چیرۆک

پشکی لەق‌لەقەکان

رزگارلوتفی

رەنگە دواتر لێی ‌ورد نەبووبێتمەوە کە حاجی لەق‌لەقەکان کەی و لە چ سەردەمێکدا گەڕابوونەوە و لە سەرهێلانەکانیان، ژیانیانیان دەست پێکردبۆوە بەڵام ئەمەم باش لە بیرە چەندساڵ دواتر، ئەو کاتانەی بۆ خواردنی تووەسپی لە گەڵ هاوڕێکانم حەسارە و حەسارمان دەکرد و دەمەتەقەی حاجی لەق‌لەقەکان گوێچکەمانی مڵەمڕ ئەدا، هانیان ئەداین بە سەعات لێیان رابمێنین و لە سەما و باڵلێدان و ئەتوارە جۆربەجۆرەکانیان بڕوانین. 

 

دراکولا و سەفەر بۆ رۆژهەڵات (٢)

 

فەڕۆخ نێعمەتپوور

کە شەو درەنگ هەڵگەڕا و بەرەبەرە دەنگەکان روویان لە کزی کرد، چووە سەر باڵکۆنەکە. لەوێ باڵەکانی کردەوە و قورس فڕی. سەرەتا بە سەر هوتێلەکدا سووڕێکی خوارد و ئەوسا دوور کەوتەوە. ئاسمانی رۆژهەڵات لەو سەرانەیش هەر گەرم و تەپ و تۆزاوی و تێکەڵ بە بۆنی نەوت و بارووت بوو. دۆزینەوەی مرۆڤی تەنیا و تەریک کەوتوو لە ناو ئەو بۆن و لێڵییەدا چەند ئەستەم دەینواند. 

دراکولا و سەفەر بۆ رۆژهەڵات (١)

فەڕۆخ نێعمەتپوور

دراکولا لە مانەوە و لە گەشتی ناو ئەورووپا ماندوو ببوو. بە سەدان ساڵ لەوێ ژیان بەسەربردن وەڕەزی کردبوو. لەو کاتەوە کۆشکە ترسناکەکەی خۆی لە وڵاتی رۆمانیا بە جێ هێشتبوو و بە هەموو وڵاتانی ئەورووپادا گەڕابوو و خوێنی هەزاران و دەیان هەزاری مرۆڤی لە گەردنەوە مژیبوو، ئیتر لە خوێنی ئەورووپی بێزارببوو. دەیگوت "خوێنی ئەورووپی ساردترە لە سارد 

ژووری ژمارە سیانزە

فەڕۆخ نێعمەتپوور

شەو دیسان دەنگەکە هاتەوە. دیسان تەپەی هەنگاو و دیسان تووڕەیی. ئارام لە ناو جێگاکەی هەستاو و پاش کەمێک گوێ گرتن بە دیوارەکەوە، بە ژماردە هاتە کۆریدۆرەکەوە. چەند دڵۆپ ئەرەق بە نێوچاوانییەوە دەبریقایەوە. لە بەردەمی دەرگای ژووری ژمارە سیانزەدا راوەستا. دەستی بۆ دەستگیرەکە برد. ئەگەرچی دەیزانی داخراوە، بەڵام نەخوازراو سوڕاندی. دەرگاکە کرایەوە! 

مۆسیقا

 

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

ئەم دەڕواو بە دەم رێگاوە بیر لە کەسەکانی تر دەکاتەوە. مۆسیقا ئەبەدی و ئەزەلییەکە لە گوێیەکانیدا دەزرینگێتەوە. جەستەی پڕ دەبێ لە سەفەر،... پڕ لە رۆیشتن. پڕ بە دەروونی خۆی دوعا دەکا و دەپاڕێتەوە،... لە مۆسیقاکە، کە خۆزگە ئەوانیش ئەوانەی وا بە شوێن ئەودا دێن، یەکجار بۆ هەمیشە هاوسەفەری خۆیان وەک ئەم بدۆزنەوە.

