چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە کوێوە دەستی پێبکردایە؟... چلۆن دەیتوانی لە شتێک دونیا سازبکاتەوە کە ئەوی لەخۆیا نوقم کردبوو؟... مەگەر دەکرا خوڵقێنەر لە کەرەسە بچوکتر بێت؟ بەڵام نا، دەبوایە رێگا چارەیەک هەبێ! نەدەکرا لە دووای ئەو هەموو ساڵە خەون بینین، خەون لەخۆی بەتاڵ بێتەوە. هەربۆیە لەناو مژی ژوورەکاندا کەوتە گەڕان.- توضیحات
- بازدید: 1273
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
دایه گهوره له سهر جێگا کهوتبوو، چونکه نهخۆش بوو. هاواری کرد: ''پهتکهکه بکێشه درگاکه دهکرێتهوه. ''مام گورگ پهتهکهی کێشا و درگاکهی کردهوه و له ناکاو ههڵمهتی برده سهر داپیره به چهند خولهکێک دایه گهورهی خوارد. چونکه زۆری برسی بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1153
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
توتەڵەسەگێک لە بەر دەم دەرگاکە لەسەر ئەو بەڕەیەی راکشابوو وا دایکم لەوێ داینابوو. تەڕبوو و لەسەرمادا هەڵدەلەرزی. دیتنی لەو تاریکاییەدا زەحمەت بوو. توتەڵەکە خاوەن جەستەیەکی رەشی رەشتر لە هەورە رەشە باراناوییەکان بوو. خاڵە زەردەکانی چاوەکانی پێیان دەگوتم ئەو لەوێیە.
- توضیحات
- بازدید: 1476
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەستی برد وەرەقە سپییە بیست و پێنج ساڵ تەمەنەکەی هەڵگرت و قەد قەد کردییەوە. لەگەڵ هەر کردنەوەیەک، کاغەزەکە قڵشتی دەبرد، دەتەقی و جیادەبووەوە. کە تەواو هەموو قەدەکانی کردەوە لەسەر عەرزەکەی بەردەمی لەتەنیشت یەکا داینان، رێک وەک نامەیەکی تەواو هاتەوە بەرچاو. بەڵام وەک دێڕ و وەک وشە، چی بینی؟... هیچ!- توضیحات
- بازدید: 1145
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کابرا بهجهرگانه شانی دایه ژیر نهشتهرکارییهکه، زۆریش کومهک بوو بۆ بڕینی شوێنی ئازارهکه. دهستی نهک هەر هیچ نهلهرزی، که خاڵه گردهکهی دهستیشی ههڵکهندرا، ههناسهیهکی خۆشی و سووکباری ههڵکێشا وهک ئهوهی بارێکی سهنگینی له سهر شان لاچووبێت.- توضیحات
- بازدید: 1152
رەسوڵ سەفەریانی
ئەوەندەی نەخایاند کە دەنگی یەک دوو ماشین هات و پاشان کۆڵانەکە پڕ بوو لە تەپەی پێ. وادیار بوو زۆرن. پاسارییەکان ترسان. چەند دانە لە بەتەمەنەکانیان بە ئارامی تا بەر درگای هێلانەکەیان هاتن، سەرەتا کەسیان نەبینی پاش نەختێک وردبوونەوە چەند تارماییان بینی کە بەدەوری ماڵی کوڕەدا راوەستابوون.- توضیحات
- بازدید: 1438
پێشەوا کاکەیی
هاتمە دەر لە ئاودەست و، دۆخینەکەم لە دەرەوە گرێ دەدایەوە، یەکێك سەلەیەکی تەماتە فرۆشی لە دەرەوە دانابوو، وامزانی بەتاڵە، کە نیزیک بوومە و سەیرم کرد، نێوەکەی کەمێک پووڵی تێدا بوو، نەفەرێکیش بەدیارییەوە دانیشتبوو، دۆخینەکەم هەر دەمهێنا و دەمبرد، تا گرێفچکەی لێ بدەم، گوتم: کاکە ئەوە چییە بێزحمەت؟- توضیحات
- بازدید: 1479
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پۆلیس هەموو ئەمانەی لای خۆی نووسیوەتەوە و بگرە لە هەر چواریان بە زیاتریش لێکۆڵینەوەی کردووە. بەڵام نە سەروسەکوتی ئەم چوارە و نە جۆری گێڕانەوەی رووداوەکە هیچ سەرەداوێک سەبارەت بەوە نادەن بە دەستەوە کە یەکێک لەم چوارە تاوانباری ونبوونی پیاوی سەر پردەکە بێت.- توضیحات
- بازدید: 1453
لەئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەو حیزبانەی بەدەم ئەم هەڵبژاردنەوە هاتبوون، هەر وەک کاندیداکان دوان بوون. بەڕێوەبەرانی ئەم پارتانە هەوڵیان ئەوە بوو، زۆرترین ژمارەی ئەم خەڵکە لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە. هەر تاقمێک لە کاموروکۆ بە پێی شوێن و گەڕەکی خۆی دابەش ببوون. یەکێک لە باشوور، ئەویدی لە باکووری دێوە.- توضیحات
- بازدید: 1240
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی دەست، باسک، روخسار و بە گشتی جەستەی لێرە و لەوێ بریندار ببوو و دێشا، بەڵام خۆشحاڵ بوو. خۆشحاڵ لەوەی سەرئەنجام بڕوێشەکەی گەیاندبووە کۆترەکانی مەیدانی تەکسیم. ئیتستا ئیتر دڵنیا بوو هەم خۆپیشاندانی خۆپیشاندەرەکانی مەیدانی تەکسیم سەردەگرێ و هەم ئەویش لەپاش ساڵانی ساڵ دەگاتە مەقسەد.
- توضیحات
- بازدید: 1345