چیرۆک
و: نهژاد عزیز سورمێ
ئاشتی… جا بۆ ئاشتی؟! دوو جارانم بەشداری شەڕ كردووە، جاری یەكەم لە پێشەوە بووم و لە جاری دووەمیشدا لەگەڵ ئەوانەدا بووم ئازووقەمان بۆ كەتیبەكە ڕەوانە دەكرد، ئەوەشت پێ بڵێم لە شەڕدا، نە ترساوم و نە مردوویشم، بەڵام دەتوانم بڵێم كە مرۆڤ دەشێ بە هۆی (ئاشتی) یەوە لەسەرخۆ بمرێ. مەسەلەكەت بۆ ڕوونتر دەكەمەوە: ـــ مرۆڤێ لە ماڵێ دابنێ، وازی لێ بێنە بێ كارو كاسبی، هەموو شتێكی بە تیژاوێ دەرخوارد بدە باسی بایێی بە بارانێ بۆ بكە… حەیاتی لێ دەبڕێ!
- توضیحات
- بازدید: 285
موحسین ئەمینزادە
بەڵام چۆن دوای ئەوە بەردەوام بم؟ چی بخەمە بەشی دووەم؟ چاوەڕێی چیت لەسەر بنووسم؟ ڕەنگە بۆ بەئاگاهێنەرە نوێیەکان کە بوونیان نییە. وە هەرگیز دەرناکەوێت. بۆ ئەو تاریکییەی کە دەوری ئێمەی گرتووە و خنکاندووینی. بۆ سێبەرە کاڵەکانی ئەو هاونیشتمانانی کە سنوورەکان دەبڕن و دەچنە شوێنێکی نادیار. سەبارەت بەو شەقامە تاریک و پیسانە کە ئەم سێبەرانە هەوڵی دەربازبوون لێی دەدەن. لەگەڵ خانووی خۆڵەمێشی تۆخ و پیس کە هەژاری و برسێتی و هەژاری و سەرما و ڕق و کینە و مردن حوکمڕانە...
- توضیحات
- بازدید: 352
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەمجەد باقرزادە کە دەبینێ سەرەڕای تێپەڕینی ساڵەکان نە ئەزموونێکی وەک سۆڤیەت دووپات دەبێتەوە و، و نە هەرێمیش دۆخی بە گشتی باشتر دەبێ، دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە نا، وادیارە لە شێوەی ژیانی یاخود بۆچوونەکانیدا هەڵەیەکی گەورە هەیە. سەرەتا هەوڵ دەدا خۆی تەنیا بە بیر و باوەڕەکانییەوە، واتە بە بێ هیچ چەشنە باوەڕ بە هێزێکی دیاریکراوەوە سەرقاڵ بکا. واتە تیۆر بە بێ کردەوە. ئەگەرچی لای وابوو سەرئەنجام هێزێکی راستەقینە دروست دەبێ و، لەم بەزمە رزگاری دەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 176
رەزا شوان
پـەلـکە زێـڕیـنـەیـەکی کەوانـەیی حـەوت رەنـگی، لە ئاسـمـانی گـونـدەکـەدا کـێـشـا. لە سەربانی قـوتابخانەی گونـدەکەشـدا، لە قـەدی سەروی سـتوونـێکی داری زۆر بەرزدا، ئـاڵای رەنگـینی کوردسـتانی بە هـەر چـوار رەنـگەکـەی کـێـشـا. منـداڵـەکە تابـلـۆیەکی رەنگـینی زۆر جـوانی، بـە هـەمـوو رەنـگەکان رازانـدەوە. لەژێـر تابـلـۆکەیـدا نـووسی "دیـمەنـێکی کوردسـتان". ئیـنجـا لەپـێـشی رەنـگەکانـدا هـەڵـیواسی. رەنگەکان کە ئەو تابـلـۆ رەنگـیـنەیان بـيـنی. زۆر سەرسام بـوون! هـەسـتـیان بـەوە کرد، راسـتە کە هەر رەنگـێک جـوانی و دڵخـوازی خـۆی هـەیە، بەڵام کە پـێکەوەبـن، جـوانـتر و رەنگـینـتر دەبـیـنـرێـن و دەبـن بـە تـەواوکـەری یەکـتری.
