دەق و خوێندنەوە
- توضیحات
- تاریخ ایجاد در چهارشنبه, 14 مهر 1395 16:19
- بازدید: 616
د. سامان عزهدین سهعدوون
دەقی كراوە وەك چەمكێكی رەخنەیی دوای بونیادگەری هاتۆتە ناو بواری رەخنەی ئەدەبییەوە. ئەم تیۆرە نوێیەی رەخنە كە بۆ خۆی دەستنیشانكردنی جۆرێكی نوێی خوێندنەوەی دەقی ئەدەبییە، پەیوەندی بە هەموو چەشن و ژانرە ئەدەبییەكانەوە هەیە.
سۆران محەمەد
رەنگە لەبەر ئەمەش بێت داهێنان و هەوڵی داهێنەرانە لای ئەو بەشە یان مردووە یان بە مردوویی لەدایك دەبێت. جا ئایا هۆکەی کەمی و هەژاریی پاشخانی ڕۆشنبیریی بێت، یان کەمئەزموونی و نەبوونی جورئەتی پێویست بۆ شکاندنی ئەو قاڵبە نۆستالیژیانە.بەکر روانسەری
بەڵام هەموو ئەمانە ساردی نەکردوونەتەوە لە جەنگە حەقیقییەکان، جەنگی دیکتاتۆرو ستەم، بەڵام ئەوە خوێنەران و نووسەرانن کە بە هۆیەك لە هۆیەکان هەتا ئێستا خۆیان نەداوە لە شیکردنەوەو لێدوان لە هەڵوێستە سیاسییەکانی شاعیر وەکو تاکێکی وشیاری ناو کۆمەڵگایەکی ستەمدیدە.
سۆران محەمەد
لە بەرەنجامدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە شیعر ناتوانیت بە تاکە باڵێك بفڕێت، بەڵکو تێکەڵەیەکی ناوازەیەو وەك ئەوەی بە هەست دەیناسینەوە، هەرواش بە خەیاڵ و هزر لەگەڵی دەژین و درکی پێدەکەین وچێژو سوودی لێوەردەگرین.
عهلی مهعرووفی
ئایینی دهسهڵاتخواز دهتوانێ تا تا ئهو جێگایه بچێته پێشهوه که بۆ مرۆڤهکان وهک نیشانهیهکی کۆیلهتیو زیانبهخش بێت. چونکه بهستنەوهی مرۆڤ به ئایینهوه ههمان ئهو رووخسارهی ههیه که له فۆرماسیۆنه کۆمهڵایهتییه سهرهتاییهکاندا مرۆڤی کۆیلهی تێدا دهبینین که چۆن کۆیله به زهوییهوه دهبستریتهوهو ههر لهگهڵ زهوییهکهشدا کرینو فرۆشتنی پێوه دهکرێ.
محەممەد محەممەد مورادی
مرۆڤێک بە ئاگایی دەگات و لەپێناو جاویدانێتیی ئامانجەکانیدا یان هەمان گوڵی سوور کە شۆڕش بێت، نەفی دەبێتەوە و تەنانەت ئەگەر ئامانجەکان لە بڕگەیەکی کاتیدا بەدی نەیەن ڕەوەندێکی مێژوویی کەوتۆتە گەڕ و کۆمەڵگادا ڕیگای خۆی دەپێوێت.
عهبدولموتهلیب عهبدوڵڵا
ئهگهر (گومان) له شیعرهكانی شاڵاودا پهیوهندی نێوان شوێن و كات له واقیعدا تۆخ بكاتهوه، ئهوه (دڵهڕاوكێ) لێڵی ماناكان چڕ دهكاتهوه! وهك دهزانین شیعر له واقیعێكی گوماناویدا سهر دهردهكات، بهڵام مهرج نییه شوێن و كاتی شیعریی وهك پێویست سنورهكانیان دیار بێت... وهك چۆن لێڵی ماناكان خوێنهر دهخاته دڵهڕاوكێوه، بهو مانایهش (واقیعی گوماناویی) و (دڵهڕاوكێی مانا لێڵهكان) به نێو یهكدا دهچن.