دوو کورتیلە چیرۆک

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

رۆژێکی تر، ئەمیش بە رێکەوت تفەنگێکی تری لە هەمان شوێن دۆزییەوە. هەڵیگرت و بۆ سبەی کردیە شانی و چووەوە بۆ کۆڵان. لەوێ بە هاوڕێکەی گوت: "ئیتر تۆ کوێخا نیت!" هاوڕێ کۆنەکەی کە بە دیتنی تفەنگەکە سەری سوڕمابوو، وتی: "نا هەر من کوێخام. من لە پێش تۆ تفەنگم دۆزییەوە."

سوپاس باوکە گیان!

  فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئارام هەنگاو هەڵدێنێتەوە و بەرەو ماڵەوە دەبێتەوە. باکە هەڵیکردەوە و لە گەڵی دێت. قردێلە و جل و گوڵەکان دەکەونە سەما. باکە سەر گۆنای دەگەزێ، رێک وەک ماچی سەردەمی منداڵیی باوکی. بە دەم رێگاوە بزەیەک دەیگرێ. چاو لە گوڵەکە دەکاتەوە. گەر بگاتەوە ماڵ، لە ناو پەرداخێک ئاو لە بەر ئەو پەنجەرەیەدا دایدەنێ وا بەرەو گۆرستانەکە دەڕوانێ. بەم شێوەیە باوکی هەم لە ماڵەوەیە و هەم لەوێ.

وتووێژێكی ده‌ ده‌قیقه‌یی

لە فارسییەوە: سەرگوڵ بێتووشی

 

بیری  له‌و ده‌ورییانه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌ گوڵی سوور رازابوونه‌وه‌ و هه‌میشه‌ له‌ نێو كومیده‌كه‌ی دایه‌ گه‌وره‌ هه‌ڵچنرابوون. بیری له‌ ژێر پیاڵه‌ چینییه‌كانی دروستكراوی روسیه‌ و ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ چینییانه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ست فرۆشه‌كان هه‌موو رۆژانی جومعه‌ ده‌یانهێنایه‌ گه‌رِه‌كه‌كه‌ی ئه‌وان. كچه‌كه‌ له‌ سه‌ر كورسییه‌كه‌ كه‌مێك شوێنه‌كه‌ی خۆی گۆرِی و لاقی له‌ سه‌ر لاقه‌كه‌ی تری دانا. 

ماڵاوا کۆردێرا

 لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

 رۆزا وەک هاوڕییەکەی ئازا و بێباک نەبوو. ئەو زۆرتر حەزی لەو دنیا نەناسراوە بوو، دڵخۆش بوو بەوەی چەند ساتێک لەسەریەک لە بن ئەو دارە تەلگرافە دانیشێ و گوێ هەڵخا بۆ ئەو دەنگە سەیر و نائاساییەی لەو تەلانەوە هەڵئەستا و تێکەڵ بە سروەی ئەو بایە دەبوو کە لە نێو دڵی ئەو نزارەوە دەهات.

 

 

تاکسیی رەش

 

 

فەڕۆخ نێعمەتپوور

لادەکاتەوە و لە بە ناو دەروازەکە دەڕوانێتەوە. کچەکە دەبینێ کە ئیستا پاش و پاش دەڕوا و بە دەنگی بەرز قسە دەکا. لە بەرامبەریدا پیاوێکی سپیی باڵابەرز. هەردووکیان بە زمانێکی تر قسە دەکەن. وشە خێراکان دەڵێن عەرەبییە. ئەوسا دەیوید دەبینێ بە دوو مەترێک لە دووای کابراوە. قسەکان زۆر ناخایەنن. قەحبەکە هەوڵ دەدا بە پێڵاوە پاژنە بەرزەکانییەوە هەڵبێ. وەها کە قوتاری ببێ. پێڵاوەکان ناهێڵن. سەرەنگردەدا. ئەوسا ئەم دەمانچەکە دەبینێ. 

