رۆژی پشوو و ئەدەب
رۆژانی هەینی و پشوو و باسکردنی لە ئەدەبییاتدا مێژوو و نەریتی تایبەت بە خۆی هەیە. ئەم نەریتە لەناو هەموو گەلاندا دەبینرێ و هەر کلتورێک بە گوێرەی پاشخان و دۆخی خۆی باسی لێکردووە.
 
 
 بۆ وێنە لە شیعری فارسی 'شهیار قنبری' لە شیعری 'جومعە' دا ئاوا دەنووسێ:
 
"تەمەنی هەینی دەگاتە هەزار ساڵ
هەینی خەم دەگاتە ئەوپەڕی خۆی
مرۆ لەدەستی خۆی ماندوو دەبێ
بە زاری داخراوەوە هاوار دەکا
خەریکە لە هەوری رەش خوێن دەچۆڕێ
هەینی لە جیاتی باران خوێن دەبارێ"
 
'سیگورد هول' رۆماننوسی نۆروێژی لە رۆمانی 'رێگای کۆتایی جیهان' سەبارەت بە یەکشەممە کە رۆژی هەینی لە نەریتی رۆژئاوادایە دەنووسێ:
"ئەو چۆن دەیزانی یەکشەممەیە؟ ئەو دەیزانی. یەکشەممە لە تیشکی هەتاودا بوو، لە هەورەکاندا، لە شەونمدا، ...، لە بادا کە بۆنی گوڵەکانی دەدا ـ هەموو شتێ پڕی یەکشەممە بوو."
بەڕاستی ئەوە چییە وا سەرنجی ئەدیبان بەرەو ئەم رۆژە دەبا؟
 
 
هەینی، رۆژی پشووە. بەڵام بۆ رۆژی پشوو ئەوەندە سەرنجڕاکێشە؟ وەک دەبینین لە شیعری قنبری دا جومعە بە کارەساتێکەوە گرێ دەدرێ و لە پەراگرافەکەی سیگورد دا، بە هەندێ وردەکاریی جوانی ناو سروشتەوە. کەواتە رۆژی پشوو دەکرێ لەگەڵ هەموو جۆرە رووداوێک پێوەندی تایبەت بەرقەرار بکا. ئەمەیش دەکا چونکە رۆژێکە مرۆڤ دەتوانێ دابنیشێ و بیر لە هەموو رووداوەکانی خۆی و دەورووبەری خۆی بکاتەوە،... هەینی رۆژی بیرکردنەوەیە چونکە دەرفەتی حەسانەوە هەیە.
 
 
بەم پێیە، بیرکردنەوە دەتوانێ لایەنە دژبەیەکەکان ببینێتەوە و بە شێوەیەکی قوڵتر مرۆڤیان لێ ئاگادار بکاتەوە.
 
 
هەینی، رۆژی جوڵانی بیرە،... ئەوەیکە لە هەفتەی رابردوودا چۆن ژیاین و قەرارە لەژێر تیشکی ئەو رووداوانەدا لە هەفتەی داهاتوودا چۆنی تر بژین. ئەگەرچی جاری وایە خودی رۆژی هەینیش دەبێ بە سەرچاوەی رووداوێکی تر، واتە رووداوی بیر، کە ئەویش هەموو رابردوو و داهاتوومان دەخاتەوە ژێر ئەگەری رووانینێکی تر.
 
سایتی قەڵەم
١٩ دێسامبری ٢٠١٦
 
 Bilderesultat for søndager kunst

گەڕان بۆ بابەت