بڕوا و خۆناسین
نیچە لە کتێبی "وەهای گوت زەرتۆشت" دا دەڵێ "ئێوە دەڵێن باوەڕتان بە زەرتۆشتە؟ بەڵام زەرتۆشت چ مانایەکی هەیە؟ ئێوە دەڵێن بڕوادارانی منن؟ بەڵام بڕوادار چ مانایەکی هەیە؟"..."ئێوە بە بێ ئەوەی خۆتان دۆزیبێتەوە منتان بینیوەتەوە، هەڵبەت بڕواداران هەموویان وادەکەن. هەربۆیە بڕوا وەها خاوەن مانایەکی کەم بایەخە."
- توضیحات
- بازدید: 1761
مرۆڤبوون یان مرۆڤایەتی نواندن
جودا لە مرۆڤ گەلێک بوونەوەری تر بە کۆمەڵ دەژین، بەڵام تەنیا مرۆڤە بە حوکمی عەقڵ هەوڵی داوە ژیانی کۆمەڵایەتی گەشە پێبدات و یاسامەندی بکات. ئێمەی مرۆڤ جودا لە وزەی عەقڵ خاوەن هەستی بەزەیی و سۆزداریشین. ئەم بەشەی ئینسان دەچێتە خانەی رەوشت و مۆڕاڵەوە. ئەم هێزە لە دەرووندا وەک زەنگی خەتەر و ئالارمێک وایە کە هەرکاتێک ئینسان بیەوێت شتێکی ناموڕاڵی و بێ بەزەییانە بکات وەک دەنگێک بە ئارامی ئەپچێ بە گوێی دڵیدا و هەوڵ دەدات بەر بە ناڕەوشتی و خراپەی کەسەکە بگرێت. لە زۆر حاڵەت و لە لای زۆر کەس ئەم دەنگە بە دەنگی ویژدان ناوزەد دەکرێت.
- توضیحات
- بازدید: 1350
ئایدیا و قازانج
وەرگرتنی ئایدیاکان پەیوەندی بەو قازانجانەوە هەیە کە بۆ ژیانی ئێمەیان هەیە. مرۆڤ، تەنیا لەو روانگەیەوە بۆ وەرگرتنی هیچ ئایدیایەک ناجوڵێ کە گوایا بۆیە هەلێدەبژێرێ چونکە هەڵگری راستیە. زۆر جار راستی بریتییە لە قازانج و بەس.
- توضیحات
- بازدید: 1676
بەردەوامیی دوو روانگە و هیوای زاڵبوونی یەکیان
لە لایەکەوە دەبینین:
ـ لە مێژووی فەلسەفەدا هاتووە رۆژێک پیتاگوراس (فیثاغورس) لە شوێنێکەوە تێدەپەڕێ. دەبینێ کەسێک خەریکە لە سەگێک دەدا. پیتاگوراس لێی دێتە دەنگ و دەڵێ لێی مەدە! ئەوە رۆحی مرۆڤ یان دۆستێکی منە، کاتێک دەنگ هەڵدێنێ و دەگری، من دیناسمەوە!
- توضیحات
- بازدید: 1684
ئیستبداد و دیموکراسی
لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بە درێژایی مێژوو دەسەڵاتی دیکتاتۆر و سیستەمی ئیستبدادی زاڵ بووە و، بە شۆڕش و کودەتا و گۆڕانی بەناو هەڵبژاردنیش هیچ شتێک جگە لە کەسەکانی بازنەی دەسەڵات گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە. لە هەموو سەردەمەکاندا کەس یان کەسانێک بۆ بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتی سەردەم تێکۆشاون و خەڵکیان لەدەور خۆیان کۆکردوەتەوە و خوێنیان رشتوە تا توانیویانە تاج و تەختێک یان حکومەتێک بڕوخێنن و، خۆیان جێگاگەی بگرنەوە. ئەم گۆڕانە تەنیا بۆ ماوەیەکی زۆر کورت، کورتتر لەوەی کە بۆ باسکردن بێت بارودۆخی سیاسی کۆمەڵگای بەرەو کراوەیی و دیموکراسی بردووە، بەڵام هەر خێرا دیسان قەتاری دەسەڵات چووەتەوە سەرهەمان هێڵی کۆن و جارانی خۆی.