سەقای مێژوویی

فەڕۆخ نێعمەتپوور

خولە لەو رۆژەوە نەک تەنیا بۆی مەعلوم نەبوو کە داخۆ ئەوانەی سەعاتی چواری بەیانیان دەمردن، لە فرۆشتنی ئاوەکەی ئەو خۆشحاڵ بوون یان نا، بەڵکوو پەشیمان لەوەی کە شوێن وەها پرسیارێکیش کەوتبوو، ئیستا لە پشت پەنجەرەکەیان بە غەمگینی دادەنیشێ و چاوەڕوانی کەرەبەڕەڵڵایەکی تری ناو بیابانە. ئەو کەرەی کە تەنیا ئەو دەزانێ تاقە کانیی ناو بیابان لە ساڵانی وشکە ساڵیدا لە کوێدایە. 

چیرۆکی رووس

لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

 

بواز که‌ له‌ به‌یتله‌حم گه‌ڕاوه‌، ماندوونه‌بوونی له‌ دروێنه‌وانه‌کان کرد. ئه‌وانیش دۆعای خێریان بۆ کرد. پاشان بواز له‌ له‌ خزمه‌تکاره‌که‌ی که‌ سه‌رپه‌رشتیی دروینه‌وانه‌کانی ده‌کرد، پرسی: ''ئه‌و کچه‌ کێیه‌؟'' ئه‌ویش وتی: ''کچێکی موابییه‌ و له‌ ته‌ک نوامی له‌ مواب گه‌ڕاوەته‌وه‌. داوای لێکردم، ڕێگای بده‌م له‌ دوای دروێنه‌وانه‌کانه‌وه‌، له‌ نێو ئه‌و باخه‌ گه‌نمانه‌دا گوڵه‌ گه‌نمان بچنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاکوو ئێستا خه‌ریکه‌ و ماوه‌یه‌کی کورت له‌ ماڵه‌وه‌  حه‌ساوه‌ته‌وه‌.

کڵاشینکۆف

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

حەمەی دراوسێیان کە رقی دونیای لە مارکس بوو، ئیستا پێی وایە مارکس بیرمەندێکی گەورەیە! بەڵام تەنیا بیرمەندێک و بەس. رێک وەک هەموو بیرمەندەکانی تر. ئەو تەنانەت جاری وایە بۆ ئەوەی بیروڕا ئاینییەکانی خۆی بسەلمێنێ، کەڵک لە مارکس وەردەگرێ. دەڵێ "لە کۆمەڵگای بۆرژوازیدا، ئایین لە خۆنامۆ بووە!" 

 ئێشکگر

ئازاد نەجم

بیرکەوتنەوەی ماڵ بۆخۆی دڵگەرمی و ئومێدێک بوو. لەم کاتەدا لەناکاو گوێی لە دەنگی پێ بوو. ھەستی ڕاگرت، دواتر لە نێو خاڵی چاودێریەکە ھاتەدەرێ و سەیرێکی ئەملا و ئەولای کرد، بەڵام ھیچی بەرچاو نەکەوت. لەدڵی خۆیدا گوتی لەوانەیە پشیلەیەک، یان سەگێکی بەرەڵڵا بووبێ. بەسێ چوار ھەنگاوی خێرا، گەڕایەوە نێو خاڵی چاودێریەکە و، دەستەکانی لێک خشاندن و بە فوو گەرمی کردنەوە. 

 

سەتنا و کتێبی جادوو

 

لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

لەگەڵما وەرە، بتبەمە جێگەیەک، ئەو کتێبەی لێیە کە تۆت بە دەستی خۆی نووسیویە، ئەویش تۆ ئەباتە لای خواکان. ئەگەر تەنیا لاپەڕەیەکی لێ بخوێنیەوە، ئاسمان و زەوی بەچیای بەرز و دەرەی قووڵ و دەریاکانیەوە جادوو دەکەی؛ زمانی باڵدارانی ئاسمان و گیاندارانی سەرزەمین تێدەگەی؛ ماسییانی بندەریا دەبینی، چونکە هێزێکی خوایی ئەوانە دێنێتە سەرئاو.