- توضیحات
- بازدید: 189
فەڕۆخ نێعـمەتپوور
- توضیحات
- بازدید: 147
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من پێم وایە درۆ دەکا. بە رای من مەرگ نە کەسی خۆش دەوێ و، نە رقیشی لە کەسە. نە لەگەڵ کەس دەژی و، نە بەخیلیشی بەوانەدا دێ کە پێکەوە دەژین. ئەو بوونەوەرێکی دەگمەنە. تەنیا خۆی لە خۆی دەچێ. شانازیش بەمە دەکا. دڵنیایشم قەت نە هیچ دەخوا و نە هیچیش دەنۆشێ. دەنگۆی خواردنەوەیش دیسان درۆیەکی دیکەیە. ئەو تەنیا وای نیشان دەدا کە وەک ئێمە دەژی. هەر ئەوەندە. پێم وابێ زیاتر لەبەر ئەوەی کە ئێمە زۆر لێی نەترسین. ئەگەرچی نازانم بۆ وا بیردەکاتەوە. پێم وابێ کەس لێی ناترسێ تا ئەو بەم شێوەیە بۆی دابنیشێ و حسێب و کتێبی بۆ بکا. خەڵکی گەڕەکی ئێمە ئەوەندە سەرقاڵی ژیان و پارە پەیداکردنن کە قەت بیر لە مەرگ ناکەنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 189
و: کۆڕش وهحید
مرۆڤهکان که دهخهون دهتوانم تهماسیان لهگهڵدا بگرم، وهلێ مهخابن گوێ لهداوا و پهیامهکانم ناگرن و جێجهجێیان ناکهن، ئەوان هێشتا خهریکی شهڕهسهگی دنیان و ههست به لانهوازیی و دهم وشکیی من ناکهن. کهمن ئهو کهسانهی سهرنشینهکانی ئهم مهزارگانهیان لهبیره و، وهفایان ههر ماوه و سهردانی خۆشهویستهکانیان دهکهن. رۆژ بهرۆژ ژمارهمان زیاد دهبێت و، باری پتر ئهوانهی دێنه ئێره به هۆکاری ناپاکی دۆستانه. لێرهههمووان چاوهڕوانن سیستهمی کات لهبهریهك ههڵبوهشێت و، ههردوو جیهانهکه ببێتهوه یهک.
- توضیحات
- بازدید: 199
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دایە شوکری لە کێوەکەی ئەو بەر دەڕوانێ. وەک بڵێی لەوێ هیچ خەبەرێک نەبێ. سروشت بەپێچەوانەی ئێرە، ناو شار، چەند خۆیەتی. دایە نیوە بزەیەک لێوەکانی هەڵدەقرچێنێ. بۆ دڵنیایی زیاتر، ئەگەرچی پشتی ئارەقاوی جوان هەست بە کۆڵەکەی دەکا، بەڵام لادەکاتەوە و بەلاچاو لێی دەڕوانێ. دەروونی دەگەشێتەوە. دونیا بە پێچەوانەی رووداوەکانی نێوانی، چەند گەشە.
- توضیحات
- بازدید: 169
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پیتەر بە بێ ئەوەی حاڵەتی نیگا و روخساری بگۆڕدرێ، لێم ورد بووەوە و گوتی بەڵام هاوڕێ گیان بە پێچەوانەی قسەکانت رۆح هەیە و هەر ئا لەم شوێنەی وا ئێمە کاری لێدەکەین هەن! بە تەعەجوبەوە لێم رووانی. سەرەتا لام وابوو گاڵتە دەکا. گوتم واز بێنە پیتەر،... واز بێنە! کوڕە رۆحی چی و شتی چی؟ گوتی وەڵڵا بەڕاستمە. گوتی بەتایبەت ئەو خانووەی رووبەڕوومان. ئەوسا ئاماژەی بە بینای بەشی بەڕێوەبەری کرد کە لە هەر هەموو خانووەکانی تر کۆنتر بوو و، یەک تاقە گڵۆپ چییە ژوورەکانی رۆشن نەدەکردەوە. ئەو بینا سپی رەنگەی وا پەنجەرەکانی بە نیگای تاریکەوە، رەش رەش لە ئێمەیانیان دەڕوانی.
- توضیحات
- بازدید: 176
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەحمان بەدەم رێگاوە بیری لە ژنەکەی خۆی کردەوە. خاتوون لەخۆی پەرپووتتر بوو. رەحمان قەت لە ژیانیدا نە گلەیی لە ژنەکەی هەبوو و نە قەتیش بە کەمی گرتبوو، بگرە یەکجار زۆریش خۆشی دەویست. هاودەمی رۆژە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانی بوو. خاتوون قەت لە رەحمان هەڵنەبەزیبووەوە. ئافرەتێکی مەزڵووم کە تۆزقاڵێک چییە لە رەوتی کاروبار و ژیانی رۆژانەی لای نەدەدا. رەحمان کاتی خۆی لە گوند هێنابووی. ژنە بە ژنەی پێکرابوو. رەحمان روخساری خاتوونی هاتەوە بەرچاو کە وەک بەفری پار دەتوایەوە و، هەتا دەهات زیاتر و زیاتر وشک و رەق هەڵدەگەڕا.
- توضیحات
- بازدید: 164