چیرۆک
دواجار کە بەختیرترین بووم (١٠)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لەسویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 135
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە سبەیەوە بە بێ ئەوەی پێم بڵێ هەموو شەوێک دەچم سەردانی دەکەم. ئەو هەموو رۆژێک سەری چەند قالۆنچەیەک لێدەکاتەوە و بە دەزوو پێکەوەیان دەبەستێ و ئەوسا لە تەنیشت مندا دادەنیشێ و بە دەم خواردنی چاییەوە سەیری تەلەفزیۆن دەکەین.
- توضیحات
- بازدید: 292
دواجار کە بەختیارترین بووم (٩)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لەسویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 141
ئازاد سوبحی
کۆمەڵەپارەکە دەئاخنیتە نێو قووڵایی گیرفانتەوە، دەستی ئاگاداری بە چواردەوردا سەرت پێ بادەدات، ژووری خانووە کۆنەکەتان کە لەمە پەرپووتتر بوو ھاتەوە بیرت، قێزت لە ھەردووکیان کردەوە، پەشیمان بوویتەوە چونکە زانیت ئێوە کرێچی ماڵی مامۆستان.
- توضیحات
- بازدید: 175
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەوسا هەموویان لە ژوورەکە کۆدەبنەوە. ژەمی ئێوارەیە. رۆحەکان بە دەوری سفرەکەدا دێن و دەچن. دادەمەزرێن. چاوەڕوانم یەکیان بانگم بکا. بڵێ راستی ئەوە لە کوێیە. بەڵام دەنگ نیە. وەک بڵێی من هەر نەبووبم. هەر نیشم. داخۆ مەگەر بەڵێن وەها نەبوو؟
- توضیحات
- بازدید: 204
سامان حسینی
هەر بۆیەشە ئەگەرێکی زۆر لەئارادایە کاتێک ئەگە بەردەوام هەر پێی دەڵێن لێ ببورەو بەسەریا تێ پەڕە، یان فەرامۆشی کەو لەبیر خۆتی بەرەوەو بچەسپە بە کێلە گۆرنوسیەکەی خۆتەوە پێ یان بڵێ: - حەی حەی لێبوورم، حەی بە گۆڕی ماڵی خێوتانەوە... بۆ ئێوە چی دەزانن و ئاگاتان لەچی من هەیە؟!
- توضیحات
- بازدید: 196
دواجار کە بەختیارترین بووم (٨)
بابەت:زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 149
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە گەڵ تێپەڕینی رۆژەکان و دانیشتنی بەردەوام لە بەردەم وێنەکان و سەیرکردنیان، چیتر لە ناو دوو نیگارکەدا خۆی نەدەبینێتەوە. روخساری هەتا دەهات بێگانە و بێگانەتر دەبوو. بەرەبەرە دەبوو بە وێنەکێشە زیرەکەکە و بە پیاوە جادووگەرەکە. رئال، ئارام ئارام شوێنی بۆ سیمبۆل چۆڵ دەکرد.
- توضیحات
- بازدید: 216
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە رواڵەت هەموو شتێک لە جێی خۆیەتی، بەڵام دیسان ساڵەکان تێدەپەڕن. دوو جووت گۆرەوییەکە دەدڕێن، مسواکەکە کۆن دەبێ و فڕێی دەدا، خەمیری دیانەکەیش تەواو دەبێ، دوو شۆرت و دوو ژێرکراسی و دوو ژێرشەڵوارییەکەیش دەمێکەکە هەر ئاسەواریان نەماوە. پێڵاوە ئادیداسەکانیش لە مزگەوتی یەکێک لە گوندەکاندا دەزران. تەنیا تەسبێحەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ماوە.
- توضیحات
- بازدید: 182
رەسوڵ سەفەریانی
گریانی شیرین تامێ تاڵی پرژانە نێو ماڵەکە. دەنگی گریان بە ھەنیسکەوە جەستەی بێدەنگیی تاراند و گوێی ئارامی دڕاند. ئەمە بە دوای ھەر ھەڕەشە و لێدانێک و دەنگ بەرزکردنەوەی سالاردا رووی دەدا. ھەر چەند شیرین زۆر پێش ئەوەی ببێتە ژنی سالار گریانی دەناسی و ھاورێ و ھاودەمی بوو.
- توضیحات
- بازدید: 244