وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سیاسەت راستە مەیدانی ململانێی بەرژەوەندییەکانە، بەڵام لەهەمان کاتدا مەیدانی لۆژیک و ئارگیومێنتیشە. بگرە پێش ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەکان ساخبکەینەوە، دەبێ ستراتیژ و پلانمان هەبێ بۆی. هیچ بەرژەوەندییەک، بگرە گەر بۆیشمان هەڵکەوێ و بە شێوەی کاتیش دەستمان کەوێ، ناتوانین بەجوانی بیقۆزینەوە. بە بێ پلان و ئارگیومێنت، دەستکەوت مەحاڵە.- توضیحات
- بازدید: 948
محەمەد تەها حوسێن
سەد ساڵ سیاسەتى کوردى چەکى خستە پێش کتێب و قەڵەم و هەردەم عەقڵ کە لەم دوانە دەچۆڕێ لە دواى کوتەک کە لە تفەنگەوە نمایش دەبوو دەڕۆیشت و دەهات و ئەمەش لە خۆیدا هاوکێشەى عەقڵ و کوتەکى بەرەواژوو کردبۆوە و هەمیشە کوتەک و کوتەک بە دەست هۆکارى چارەسەر و بردنە پێشەوەى پرسەکان بوون و قەڵەم و کتێب بە دەستەکان لە دواوەى ئەوان هەوڵى جوانکردنى ڕەفتار و گوفتارى ئەوانیان دەدا.- توضیحات
- بازدید: 792
هاوڕێ یوسفی
دەشێت لۆژیكی ناوەكی سینەمای نەتەوەیی جۆرێك بێت لە گەڕاننەوە بۆ وتەزا ڕەسەنەكان و بە گشتی ڕەسەنایەتییە نەتەوەییەكانەوە؛ لە سەرهەڵدان و بەرجەستەبوونەی هەموو جۆرە تایبەتی خوازی/پارتیکولاریزمی نەتەوەی دەمارگرژ و لووت بەرزانەی ناسیۆنالیستی.- توضیحات
- بازدید: 794
رەسول سەفەریانی
ئەم وڵاتە و وڵاتانی هاوشێوە لەسەر بازنەیێک دەسوڕێنەوە و هەر نیو سەدە جارێک جیرۆکی "سوڵتان و شەبان"ی تێدا دوپات دەبێتەوە. لە چیرۆکی "سوڵتان و شەبان" دا مەجموعەیێک لە کەسانی سەرەوەی دەسەڵات بە بێ پرس و را لەگەڵ خەڵک و کۆمەڵگا، کەسێک وەک سەرۆک بۆ ئەو خەڵکە دیاری دەکەن کە تەنانەت خودی شەخسەکەش خۆی شایانی ئەو ئەرک و پۆستە نازانێت.
- توضیحات
- بازدید: 917
و. هاوڕێ یوسفی
سیاسەتی نیۆلیبێڕاڵی جیهانیبوونەوە دەستی هەبووە لە لاوازکردن و بێهێزکردنی یەکێتیەکانیشدا. نادەقبەستوویی و نەوەستانی بەشێکی گەشەکەر لە پیشەی کرێکاران و پەرەسەندنی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لەنێوان گرووپگەڵێکی کەمتر لە هێزی کاردا، کاریگەریەکی لەمپەرئاسای داناوە لەسەر هەر چەشنە کردەیەکی یەکدەست و یەکپارچە.- توضیحات
- بازدید: 880
لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
هەردووکیان رۆژئاوایەکی لاوازتریان دەوێ، ئەمریکایەکی لاوازتر، لاوازی ئامۆژگاری وریا کردنەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش کە تیایدا رێگا نەبێ بۆ دەستیوەردانی مرۆیی، نابێ قسە بکرێ لە دەسەڵاتی کەمی ئابوری لە دەستەکانی رۆژئاوا.
- توضیحات
- بازدید: 261
حەسەن عنایەتی
ئیتر دەمێکەیە لە هەرێمی کوردستان پێشمەرگە ئەو حەماسەت و بارە ماناییەی خۆی داناوە و لە چریکێکی گیانلەسەردەستەوە گۆڕدراوە بۆ ئەندامی سوپایەکی ڕێکخراو و ئیمڕۆیی. پێشمەرگەیاتیی ئەمڕۆ ئیتر وەکوو هەموو کارەکانی تر جۆرێک پیشە و هەلی کار دێتە ئەژمار.- توضیحات
- بازدید: 1003
فەڕۆخ نێعمەتپوور
واپێدەچێ لەم سەردەمەی مرۆڤی تیا دەژی بە هۆی فراوانی و فرەچەشن بوونی دەزگا هەواڵنێرەکان، دەرفەت بۆ خیانەت بە هەواڵ یەکجار کەمتر بووەتەوە. بۆیە رۆژنامەنووسی حیزبی و ئایدیۆلۆژیکی ش دەبێ بە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هەواڵ دا بچنەوە. سەرکەوتن و رێکلامە بە قیمەتی خیانەت بە هەواڵ، بۆ هیچ حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک تا سەر نابێتە مایەی خێر.- توضیحات
- بازدید: 1023
نهژاد عزیز سورمێ
ههرگیز نهدهبووایه پهروهرده و خوێندن له وڵاتێكی وهك وڵاتی ئێمه - كه مرۆڤی پێ بنیات دهنرێ - بدرێته دهستی ئهوهی ناوی لێندراوه - كهرتی تایبهت - كه زۆرینهیان له وهبهرهێنانی قازانج مهبهستدا دهرناچن. پرسیار ئهوهیه: كێ لهو مهسهلهیهدا خۆی به بهرپرسیار دهزانێ؟ یان ئێمه له ههنیهمان نووسراوه تا ههتایه ههر ههمان خهون ببینین؟
- توضیحات
- بازدید: 312
رەزا شوان
گـەر بمانەوێـت بە وردی، گـرنگـترین بنەمـا و تایبەتـمەنـدییەکـانی شـێوازی دروسـتی وێـژەی منـداڵان پێناسـە بکەیـن، دەڵـێـیـن: بـریـتیـیە لە خـستنەڕووی بیـرۆکەکـان، بە شێوەیەکی وێـژەیی ئەوتـۆ دایانبڕێـژیـن، کە منـداڵان ئاڵـۆز و رامـان و دامـان و بێـزار نەکەن. بە وشەی سـووک و ئاسان و شـیرین و نەرم و نیان و یەک واتا و بە رستەی ناسک و کورت دایانبڕێژین. زیادەڕۆیی نەکەین و کورت پوختبن. بە پێی قـۆناغەکانی گەشەی زمـان و تواناکـانی دەروونی و جەسـتەی و هـۆشی منـداڵان بـن.
- توضیحات
- بازدید: 273