چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بیری فیلمە ترسناکەکان دەکەومەوە. ئەو فیلمانەی مانگ تێیاندا سەرەتای کارەساتێکە،... ئاماژەی رووداوێکی ترسناک. ئەو مانگەی بە سەر گۆڕستانێکی تەنیای نیوەتاریکی ناو دڵی دارستان، یان قەراخ شارێکی بێ ورەدا، تیشکی سارد و سڕی خۆی لە زستانێکی ژیاندا پڕش و بڵاودەکاتەوە. مانگ چەند شێوازی هەیە؟
- توضیحات
- بازدید: 1382
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
بهڵام ئێستا هیچ هۆیهک نهمابوو پاڵی پێوهنێ دوای ئهم کاره بکهوێ. ههموو ئهو حهز و ئارهزووانهی ههیبوو بۆ کاری کهشیشی و خانووبهرهکهی و ژنهێنان، له ڕاستیدا ههموو جۆره ژنهێنانێکی لهبهرچاو کهوت. بۆیه بڕیاریدا دهسبداته خوێندنێک که پێی باشتره.- توضیحات
- بازدید: 1360
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەمی بۆنی چایی دەگرێ. لەوێ لە چواردیوارییەکەدا جگە لە بۆنی خۆی، هیچ بۆنێکی تر نەدەهات. نا، تەنانەت بۆنی خۆیشی نەبوو. بۆنی تایبەتی دیوار و سەقف و کەفەکە بوو. نا، ئەمەیش نەبوو!... هەمووی ئەمانە پێکەوە بوون بە ئیزافەی شتێکی تر. کامە؟
- توضیحات
- بازدید: 1338
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
شا بە سەتنای گوت، "وەک پیاوێکی ژیر و دووربین، هەستە کتێبەکە بەرەوە بۆ ئارامگەکەی نا.نێفر.کا.پتاح، ئەگینا بە دوولکێک بە دەست و مەنگەڵێک ئاگر بە سەر سەرتەوە کتێبەکەت پێ ئەباتەوە." بەڵام سەتنا بەگوێی نەکرد.- توضیحات
- بازدید: 1471
جەميل قومری
ژيانا من و روژێت من بەرەف دوماهيکێ هاتن بو خاترا مێرەکێ چەپەل و ئەڤينەکا کورە. بتنێ ناڤێمن دێمينيت حبرێ لسەر کاخەزێ. خوشە ويست و ئەزيزێت لبەر دلێمن ديك و بابێ من خوشك و براێت من، دگەل کەسو کارێت من قەبرەکێ بومن کوالی ئو کفنێ من دايە دروين.- توضیحات
- بازدید: 1547
لە ئینگلیزییەوە: شاهۆ حەسەنپوور
پاشماوەیەک رووناکییەکە نەما. بڵێی لە باخەکە بێ؟ بەڵام دارەکان سێبەریان بە دەوری تیشکێکی هەتاوی وێلدا تەنی بوو. چەنە جوان، چەند نایاب، بە ئارامی نووقمی عەرزەکە بوو، ئەو تیشکەی من پێموابوو بۆ هەمیشە لە پشتی شووشەکەوە دەرەوشایەوە.- توضیحات
- بازدید: 1443
خەبات ڕەسووڵی
دەڵێم: منداڵ بووم. رۆژێک بەدوامدا هاتبووی بۆ قوتابخانە. لە بەرانبەر پارکی شار. گوتم: با بچینە ئەوبەری شەقامەکە. تۆ گوتت: نا هەر لەم بەرەوە دەڕۆین. من لێت پاڕامەوە. تۆ گوتت: چاو لە لقی دارەکان بکە. ئەو هەموو باڵندەیە دەبینی؟- توضیحات
- بازدید: 1183
فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەستا، کە دەمی بۆنی چۆلەکەی دەدا، پێدەکەنی و دەیگوت "رەنگە لەمەبەدووا واچاکە پەڕەکانیشیان لەکیس نەدەین." ئیتر هەندێ رۆژ کاری من ئەوە بوو لە گۆشەیەکی شەقام لە تەنیشت ئەو داشقەوە راوەستم وا کڵاوی پەڕی چۆلەکەی لەسەر بوو.- توضیحات
- بازدید: 1223
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەمەوێ پێی بڵێم نوێژەکانی بە بێ باسی ئەم بلوێرە، چەندە بەتاڵ و بێ دەنگ و رەنگن. ئەوەیکە چیتر خوا گوێی لە نوێژ نەماوە و تەنیا لەبیری ئەوەدایە لە دەست ئەو دەنگە ناخۆشە رزگاری بێت و بەس. بەڵام زۆر زوو پەشیمان دەبمەوە.- توضیحات
- بازدید: 1270
لە سویدییەوە: شاهۆ حەسەنپوور پیاوەکەی کە منداڵەکەی کوشتووە، دەزانێ ئەو بێدەنگییە دووژمنیەتی،... ئەو دەزانێ ساڵانێک دەبات هەتا بە سەر ئەو بێدەنگییەدا زاڵ بێت و، دڵی خۆی دەداتەوە کە هەڵەی ئەو نەبووە.
- توضیحات
- بازدید: 1503