شرۆڤە
دكتۆر مارف خهزنهدار
بەلای ئێمەوه منداڵانی ئەو سەردەمە (قەڵا) ڕەمزی یەكەم و (منارە) ڕەمزی شار نەبوو، بەڵكو ڕەمزی سێیەم هەبوو، ئەمە خۆی لە (حاجی لەقلەق) دەدۆزییەوە. حاجی لەقلەق لە مزگەوتی خانەقا دەژیا، پێش ئەوەی قەڵا و منارە بینا بكرێن، وەك ئێمە بیرمان دەكردەوە.
- توضیحات
- بازدید: 257
مطالعه بیشتر: خەونی خودایی لە كۆشیعری: (ڕووەكەكانی خواوەند)ى سهباح ڕهنجدهردا
مەجید عەبدولرەحمان خۆشناو
نووسەر سنوورێکى هونەرى لە نێوان خۆی وخوێنەران دروست دەکات و ئەفراندن دێنێتە وجود، واتە کارە جەماوەرییەکەى زۆر لا گرنگ نییە، وەک رۆمانە تەقلیدییەکان کە چاکى و خراپى رۆمانەکە لە گێڕانەوەى هەقایەتەکەى دابێ و بەرگە هونەرییەکەى لێ دابماڵێ، بەڵکو خوێنەر زۆر ماندوو دەکات تا لە بیرۆکە و ناوەرۆکى رۆمانەکە تێدەگات.
- توضیحات
- بازدید: 870
هۆشەنگ شێخ محەممەد
لە کۆتایی ئەم خوێندنەوەیەدا، دەستخۆشی لە رۆماننووس (دڵشاد کاوانی) دەکەم، پیرۆزبایی لە رۆشەنبیری کوردی دەکەم کە رۆماننووسێکی نوێی تێدا لە دایک بوو. بە رێگاوە، رۆمانێکی سەرکەوتووە، زمانەکەی زەنگین و بزۆز و چالاکە، کۆمەڵێ ناو و زاراوەی خۆماڵی و کرمانجی و ناوچە و شوێنەکانی تری کوردستانی بەکارهێناون و هەر هەمووشیان لە جێی خۆیان داندراون!
- توضیحات
- بازدید: 565
شاهۆ حەسەنپوور
لە خوێندنەوەی چالاکدا خوێنەر ئاگای لە تێم و ئامانجەکانی نووسەر هەیە و دەتوانێ کرۆکی بۆچوون و پەیامەکانی دەق لای خۆی گەڵاڵە بکات. دەکرێ ئەوەش زیاد بکەین کە خوێنەری چالاک خوێنەرێک نیە کە بە سەر بەسەرهات و نێوەرۆکەکان دا تێپەڕێ، بەڵکوو ئەم خوێنەرە زۆرتر هەوڵی رۆچوونە خوار دەدات.
- توضیحات
- بازدید: 932
سۆران محەمەد
ئەو هەستە مرۆڤدۆستانە لە کوێ درکی پێدەکرێت؟ لە کام کۆبوونەوەی شاعیرانی سوریالی، یان لە سەرمێزی کامە نووسەری پۆستمۆدێرن کەوازی لە هەموو سەروەت و سامانەکەی هێناوەو خەریکی ئاواز دانانە بۆ منداڵە بێ کەسەکان؟
- توضیحات
- بازدید: 953
ئەرسەلان چەلەبی
چیڕۆکی قەڵای قازی کە لە دوو جەمسەری "ڕێئاڵ-فیکشێن"دا بەرهەم هاتبوو جێگەی سەرنج بوو. خاوەنی پێنج کاراکتەری سەرەکییە بە ناوی خەبات، دیاکۆ، سەلیم، قازی محەممەد و شەیتان. چیڕۆکەکە لەوێوە دەست پێدەکا کە خەبات و دیاکۆ لە تورکیە دەیانهەوێ بچن لە یووئێن ناونووسی بکەن، لەوێوە کاراکتەری سەلیم دێتە کایەوە و هەر لەوێشڕا پەتی رێئاڵ دەپچڕێ و هەودای فیکشێن و خەیاڵ هەوساری گێڕانەوەکە دەگرێتە دەست. سەلیم وەکوو کاراکتەرێکی سەیر و سەمەرە، جادووگەر، کەسێک کە دەیتوانی کارێک بکا مرۆڤەکان لە زەماندا سەفەر بکەن.
