بە پیـتی ئـارامی کوردی بخـوێنـنەوە و بنـووسـن. بەڵام هـێرۆ، بە رێنـووسی لاتیـنی کوردی دەتـوانێـت بخـوێـنێـتەوە و بنووسێـت.
- توضیحات
- بازدید: 150