شرۆڤە
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی
"ئهمه راستییهکه که زۆربهی خهڵک ئهمڕۆ وشهی "خائین" زۆر به ئاسانی بهکاردێنن. بهراستی خائین کێیه؟ وایه، خائین تهبعهن کهسێکی بێ شهرهفه. کهسێکه که له ژێرهوه و به شێوهی نهێنی پێوهندی لهگهڵ دوژمن دهگرێت لهبهر قازانجی شهخسی یارمهتی دوژمن دهدات که بێنه سهر خهڵکهکهی یان کهس و کار و هاورێیانی. زۆر نفرهتاویتر له قاتڵێک. لوتف بکه و هێلکهکهت بخۆ، خهڵک لهبرسانا دهمرن له ئاسیادا.
- توضیحات
- بازدید: 271
پێشەواکاکەیی
شیعر ماڵی ژیانە، خۆی توانای ڕاگرتنی پایەکی ماڵۆچکەکەی هەیە، ئەوە قودرەتی خودی ژانری شیعرە کە وای کردووە زمانەکەی لە زمانەکانی تر پڕ تەڵیسماویتر و وزەبەخشتر بێت، دەتوان جیهان لە خۆیدا قووت بدات، هەر بۆیە سیستەمەکانی تر شەڕی ئەوەیانە چۆن شیعر قووت بدەن تا زمانیان تەڵیسماویتر بێت.
- توضیحات
- بازدید: 249
عەلی حەمەڕەشید
هەموو ئەو ڕاستییە دەزانین کە منداڵان بەگشتی زۆر حەزیان لە گۆرانی و مۆزیکە و بەگوێگرتن لەگۆرانی دڵخۆش دەبن و جیهانە تایبەتەکەی خۆشیان وا دەخوازێت کە بۆ ئەوەی چێژ لە ژیان و سەردەمی منداڵی وەربگرن ئێمەی گەورە بەوریاییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکەین و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان لەو کارە بڕوانین.
- توضیحات
- بازدید: 299
سارا ئەحمەدزادە
کەسایەتییەکان ناوێکی دیاریان نییە و کاراکتەرەکان وەکوو ڕێبوارێ لەناو ڕووداوەکاندا دێن و دەچن یانی کەسایەتییەکان زۆر گرنگ نیین بەڵکوو ناواخن و شیکاری ڕووداوەکان بەشێوەیەکی دەروونی گرنگە و باسی کێشەی مرۆیی دەکات.
- توضیحات
- بازدید: 772
و. گۆران عەبدوڵا
ترامپ وەکوو هەموو دیماگۆجیەکانی تر هانی توندو تیژی دەدا دژ بە کەمینە بێ پشت و پەناکان و دابەشکردنە کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان فراوانتر دەکات، لە بەرانبەریشدا واز لە دەوڵەمەندەکان دەهێنێت وەکو ئەوەی کەهەن. ئەوە ساندەرزە ئۆلیگارشێکان لێی دەترسن و ڕقیان لێیەتی.
- توضیحات
- بازدید: 671
مطالعه بیشتر: چینەکان: ئەو وشە بچوکەی ئڵیتەکان دەیانەوێت بیرت بچێتەوە
دڵشاد کاوانی
ستانداردە پراکتیکییەکان هەم ڕەها و هەم ڕێژەیین. بە ڕەهایی لەبەر ئەوەی پراکتیک تاکە پێوەرە. بەڕێژەیی لەبەر ئەوەی پراکتیک هەمیشە لە گۆڕان و گەشەکردندایە، بۆیە پێویستە تەواوکەر و پەرەپێدانی زانستی پێشووتر بکرێت.
- توضیحات
- بازدید: 362
ئەفراسیاب گرامی
ژینگە بریتییە لەو شوێنەی مرۆڤ تێدا گەشە دەکات و پەروەردە دەبێ و داهێنەر و بونیادنەری ناسنامەی بیۆلۆژیکی، دەروونی و کۆمەڵایەتیی مرۆڤە. ناسنامەی مرۆڤ لە ژینگەی کۆمەڵایەتییدا بریتییە لە: هاوبەشی و بەشداریی لە کۆمەڵدا. واتە مرۆڤ تواناییەکانی، حەز و ئارەزووەکانی لەگەڵ کۆمەڵدا دابەش دەکات و تواناییەکانی ئەو بەهای هەیە. هەستی ناسنامە، هەستی واتاداربوونی ژیان دەبەخشێ بە مرۆڤ. مرۆڤی بێ ناسنامە، بێ ریشە، پەلهاوێشتنە بۆ بێماڵی. برسییەتی لە پێناو بونیادنانی ناسنامە لە کۆمەڵدا دەتوانێ بونیادنەریی کۆمەڵگایەکی بەختەوەر بێ.
- توضیحات
- بازدید: 158
رەزا شـوان
لە رووی داڕشتن و زمان و خستنە رووی کێشەکان، مامۆستا ئەمین زۆر بە جوانی و بە زنجیرەیی کێشەکانی باسکـردووە و چارەسەری کردوون، بە زمانێکی کوردی پەتی و سـووک و ئاسـان و رەوان، بێ گـرێ و گـۆڵ، بـە شـێـوە و شـێوازێـکی هـونـەری و فانتازی، رۆمانەکەی داڕشـتووە. وشـە و رسـتەکـانی لە فـەرهـەنـگی زمـانی منـداڵانی کوردەوە وەرگرتوون.
- توضیحات
- بازدید: 278
مطالعه بیشتر: خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەزانین چیرۆکی و رۆمانی نوێ هاوزادە لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمەڵگای بۆرژوازی، کۆمەڵگایەک کە پێوەندییە نەریتییەکان تێیدا لاوازدەبن، لەناودەچن و چەمک یاخود دیاردەی 'تاک' تیایا سەرهەڵدەدا. لە راستیدا تاکی کۆمەڵگای بۆرژوای بابەتی چیرۆکی نوێیە. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە نووسەر وەک مارکسیستێک لە رێگای ئاشنابوون بە کلتوری رۆژئاوایی و رووسی، ئاشنا بە ئەدەبی نوێیە و، بەکەڵک وەرگرتن لێی هەوڵدەدا بە شێوازی گێڕانەوەی نوێ باس لە کاراکتێڕەکانی ناو کۆمەڵگایەکی پێش بۆرژوازی کوردەواری بکا.
- توضیحات
- بازدید: 197
دڵشاد کاوانى
لە ئەنجامی بابەتەکەمان گەیین بەوەی کە ڕۆمانی خەونەکانی مەتڕان کورتە ڕۆمانە و ڕۆمانی تەواو نییە، وەلێ لە ڕووی زمان و گیڕانەوە و وەسفدا کورتە ڕۆمانێکی جوانە و هەڵگری پەیام و گۆشەنیگای تایبەتە بە جیهان بینی و مرۆڤ دۆستی و هەڵگری پەیامی ئاشتیی و بەیکەوە ژیانە لە کوردستان و ئەمەش لەم کورتە ڕۆمانە بە قووڵی ڕەنگی داوەتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 341