یاسین برایم
لە رۆمانەکانی بەختیاربە تایبەتی لە هەڵبژاردنی ناوی (گیاندار و باڵندەو مێروو) دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە رۆماننووس لە هەموو رۆمانووسەکانی تری کورد زۆرتر ئەم نازناوە سەیرو سەمەرانەی بەکار هێناوە کە لە نێو خێزان و کۆمەڵگای کورەواری بوونیان هەیەودەبیندرێن.دارا مەحموود
گەورەترین جیاوازیی نێوان فاشزم و دیکتاتۆریی ئەمەیە کە فاشیزم سیستەمێکە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیا بەڕێوەدەچێت. بەڵام مەرج نییە دیکتاتۆریی وەهابێت. بەڵکو هەر دەسەڵاتدارێکی ستەمکاری توندوتیژخواز و خۆسەپێنەر، بەبێ هیچ ئایدیۆلۆژیا و بیروباوەڕێکیش دەتوانێ ببێتە دیکتاتۆر.
ئەحمەد حەقناس
شیعری (غەمگین بۆڵی) ئەو سێوە لاسوورەیە کە هەموو خوێنەرێک گازی خوێندنەوەی لێدەگرێت. لە شیعرەکانیدا قۆناغ بە قۆناغ گۆڕانکاریی تێدا کردوون، زۆر زیرەکانە داڕشتن و مانای لێک نزیک کردۆتەوە. بە ئاشکرا شیعرەکانی بۆ گەمەیەکی خوێندنەوەی زیاتر خستۆتە بەر زەینی خوێنەر.
شاهۆ حەسەنپوور
کاتێ باسی توانای قوتابی دەکرێ، رەفتارگەراکان پێیان وابوو توانایی قوتابی وەک قوتوویەکی رەش وایە. ئەوەی لای ئەوان گرینگ نەبوو هۆکارە ناوەکی و دەروونییەکانن کە لە قوتووی رەشدا دیارنیە. بە واتایەکی دیکە ئەوەی لە دەروونی منداڵدا روودەدا ئەوان نایبینن.لە سویدیەوە: سایتی قەڵەم
"چیارا سانگیورگیو" کارناسی بەشی سزای کوشتن لە ئەمنێستی ئینتێرناسیونال دەڵێت: جێگەی داخە هێشتاکە وڵاتانێکی زۆر لەسەر ئەو بۆچونە هەڵەیە راوەستاون کە پێیان وایە کوشتنی مرۆڤ لەسەر ئەو تاوانە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کەسانی گیرۆدە بوو یان کەمکردنەوەی ژمارەی تاوانکاران.
محەمەد محەمەدمرادی
لە کۆی ئەم پڕۆژەیەدا ئایا دەکرێ تەنها یەک دەقی تێدا نەبێت کە پێشتر وەرنەگێڕدرابێتە سەر زمانی فارسی؟ بە واتایەکی تر پێشڕەو تەنها دەست دەخاتە سەر دەقێک و [با بڵێین] لە ئینگلیزییە وەری دەگێڕێت کە پێشتر کرابێت بە فارسی. لە خوارەوە بیست کتێب و چل وتاری پێشڕەو محەمەد تاووتوێ دەکەین.
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
سکانسی دەستپێک داڵانی هاتنەژوورەوە و سەرەکیی تێکستە و، هەم نووسەرەکان و هەم لێکۆڵەرەکان سەرقاڵی ئەوەن چلۆن رۆماننووسان لە رستە یاخود پەرەگرافی یەکەمدا جیهانی رۆمانەکەی خۆیانمان بەڕوودا دەکەنەوە. سەرەتای رۆمان بێگومان لە پێوەندێکی نەپساوەدایە لەگەڵ کۆتاییەکەی؛ زۆر نموونە هەن پیشانیدەدەن چلۆن پلۆت و دنەدەرەکان لەسەرەتاوە تا کۆتایی دەگۆڕدرێن.