چیرۆک
رەسوڵ سەفەریانی
کاتی سەفەرێکیتر هات و نیشتمان خەفەت دایگرتەوە. ئەو هەمیشە لەسەفەر و رێگا دەترسا. دەیگوت رێگاکان هۆی جوداییەکانن. کە ملی رێگات گرت ناچار بەشێک لە خۆشەویستی و خۆشەویشتییەکانت جێ دێڵیت. رێگا دووری دێنێت. هەمیشە دەیگوت خۆزگا رێگا قەت نەبووایە. هەمیشەموسافیریش لەم کاتانەدا هەمیشە دەیگوت هەر ئەم رێگانە جارێکیتر دەمانباتەوە لای یەک.
- توضیحات
- بازدید: 1545
رەسوڵ سەفەریانی
"خۆشەویستم! بەڕاستی ژیان بە بێ تۆ لەلام وەک دووری و نامۆێی لێدێت و چرکەکان قورس دەبن، بەڵام کە لەلاتم، ئاگام لە سەعات و روژیش نییە. تۆ وەک نیشتمانی، لە ئامێزتا ئارام وئۆقرە دەگرم. بۆنی تۆ مایەی قەرارمە، بۆیە من پێم وایە تۆ نیشتمانی منی. تەنیا لەلای تۆ هەست بە ئاشنایی و ماڵە خۆ دەکەم.
- توضیحات
- بازدید: 1413
رەسووڵ سوڵتانی
پار لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕ ئێوارەیەک چەک و رەختی لەخۆی دابوو و هاتە بەردەرگا بۆ ماڵاوایی. گوتی: ئەوە رێی هات و نەهاتە. دەڕۆم. ئەگەر هاتمەوە و چاوم پێت کەوتەوە زۆر شت هەیە بۆتی باس دەکەم، ئەگەر نەشهاتمەوە، کلیلی ماڵەکەمم لە فڵانە شوێن داناوە، دەفتەرێکی بەرگ قاوەیی لە ریزی یەکەمی کتێبەکانمدا لە تەنیشت رۆمانەکەی دۆن کیشۆتەوەیە. بیکەوە موو بە موو هەموو شتێکم تێدا نووسیوە. ماچم و کرد و رۆیشت.
- توضیحات
- بازدید: 1583
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێوارە ئەو دەمە بوو وا هەر چرکەیەک هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو تاریکیی شەو. هەر چرکەیەک لە گەڵ خۆی دونیایەک رەنگی رەشی هەڵگرتبوو. کچەکە ناهومێدی قورسایی گۆزەکە و تاریکیی شەو و قسە سەیروسەمەرەکانی کوڕەکە، پێی هەڵگرت و رۆیشت. کە گەیشتە قوژبنی دیوارەکەی خۆیان، دوو فرمێسکی روون بە گۆنا ئاڵەکانیدا هاتنە خوارەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1514
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
دەرەوە زستان بوو. دنکە بەفرەکان بە بەر دەم دارچراکاندا سەماکەرانە دەکەوتنە خوارەوە، تا شار وەک فەرشێک داپۆشن. کاتێک گەیشتە مەیخانەکە، بۆنێک بە لوتیدا هات، بۆنێک وەک زلەیەک کە لە روومەت دەدرێ. داوای لە هەندێ لە پۆلیسەکان کرد هەوایەکی ژوورەکە بدەن. دەرگا و پەنجەرەکان کرانەوە. دە خولەکی دوواتر، دەستی کرد بە پشکنینی شوێنەکە. کاتێک چووە ژوورەوە، بینی تەرمەکە لە سەر زەوی کەوتووە.
- توضیحات
- بازدید: 1302
فرخ نعمت پور
لەو رۆژەوە من بۆ ئەوەی گوێ لە گۆرانی بگرم، گوێ بە زەوییەوە دەنێم، هەناسەم کپ دەکەم و سەرتاپا دەبم بە هەست. هەڵبەت تەنیا یەک گوێم. چونکە گوێیەکەی ترم دەبێ ئاگای لە دەرگای دەرەوە بێ. ئەوەی کە نەکا یەکێک بە بێ پرس خۆی بە ژوورێدا بکا و، پرسیاری گەورەی "من چی دەکەم؟" ی لا دروست ببێ. ئەو پرسیارەی کە لە ٧٩ واتە ٥٧ ەوە بووە بە پرسیاری زۆرینەی هەرە زۆری خەڵک.
- توضیحات
- بازدید: 1486
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
هەر وشەیەک لە زاری دێتە دەر، ئەو شتەیە من حەز دەکەم کوڕێک پێمی بڵێت... ئەو کچەی خاوەنی دڵی بێت خۆشبەختترینە. ئۆستەین یش لەبەر خۆیەوە بیردەکاتەوە کە هیوادارە کچەکە بتوانێ ئەو ئەشقە ببینێ ئەم بۆی هەیە، ئەگەر نەیبینێ، گەمژەیە و بەس، ئەو دەبێ دەرفەتی بداتێ بۆ ئەوەی پیشانی بدا لە راستیدا ئەو کوڕەیە هەموو کچێک دێوانەی دەبن.
- توضیحات
- بازدید: 2763
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من دەمزانی ژمارەی مێروولەکان یەکجار زیاتر لە هەزار و چوارسەد و... بوون، ئەوەندە زیاتر کە دەیانتوانی هەموو حەوشەکەی ئێمە بە جەستەیان داپۆشن و بگرە گەر کونەکەیان دەرفەتی دابا تەنانەت لاشەی پشیلەیەکی مردارەوەبوویش بە ژێر زەویدا کەن، بۆ ئەوەی نەک تەنیا ئەم زستانە، بەڵکو چەندین زستانی تریش بە دڵنیایی بەسەربەرن.
- توضیحات
- بازدید: 1400
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
هەروەها بەردەوام ئەم کێشەیەیش ئازاری دەدا کە دەسەڵاتی کەسابەتەکە بە دەست خوشکەکانی مێردەکەیەوە بوو و ئەوە ئەوان بوون بڕیاریان لە سەر هەموو شتێک دەدا. جگەلەمە کاتێک دەهاتەوە ماڵ، دەبا بەشداری لە کار و باری ماڵەوەیشدا بکات کە تێیدا دشەکانی ئەوپەڕی تەمبەڵییان دەکرد. ژنێک کە چ لە ماڵەوە و چ لە دەرەوە حیچابی هەبوو،... ئەو ژنەی یەخسیری پەیوەندێکی بنەماڵەیی ببوو بەس بۆ ئەوەی منداڵەکەی خاوەنی باوکێک بێت.
- توضیحات
- بازدید: 1493
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام ئاتیلا لە سەر کردەکەی سوربوو. سوپا کشایەوە. دەنگی هەراو خۆشیی دوژمن ئاسمانی کەڕدەکرد. ئەوسا ئاتیلا بەرەو تەپۆڵکەکە لێیخوڕی. دونیا هەناسەی لە سینگدا کپ کردبوو. لە بن بەردێکدا کوڕێکی گەنجی بینییەوە بە جانتا و جل و بەرگێکی سەیرەوە. زیاتر لێی چووە پێش. قەڵافەتی باریکی کوڕەکە چەند ئاسان دەکرا بە شمشێر بکرێ بە دوو لەتەوە! دەنگی هەڵبڕی.
- توضیحات
- بازدید: 1400