وتارەکان
محەمەد نەبى
زۆرن ئەوانەى لەناو خۆیاندا گیریان خواردووەو بە یەک چاوى یەقین و لەیەک گۆشەوە و بەهەمان پێوەر دەڕوانن، یەک شێوەى بیرکردنەوەیان بۆ هەموو شتێک هەیە و ئەیگشتێنن بۆ هەموو دیاردەکان، لێرەوە ئەمە جگە لە کوێربوون و راوەستان و چەقبەستن هیچ دینامیکییەتێک و بزێوى و چالاکیەک بەدووى خۆیەوە نایەنێت، بەم تەرزە روانین و بیرکردنەوەیە مەرگى خۆیان رادەگەیەنن.
- توضیحات
- بازدید: 1198
سەردار جاف
جيهانی نووسين تايبەتمەندی خۆی هەيە: نووسين ئامانجێکی تايبەت بە خۆی هەيە، گەرەکە ميکانيزمی بەردەوامی خود لە گەڵ کۆمەڵ هەبێت، کار بۆ گەياندنی زانياری بکەيت، ئەو ئەزموونە ژيانييەی خود بە هەل بقۆزيتەوە و بيگەيەنيتە خوێنەر، نووسينی دەقەکانت هەميشە بە جوانی بخەڕوو " ئەمەيش زمان رۆڵی تێدا دەگێڕێت" بەم جۆرە ئاشنايەتی باش لە پسپۆڕی نووسين بە دەست دێنيت.
- توضیحات
- بازدید: 315
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆمان فێرمان دەکا سەرەڕای هەموو رووداوەکان، سەرەداوە سەرەکییەکان ون نەکەین و، لەبیرمان بێت کە بۆچی وەڕێ کەوتووین! لە راستیدا تەمەنیش هەر لە رۆمان دەچێ کە خاوەن یەک تێمی سەرەکییە بۆ هەر مرۆڤێک. ئەوەی بەم تێمە سەرەکییەوە سەرقاڵە و خاوەنیەتی و لێی ون نابێ، هەست دەکا لە هارمۆنیایەکی باشتر دا ژیاوە و ژیانی خاوەن مانایەکی یەکانگیرترە.- توضیحات
- بازدید: 924
سارا فەقێ خدر
نووسەر، کەمتر خۆی لە قەرەی سەرکردە و کەسە سیاسییەکان داوە، تەنیا ئەوانە نەبێ کە دڵسۆزی گەل و نیشتمانبوون و خزمەتی ھەژارانیان کردووە، وەکوو: «خۆسێ مۆخیکا»ی سەرۆکی ئۆرۆگوای، کە بەیەکەوە سواری تراکتۆر دەبن و زەوی جوتیاران دەکێڵن.
- توضیحات
- بازدید: 949
نهژاد عزیز سورمێ
پاش ڕاپهڕین ههندێ لهو بڵاوكراوانه دهرچوون كهدهچنهوه ناو ڕۆژنامهگهریی تهنزئامێزی كوردی كه زۆربهشیان له شێوهی گۆڤاردا بوون. لهوانه گۆڤاری (مهلای مهشهور) لهههولێر، ههروهها گۆڤاری (سیخورمه) لهسلێمانی و گۆڤاری (دههۆڵ تایمز) لهههولێر و گۆڤاری (مێرووله) ئهویش ههر له ههولێر. وهك دهبینین ژمارهی ئهوبڵاوكراوانه ناگهنه پهنجهی یهك دهست! سهرهڕای ئهوهش زۆربهیان به بهردهوامی دهرنهچوون.
- توضیحات
- بازدید: 298
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوەی پێشتر باسمان کرد پێشەکی یەکی پیویست بوو تا قسە لەسەر هێڵی ئاسۆیی و هێڵی ستوونی بکەین لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا دا، لە راستی دا رۆژهەڵات ئیش لەسەر کومەڵگا دەکا بەشێوەیەکی ئاسۆیی، بەشێوەی گروپ و کومەڵ تیایدا مرۆڤەکان تایبەتمەندیان رەچاو ناکرێ، ڕای گشتی یەک ڕەنگەو زاڵە بەسەر زەینی گشتی دا، ئەگەر زۆرینە بریاری هەر دیاردەیەک بدا، کەس نییە نارەزایەتی دەرببرێ، کەس نابینیەوە دژ بە بریاری باوو سەردەست ناڕەزایی نیشان بدا، لێرەدا لەم جۆرە کومەڵگایانە چەمکی مێگەل بەرهەم دێت کە چەمکی مێگەلیش بەرهەم هات دەستپێشخەری تاک ون ئەبێ، ئایدیای تێکرای ڕەنگەکان بە ڕەنگی پەلکە زیڕینەوە جێگای بەتاڵ ئەبێ، تیایدا کومەڵگا بەلەنگی دەچێتە پێشەوە.