- توضیحات
- بازدید: 166
دکتۆر مستەفا ساڵح
لە بەكارهێنانی زماندا نووسەر هەتا راددیەكی باش سەركەوتوو بووە، سەرەڕای پابەندبوونی بە زمانی نووسینی پەیڕەوكراو، هەتا بۆی لوابێ، تێكەڵەیەكی لە زار و بنزارەكانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەكارهێناوە، دەیان وشەی كەم بەكارهێنراوی خستۆتە ناو دەقەكەوە و خوێنەری پێ ئاشنا كردووە.
- توضیحات
- بازدید: 868
تەلار تاهیر
هەندێجار توڕە بوونی شاعیر لە هەندێ دێری شیعر دەبینرێت، ئەوەیش لە تاو خەم و ناسۆری دایکی نیشتیمان بەدەست ڕۆڵەکانیەوە، یان نیشتیمان بەدەست کۆمەڵێ ئاغا دەربەگ لە ناو ئازارە دەتلێتەوە، ئەمەش نائومێدی شاعیر دەردەخات.
- توضیحات
- بازدید: 554
ئەحمەد رەزا
ڕووداوەکان لە بنەڕەتدا پەیوەنددار نیین و سەربەخۆن، بەمجۆرە وەک ئەبستیمێکی هۆکارگەریی تەماشا ئەکرێ، لەبەرئەوە گەر ڕووداوەکان بە تەنیشت یەکەوە یان دووبارە نەبن، ئەوا سەربەخۆن، بەڵام بە ئەبستیمی هەڕەمەکیانە ئەبنە پەیوەنددار.. بەو مانایەی ئەبستیمی هۆکارگەریی هەڕەمەکییانە خوێندنەوەی ڕووداوەکانەو ئەبستیمی هۆکارگەریی سروشتیی دەرەنجامە.
- توضیحات
- بازدید: 251
ئەرسەلان چەلەبی
خاڵێکی نەرێنی ئەو بەرهەمە کە هەیبوو دەگەڕێتەوە بۆ کاراکتەر یان لەتە کاراکتەرەکانی تر، ئەو خاڵە نەرێنییە لە ڕۆمانی کوردیدا بە گشتی زۆرە، ئەویش نەبوونی کەسەکانی تر لە ناو دەقەکەدایە، واتە حوزوورییان نەبوو. هەست و نوست و گوفتاریان تەنیا لە ڕیگەی بگێڕەوە بە خوێنەر دەدرا. کاراکتەری پڕشەنگ دەکرا بە فۆڕمێکی تر لە گێڕانەوە زیندوو حوزووری هەبا و لەوێدا بگێڕەوە تەنیا کامێرایەک بایە بە سەر سەری پڕشەنگەوە. یان خۆیان دوابان. دەکرا زۆرتر لە ژیانی منداڵی پاش مەرگی دایکی بکۆڵدراباوە کە لە ماڵی مامی دەژیا. بەرهەمێکی وەها بە هەوێنێکی لەو چەشنە و قەتڵی دایک و کچێک کە هاوچەرەنووس دەبن دەبوو زۆرتر ڕۆچووبایەتە ناو ئەو دوو کاراکتەرە. دیارە لە کۆتاییدا نووسەر خۆی بڕیار دەدات چیڕۆکەکەی خۆی چۆن بگێڕێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 323
مطالعه بیشتر: خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور