چیرۆک
قادر نیکپوور
شەوێک له شهوان کاتێک مناڵەکان له نێو جێگا راکشابوون، باوکیان بڕیاری دا کە رۆژی دوایی نەچێتە داراتاشین. لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد؛ ئەگەر هەموو زەحمەتی رۆژانەی من دیار نەبێ، منداڵەکانم بە زکی بەتاڵ بخەوەن، فایدەی ئەم هەموو زەحمەت و ماندوو بوونم چیە؟- توضیحات
- بازدید: 1143
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە کتێبی جۆگرافیەکەیان دەڕوانم، ئەم دیواودیوی دەکەم، لاپەڕەکان هەڵدەدەمەوە، لێی ورد دەبمەوە و هەوڵدەدەم بزانم لەگەڵ ئەو ساڵانە دونیا چەندە فەرقی کردووە،... دەبینم هیچ فەرقی نەکردووە و دونیا هەر ئەو پێنج پەڵەیە بە شیناییەکانی نێوانیانەوە،... لەسەر لاپەرەیەک کاغەز.- توضیحات
- بازدید: 1248
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من وای بۆ دەچم ماوەیەکی چاک تەنیا سەرقاڵی گێڕانەوەی رووداوەکە دەبێ. رووداو هەتا دووربکەوێتەوە تامی گێڕانەوەکەی خۆشترە، بەتایبەت کە ترسناک بووبێت. ئەوسا رۆژێک لەگەڵ هەندێ هاوڕێی دەچێتەوە هەمان شوێن، سڵفیشێک دەگرێ و دەیکاتە بەڵگە بۆ رۆژی رووداوەکە.- توضیحات
- بازدید: 1233
شەهرام مەحموودى
کوردۆ هاوکات کە وێنەی کوژراوەکان و هێرشی فڕۆکەکان و هەڕەشەی سەرۆکوەزیرانی تورکیای دەهاتەوە پێش چاو، بۆ قەرەباڵغی شەست مەتریی دەڕوانی؛ ئوتۆمبێلەکانی سەر جادە ژمارەیان زۆر ببوو و رێگایان لە یەکتر بەرتەسک کردبوو، مۆبایلەکەی لە گیرفانی سەرەوەی چاکەتەکەی دەرهێناو سەیری کاتژمێری سەر شاشەکەی کرد؛ 10:57 بوو.- توضیحات
- بازدید: 1112
رەحمان سۆفی
ھەستم بە برسيیەتی دەکرد. چاوم گێڕا که جێک پەیدا کەم و بچم خواردنێک بکڕم و بيخۆم. کيوسکێکم بەديکرد. چووم و بابۆڵەێکم نان و پەنير کڕی. هەر له پێش کیوسکەکە وێستام به پەله نان و پەنيرەکەم خوارد. خۆشم نەمزانی بۆچی وا به پەله خواردم.
- توضیحات
- بازدید: 1256
رەسوڵ سەفەریانی
بەڵام ئەو خۆی بە زلتر لەوانە دەزانی کە گوێ بداتە ئەو هەڕەشانە، بە عەکسەوە، وردە وردە پێی دەکێشا نێو هەرێمی گروپەکەیان و دەیویست بە هەڵس و کەوت و کارەکانی گروپەکەی ئەوان بگرێتە دەست، یان لایان بدات و خۆی بکاتە رێبەری مەدرەسەکەیان و بەم شێوە بڕیاردەری یەکەم بێت.- توضیحات
- بازدید: 1296
فەڕۆخ نێعمەتپوور
باشوور هەمیشە رووناک و گەرم و سەرنجڕاکێشە. مرۆڤەکانی هەدانادەن. هەمیشە لەدەرەوەن و، دێن و دەڕۆن. شەو و رۆژیان بۆ نیە. بەڕاستی بە شوێن چییەوەن؟ بۆ نایبیننەوە؟ بۆ لەوسەرە، لە باکوور، مرۆڤەکان لەناو ئەو سەرما و بەستەڵەک و تاریکییەدا دەیبیننەوە؟ نەکا هی تەنیاییەکان بێت!- توضیحات
- بازدید: 1500
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بڕیاردەدەن کاتژمێری حەوت و نیوی دووانیوەڕۆی رۆژی هەینی لەو رستورانە چاویان بەیەک بکەوێ کە ئاماندا پێی خۆشە. پلان دادەڕێژن لە تەنیشت فوارەکەی پێش رستورانەکە چاویان بەیەک بکەوێ.- توضیحات
- بازدید: 1122
رەحمان سۆفی
لەو کەين و بەينەدا بوو، له پڕێکدا درگای ژوورەکەی دوکتور کراوه. مام ڕەسووڵ که لەپێش درگاکه ڕاوێستا بوو، تخێل بوو. به ئاستەم نووزەيەکی لێوه ھات. فاتێ بێوه ژن ھاواری دەکرد و لاڕوومەتی خۆيی دەڕنی.
- توضیحات
- بازدید: 1339
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
پیاوچاکێک کە لەوێوە تێدەپەڕی، ئەم دیمەنەی بینی. ئەوسا ویستی بزانێ کێشەی گۆزەگەرەکە چییە. کاتێک پیاوچاکەکە لە گۆزەگەرەکەی ژنەفت کێشەکە چییە، پێی گوت: "کەرەکەت ببەوە هەمان شوێن کە هەموو رۆژێ دەیبەستیتەوە. وا بنوێنە کە خەریکی بەستنەوەی بە گوریسێکی خەیاڵیت. بەڵێنت پێدەدەم ناڕوات."- توضیحات
- بازدید: 1080