ما 714 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم
رزگار لوتفی
کاتێ پیرە پیاوەکە بۆ جارێکیتر لە پێخەفەکەیدا خەبەری بووەوەو هەستاو لە پەنجەرەی کۆخە پەڕپووتەکەیڕا گزنگی خۆری پێکا، هەموو گیانی پیر ئەینواند جگە لە چاوە دەریاییە شاد و شکستنەهێنەکانی. پاشان بەرە دوا وەرگەڕا و پڕی بە دەکەڵەکەدا کردەوە، ئەو دەکەڵەی هەزاران شەو لە دوورترین خاڵی دەریادا بووبووە نشێنگەی پشتە کۆماو و سەرە رووتاوەکەی و، ئاشنابوو بە وچانە سرک و بزۆزەکانی.