پەشێۆ مەریوانی

ئێوە بەهار، بۆنی گۆڵی لێ دزیون / ئێوە هاوین، / تامی هەموو مێوەی خۆشیی / عەرزی خودای / لێ بڕیون / بۆ دەبێت من لە بر ئەوان / ببمە سەرچاوەی پەرۆشی و / دەرد و ڕەنج و ئازار و ژان./ ئەوا نیە؟ / ڕۆژێک / دەبمە بووکی پرچ زەرد / ڕۆژێک هێمای بێ وەفایی و / ڕۆژێک کانگەی هەناسەی سەرد. / ئێوە کاتێک / هەموو دەرد و ڕنجی خۆتان / لە هاتنی من دا دەبینن / لام سەێر نیە / لە ناو هەموو ئەو رەگانەدا / کە وەکو تابلۆ دەینەخشێم /تەنیا ڕەنگی زەرد دەبینن. 

 پاییز

پەشێۆ مەریوانی
من بڵێم چی،
سووچم چیە
ئێوە خۆتان تۆشەی خەمی،
دوو وەرزیتر لە کۆڵ دەنێن
لێۆ بە بار و ڕەنگهەڵپەڕیو
دبنە مێوانی
سەر سفرەی من.
من بڵێم چی، 
سووچم چیە
ئێوە بەهار، بۆنی گۆڵی لێ دزیون
ئێوە هاوین، 
تامی هەموو مێوەی خۆشیی
عەرزی خودای
لێ بڕیون
بۆ دەبێت من لە بر ئەوان
ببمە سەرچاوەی پەرۆشی و
دەرد و ڕەنج و ئازار و ژان.
ئەوا نیە؟
ڕۆژێک دەبمە بووکی پرچ زەرد
ڕۆژێک هێمای بێ وەفایی و
ڕۆژێک کانگەی هەناسەی سەرد.
ئێوە کاتێک
هەموو دەرد و ڕنجی خۆتان
لە هاتنی من دا دەبینن
لام سەێر نیە
لە ناو هەموو ئەو رەگانەدا
کە وەکو تابلۆ دەینەخشێم
تەنیا ڕەنگی زەرد دەبینن. 
دڵنیا بن
ئەو کەسەی وا لە بەهاردا
پڕ بە چاوی 
کێڵگە جوانیی گۆڵ بکێڵێت 
پر بە بینی
بۆنی خۆشی گۆڵ هەڵمژێت
ئەو کەسەی وا لە هاویندا
داربەن دەکات بە دار هەرزاڵ
ئە کەسەی وا
لایەلایەی جریوەی مەل و
باوەشێنی شنەی شەماڵ
نە پایز ڕەنگزەد دەبینێت
نە زستانیش دەیترسێنێت.


  

گەڕان بۆ بابەت