- توضیحات
- بازدید: 1634
گەشبینی و رەشبینی
ئەم دوو وشەیە، یان ئەم دوو خووە ناچنە خانەی ئەو دژە یەکانەوە کە لەهەر شوێنێک یان لای هەر کەس دەبێت تەنیا یەکیان ئامادە بێت. لەوانەیە کە ئینسانی گەش بین رەشبین نەبێت، بەڵام دەکرێت ئینسان لە بڕێک کات و سەبارەت بە بڕێک شت گەش بین بێت و لە شوێنێکی تردا و سەبارەت بە بابەتێکیتر رەش بین.
- توضیحات
- بازدید: 2505
ژیان و گۆڕان
زۆر شت، ژیان لە بەر چاوی مرۆڤدا شیرین و خۆش و هەر لەو کاتەدا پڕ لە رەمز و راز دەکا. یەکێک لەو شتانە "گۆڕان"ە. ئەوەی کە ئێمە لە رەوڕەوەی ژیانماندا هەمیشە چاوەڕوانی باشتر بوونی دۆخی ژیانمانین و، هەر لەو کاتەوە خۆر لە ئاسۆوە سەرهەڵدەدا، چاوەڕوانی کۆمەڵێک هەواڵین (لە دەرەوە و ناوەوەی خۆمان)، کە دەتوانن مانای تر بە ژیانمان بدەن. لە راستیدا "گۆڕان" جگە لەوەی هەوێنی ژیانە، بەشێکی گرینگە لە روانگەی ئێمە بۆ "بوون".
- توضیحات
- بازدید: 1801
بەختەوەری و بەدبەختی
هەموو شتێک بە باشی دەروات، گیر و گرفت و چەڵەمە کان زۆر خۆیان ناگرن و بە هاسانی دەکرێنەوە. لەوەها دۆخێکدا ئەگەر کەسێکی خاوەن بڕوای ئاینیت ئەوە بە بەخشش و لوتفی خودای دەزانیت و دەڵێیت خودام لەگەڵ بووە و یارمەتی داوم. ئەگەریش بڕوات بە هەڵکەوت و رێکەوت بێت، لات وایە رێکەوتەکان بە هەڵکەوت باش یەکیان گرتوە. بە هەر حال لە هەردوو لاوە هەستێک لە دەروونتدا ساز دەبێت کە پێت دەڵێت تۆ خۆشبەختی. واتە خۆشبەختی شتێک نییە جگە لە هەستێک کە بە هۆی بڕێک بارودۆخەوە دەتوانێت لە ئینساندا دروست بێت.
- توضیحات
- بازدید: 1965
رەخنە و بەرهەمی سەردەم
نووسەرانی کورد لە کوردستانی ئێران لە بووارەکانی شیعر و چیرۆک و رۆمان چالاکن. گەر پرۆسەیەکی مێژوویی لانیکەم دە ساڵەیش لەبەر چاو بگرین، دەبینین بەرهەم لانیکەم لە ئاستی چەندایتیدا چێکراون و هاتوونەتە بەردەستی خوێنەران. بەڵام ئەوەی کە بە داخەوە لە ئاست چەندایەتیی بەرهەمەکاندا دیار نیە، رەخنەیە. رەخنە بۆ ئەوەی بزانین ئاستی کارەکان چلۆنە و رەنگدانەوەیان لە ناو خوێنەر بە تایبەت خوێنەری وشیاردا چۆنە و، هەروەها بۆ ئەوەی لە رێگای رەخنەوە بتوانرێ رەوتی بەرەوپێشچوونی کار خوڵقانی ئەدەبی بە گشتی هەڵسەنگێندرێ.
- توضیحات
- بازدید: 1487
حیزبی بوونی ئەدیب یان نەبوونی!
سەردەمانێک حیزبی بوون و سیاسی بوونی ئەدیب کێشە نەبوو. ئەدیب دەکرا حیزبی بێت و لە هەمان کاتدا نووسەری چاکیش بێت. لە دووای رووخانی یەکیەتی سۆڤیەت ئەم بۆچوونە گۆڕانی بە سەردا هات و گوترا ئەدیب نابێ حیزبی بێت. بەڵگەیش بۆ ئەم قسەیە ئەوە بوو کە سیاسی بوون و حیزبی بوون، بەهرەی ئەدیب دەکوژێ.
- توضیحات
- بازدید: 1470