وتارەکان
هاوڕێ نەهرۆ
یان هەر وەک سیمۆن دی بۆڤوار لە پەرتوکی (رەگەزی دیگەر) یان جنسی دووەم باسی دواکەوتنی شوناسی ئافرەت دەکا لای هەندی کەس گوایا بۆ لایەنی بایلۆجی و سێکسی دەگەرێتەوە بۆ نموونە هەندێ پێیان وایە هێلکەی ئافرەت تەمبەڵەو لە حاڵەتی پاسیڤ دایە. بەڵام تۆی پیاو جوڵەی زیاترە، لە پروسەی موتربەکردن دا ئەوە تۆ وەکەیە دەچێ بۆ تروکاندنی هێلکەکە.
- توضیحات
- بازدید: 1102
هاورێ نەهرۆ
ئەمرۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە قوناغێک دایە کە تیایدا هەقیقەت چەند دیوێکی هەیە، لە نێوان رەنگی رەش و سپی چەند رەنگێکی تر هەن، چەندین قوتابخانەی فەلسەفی و ئاینی جۆراوجۆر هەیە، دەبێ تێکرای ئەمانە لە چوارچێوەو بازنەی چەمکی ئازادی بیروباوەر و عەقیدە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ، پێشوازی لە دیوی هومانیستی و ئینسان دۆستیان بکرێ، لەهەمان کاتدا بەربەرچی ئەو خولیایانە بدرێتەوە کە ئازادی تاک پێشیل دەکەن.
- توضیحات
- بازدید: 1143
هاوڕێ نەهرۆ
دیارە ئێمە وەک گریمان قسە دەکەین بەڵام گریمانەکانیش بەشێوەیەک لە شێوەکان پشت بە زانستی کارەبایی و موگناتیسی و لوژیکی دەبەستی، بۆ نموونە لەڕوانگەی ئەم زانستەوە، روح بریتی یە لە تەوژمی کارەبا، هەر یادەوەرییەکی زیندەوەر مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ بگرە رووەکیش یادەوەریی هەیە، ئەم یادەوەریی یە دەکرێ وەک جیهازێکی تەلەفونی دەستی ژمارەی دیاریکراوی بۆ دابنرێ، لەکاتی لە ژیان دایە بەپێ ئەو ژمارەیە کونتاکت و تەماسی ناردن و وەرگرتنی هەیە، ئاکام کایەی تەلەپاتی ئەنجام ئەدا، بەم شێوەیە بەهرەمەند ئەبێ لە زانیاری و وێنەو ئایکونی یادەوەرییەکانی دیکە لەگەڵ یادەوەریی سروشت کە کانگای سیمبولی زانستی و زمانەوانی و فیزیاوی و کیمیاوییە، ئەم روحە کە لای ئێمە پێناسەکەی تەوژمی کارەبایە لە جەستە جیا ئەبێتەوە بەڵام نامرێ.
- توضیحات
- بازدید: 146
هاوڕی نەهرۆ
شوێن سێ مەوداو رەهەندی سەرەکی یی هەیە، یەکەم درێژی، دووەم پانی، سێ یەم بەرزی، هەروا بە پێ تێروانینی باختین زەمەن مەودای چوارەمی شوێنە، جگە لەم مەودا چوارە ئاشکرایە، حەوت مەودای دیکەی شوێن هەیە کە بە گریمانی ماتماتێکی ئاشکرا کراوە، کەواتە گیتی (کون) یازدەی مەودای هەیە کە شیوەی ئەندازەیی کەون ئاشکرا دەکەن، هەرچەند توێژینەوەی نوێ کراوە کە ژمارەی مەوداکان زۆرترن خۆی لەقەرەی بیست و شەش مەودا ئەدا کەچی دواتر چرکراوەتەوە بۆ چواردە.
- توضیحات
- بازدید: 1142
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە خائینانی دوێنێ دەکرێ ئەمڕۆکە بە گێلیەتیی شۆڕشگێڕان و ئەو گەلەی وا شوێنیان کەوتن پێ بکەنن و بە تەوسەوە لێیان بڕوانن. هەر بەو رادەیە شۆڕشگێڕانیش کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەن، سیمای خائینانی دوێنێ لە خۆیاندا بدۆزنەوە.- توضیحات
- بازدید: 987
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام بە هاتنی پۆستمودێرنیزم دۆخەکە دەگۆردرێ. پۆستمۆدێرنیزم بە رەخنەگرتن لە چەمکەکانی سەردەمی مودێرینتە، واتە چەمکەکانی ئەقڵگەرایی، زانستگەرایی و پێشکەوتن لە راستیدا خودی چەمکی 'شۆڕش'یش دەخاتە بەر رەخنەوە. پۆستمودێرنیزم لە جیاتی چەمکی شۆڕش و شۆڕشگێڕیەتی کە لە سەر وێنای رەش و سپی راوەستاوە، چەمکی رێژەگەرایی رەچاودەکا.
- توضیحات
- بازدید: 798
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شۆڕشگێری جینایەتکار، بەرهەمی سەردەمێکە تێیدا تەنیا سەرکەوتن بە سەر دوژمندا گرینگ دەبێتەوە، لەوەها دۆخێکدا بەها ئەخلاقییەکان دادەبەزن و تەنیا ئامانجە ئامراز دیاری دەکا. شۆڕشگێڕی جینایەتکار، مرۆڤێکی تووڕە لە شکستەکانی خۆیەتی کە بەهەر شێوەیەک بێ دەیەوێ ئەم شکستانە قەرەبوو بکاتەوە،... وەها کەسێک چەندە لە دوژمنەکەی توڕەیە هەر ئەوەندەیش لە خەڵکەکەی خۆی.- توضیحات
- بازدید: 888
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گەر دەتەوێ ببیە نووسەر، بزانە ژیان تەنیا شەقامی نێوان ماڵەوە و شوێنی کار نیە. ژیان تەنیا گوزەرێکی رۆحی بە سەر بنەماڵەی خۆتدا نیە، بەڵکو ژیان ئەو شەقامەیە جاری وایە لەسەر رێگای نێوان ماڵەوە و شوێنی کار لادەدات و کەس نازانێ دەگاتە چ شوێنێکی تر. ژیان گوزەری رۆحە لەو دیوی دیوارەکانی خانووەکەی خۆمانەوە هەتا پانتایی دونیا.
- توضیحات
- بازدید: 602
ئارام سدیق
ئهم كتێبه بهسهر سێ بهشی سهرهكیدا دابهش دهبێت كه بهشی یهكهمی گفتوگۆیهكی سێ بهشییه لهگهڵ نیلس هاو و بهشی دووهمی چهند وتارێكی ههمان نووسهره و ههرچی بهشی كۆتایی كتێبهكهیه چهند شیعرێكی ههڵبژاردهی نووسهری له خۆ گرتووه.
- توضیحات
- بازدید: 896
مهولود سوڵتانی
چۆن له داستان و شاکاره جیهانیهکانیش ههر وشهو... وهردهگرن و کۆپی دهکهنهوهو به حوکمی ئهوهی زۆر خوێنهران ئاشنای ئهو کلتووره جیاوازو شاکارانه نین ههر وا به ئاسانی بهسهریاندا تێدهپهڕێت. له دیارترین ئهو بابهته هاوبهشهی زۆربهی شاعیران سوودیان لێوهرگرتووه رهمزو ناو و بهسهرهاتی (یوسف)ه.- توضیحات
- بازدید: 755