- توضیحات
- بازدید: 234
مطالعه بیشتر: رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە نێوان ئاسۆیی و ستوونی دا
رەزا شوان
(تـۆمـاس جـیـفـرسـۆن) دەڵـێت:" مـن نـاتـوانـم بەبـێ کـتـێـب بـژیـم". (هـێنری میللەر) دەڵێت:"کتێب تەنیا هـاوڕێ نییە بەڵکو هـاوڕێشمان بۆ دروستدەکات". (لـیـنی هـێـنری) یـش دەڵـێـت:"تـۆ فـێردەبـیـت.. چـونکە تـۆ کـتـێـب دەخـوێـنـیـتـەوە". کـتێب رۆڵـێگی گرنگ و گەورەی هـەیە لە گەشەکردن و پەروەردەکردن و لە راهـێنانی ئەقـڵ و دەروون و لە زاخاودانی هـۆش و بیر و هەستی منداڵان. رۆژی جیهانی کتێبی منـداڵان دەیەوێـت، سـوودەکانی خـوێنـدنەوەی کـتـێـب، بە بیـری منـداڵان بهـێـنـێـتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 198
رەزا شوان
داواش له پەرتـووکخـانە گـشتییهکانی شارەکانی کوردستان دەکهم، کـە له رۆژی چـوار شەممە (٢/ نیسان/ ٢٠٢٥) کە یادی (٥٨) مین ساڵـڕۆژی (رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان) ە، بەم بۆنەیەوە، چالاکی و بهرنامهی تایبهتییان هـهبێت و کۆمهڵـێک پـۆستهر و دروشمی گونجاو بۆ هاندانی گهورە و منداڵان، بۆ خوێندنهوەی پەرتووک چاپ بکهن. پـۆسـتهرەکـانیـش له شـوێنـه گـشتـیـیهکـانی شارهكـانـدا هـهڵـیان بـواسـن. بـۆ نمـوونه: (پەرتـووک باشترین هـاوڕێیه)، (پەرتـووک جوانترین دیاری و یادگارییه)، (خوێندنهوە خۆراکی مێشکمانه)، (دەمانچه و تـفهنگ بۆ منـداڵهکانتان مهکڕن.. گۆڤـار و پەرتووکی منـداڵانیان بۆ بکـڕن)، (گهر دەتهوێ هـهمیشه له یادمـدا بیت.. پەرتـووکـێکم پـێشکهش بکه)، (دایـکان و باوکـانی هـۆشیار، هـانی منـداڵهکـانتـان بـدەن بۆ خوێندنەوەی گـۆڤـار و پەرتووکی منـداڵان)، (پەرتـووک مامـۆسـتایه.. به خـۆڕایی فـێرمـان دەکات)،... هـتد.
- توضیحات
- بازدید: 91
هاوڕێ نەهرۆ
لە هەنگاوی یەکەم گەورەترین مەترسی لە پێش ئەوانی تر ئەوەیە کە ئیدارەی روسیا دەیەوێ داگیری بەشەکانی لوهانس و دونتیسک بکا. کە لە رۆژگاری ئەمرۆ دا لە ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا دایە، ئەمە دەیەوێ ئەو ئەگەرانە بگەیەنێ کە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و ئیدارەی روسیا دەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 249
رەزا شـوان
زیرەکیی دەستکرد، لـقـێکی فـراوانە لە زانستی کۆمپـیوتەر، کە مامەڵە لەگەڵ واکردنی ئامـێرە زیـرەکەکان دەکات. کە "بيـربکەنەوە" و تـوانای ئەوەیـان هـەبێـت چارەسەری کێشەکان بکەن. تـوانای ئەوەیان پێبـدرێت، کە بە ئامانجەوە بە دوای شتێکدا بگەڕێن. لەسـەر بنەمـای چـەمکی مێـشکی مـرۆڤ دامـەزراون و هـەنـدێک کاری هـاوشـێوەی زیـرەکیی مـرۆڤ ئەنجام بدەن. زیـرەکیی دەستکـرد، لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە، کۆمپیـوتەرەکان دەتـوانن لە رووی تیۆرییەوە، هـۆشیارییەکی هـاوشێوەی هـۆشیاریی مرۆڤ پەرەپێبدەن.
- توضیحات
- بازدید: 109