هەواڵی هونەری

نامەی ئەدەبی

ڕاستییەکەى لەسەرەتاى هەشتاکاندا رۆژانى زۆر ناخۆشمان بەڕێکرد. ئەوسا (سەباح رەنجدەر) لە کۆڵانەکەى خۆیان، دوکانێکی بچووکی هەبوو، بە ڕەنجی شانى نانى خۆی و دایک و برا و خوشکى پەیدادەکرد، چونکە کاتێک ئەوم ناسی، بەداخەوە باوکى کۆچی دوایی کردبوو. هاتوچۆى نێوانمان لە ترسی گیران و راوەدوونانى چەتەکانى (بەعس) هەر بە پێیان بوو.

نامەی ئەدەبی

سروشت نەوزاد

بە گشتى شیعرەکانى ناو ئەم دیوانەت شیعرى داخراو و دەستەمۆ نەکراون. شیعرگەلێکن دیسان دەرفەتى ئەوەش بە خوێنەر نادەن بەبێ تێڕامانى قووڵ و تێهزرین و خۆماندووکردن، کۆنتاکت لەگەڵ ژینگە و جیهانبینى دەقەکان دروست بکات.

نامەی نێوان ئەدیبان

سەباح رەنجدەر

من پێم وایە بۆ خوێندنەوەی شیعری تۆ سەرەتا پێویستە دەست لەو لۆژیکە هه‌ڵبگرین، کە لەسەر لێکدانەوەی وشە بە وشە دامەزراوە، چونکە وشە هه‌مان ئەو ڕۆڵەی نییە، کە لە ده‌قی ئاساییدا هه‌یەتی، بەڵکو سپەیس ئەو ڕۆڵە دەبینێت. بە مانایەکی تر ڕۆڵی ته‌قلیدییانه‌ی وشە لەو کاتەوە کۆتاییی هاتووە، کە لە پێکهێنانی ئەو سپەیسەدا بەشداریی کردووە.

نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر

لە تورکیا لە زانستگاى بینگۆڵ: گفتوگۆى نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر بەڕێوەچوو .قوتابی: (سەعد میکائیل عەزیز) لە ڕێکەوتى 18/8/2017 نامەى ماجستێرەکەى بە ناونیشانى: سوریالیزم د هەلبەستا نووخازییا کوردى دە (ب نموونە هەلبەستێن سەباح ڕەنجدەر) پێشکێش کرد.

نامەیەکی کراوە بۆ ئەحمەدی مەلا

سەباح رەنجدەر

کاکە ئەحمەد هەموو داهێنەرێک ناوەندێکی باڵا و خۆبوونی داهێنانی هەیە، کارەکانی لەو ناوەندەدا دەردەچن و دێنەوه‌ ناویشیه‌وه‌. ناوەندی باڵا و خۆبوونی داهێنانی تۆش (کتێبی شیعر)ە. بە دڵنیاییەوە هەرچ شیعرێك لەمەودوا بنووسی، ئاماژه‌یه‌كی كتێبی شیعری تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

نەهاتووم ئاسمان بنوسمەوە، من خەڵکی زەوییم

ئەم شاعیرە، پێیوایە: دەستبردن بۆ شیعر، لە جیهانێکدا، پڕ لێو لە کارەسات، مانایەکمان پێدەدات کە شیعر نەمردووە و، بە دەسەڵاتە لە نووسینەوەی دونیا و ساڵەکان، بگرە تەنیا ئەرکی ئارایشتی نییە و، لە توانایدایە ژیاننووس و مرۆڤنووس بێت، شیعر کاتێک مردووە، کە جووڵەی نووسینەوەی نەمێنێت.

نۆبەرەی مەرگم دیت، دوومین کتێبی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

فکر و مەعریفە، کوشتن و خوێنڕشتن، گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و هەژاری، ئازار و جەرمەسەرییەکانی کۆمەڵگا و دۆزی نەتەوایەتی و گەڕان بەدوای شوناسی کوردی، ناوەڕۆکی سەرەکی سەرجەم چیڕۆکەکانی ناو کتێبەکەن. زۆربەی چیڕۆکەکان پێشووتر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکراونەتەوە و بەشێکیان وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی.

هاتنەوەی دە کتێب

ساتەوەختی هاتنەوەی هەر دە کتێبی پڕۆژی(ڕۆشنبیری بۆ ژیان) لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ . شایەنی باسە لەپاش چەژن بەسەرپەرشتی وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان و نووسەران، ئەدەب دۆستان و خوێنەران لەمەراسیمێکی تایبەتدا لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بڵاو دەکرێتەوە. سەرجەم داهاتی ئەم پڕۆژە بۆ نەخۆشخانەی هیوایە.

هەواڵێکی خۆش بۆ خوێنەرانی ئەدەبی کوردی

 بڵاوبوونەوەی رۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێکی نوێ بە ناوەکانی 'خەیاڵاتی بێهوودە' و 'دەستەکلیل' لە نووسینی 'فەڕۆخ نێعمەتپوور' گەیشتە دونیای کتێب و ئەدەبیاتی کوردی. رۆمانەکە باس لە کێشەکانی نێو بنەماڵەیێک دەکات و هاوکات ئەو گرێ و چەڵەمانە دەخاتە بەر باس کە وەک تابۆیێک هەنوکەش لە کۆمەڵگای کوردیدا ئینسانەکان و بیر و زەینیانی گیرۆدە و یەخسیر کردوە.

هونەری وەرگێڕان

 

لەوانە مامۆستا "عەبدوڵا حەسەن زادە" نێزیکەی نیو سەدەیە لەو مەیدانە ئەسپی خۆی لنگ داوە. بێگومان کۆشان و ئەزموونی گەورە پیاوانی وەک مامۆستا، بۆ نەوەی داهاتوو گرنگە، کورتکردنەوەی ڕێگەی فێربوونن لەم بوارەدا. کتێبی "هونەری وەرگێڕان" لە لایەن "ژیڤان بەکر"ەوە نووسراوە و ئامادە کراوە.

وانه‌ی زمانی کوردی له‌ زانکۆی ئازادی سنه‌

 

سەرچاوە: کوردپرێس

له‌ سه‌فه‌ری دوکتۆر میرزاده‌، سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران بۆ سنه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، چه‌ندین بابه‌ت له‌وانه‌ وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌ لقی سنه‌ په‌سه‌ند کرا و هیچ له‌مپه‌ڕێک بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی کوردی له‌ زانکۆی ئازادی سنه‌ نییه‌.

وشەکانیش بریندارن

وشەکانیش بریندارن ناونیشانی نوێترین کتێبی شیعریی 'گۆران ڕەئوف'ە کە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە کۆمەڵێک شیعر لە خۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لەڕووی تەکنیک و زمان و فەزا و جیهانبینیی و کەرەستەی شیعرییەوە هەڵێنجراوی ئەم زەمەنەن، زەمەنێک کە بۆنی جەنگ و تەنیایی و برین و پارچە پارچەبوونی ڕۆحی مرۆڤی لێدێت. 

وەرگێڕانی سەرجەم بەرهەمەکانی سوهراب سپێهری

توانا ئەمین وتی "بەگشتی سوهراب پێویستییە بۆ دنیای نوێ و بەتایبەتی بۆ ئێستای دونیای کوردی، چونکە شیعری سوهراب؛ گلەییەکی توندە لە ژیانی مرۆڤی نوێ، لە زیاد بەکاربردن، لە ئیسرافی نەک تەنها شتە مادییەکان، بەڵکو شتە مەعنەوییەکانیش،...