شێعر و پەخشان

چەند شیعری تورکی

 

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ

دەرگای شانەکان هەمیشە کراوەیە

 تامی هەنگوین لە هەموو جۆرەکان، بەڵام

 ئەمساڵ هیچ مێش هەنگێک لەروومەتم بوونی نییە

تەماشای هەڵی لە وەسف نەهاتووی خۆم ئەکەم

 

چەند شیعری تورکی

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ

دایە بە یارمەتیت!

 دایە ناوی کچەکە لەولاو بنێ

 خەون بینین بە ژیان و ئامێزەوە

دایە ناوی کوڕەکە ماڵئاوا بنێ

 دەستبەرداری خەون و ژیان بە تۆ دەرۆی

دایە ناوی جەفا بنێ

 لە ڕاستی دا زۆرێک ئەخاتە سەر خەون و ژیانی

ناوی من بنێ، زەحمەت لە بیر بکە دایە

ژیان و خەونی شەرمەزاری و بۆگەنە

 

 

روحی دابراو

 

 شکاندنی جوانی

 مرواری شوێنی پیس

 پێشنیاری بۆ تەیف کراوە

 ژیان بۆ چاڵ: زەرف ئەقڵی نابێ

 

ئەنجام دانی کوشتن بە هۆشیاری روون

 یەکەم سەرنج لە فەرهەنگی زمان دا چاومان بە یەک کەوت

 ئەم گواستنەوەیە دەرکەوتنی حکمەتی مانەوەیە

 ژیانی بیری ئاو : جەستە لاواز نابێ

 

 

مێش هەنگ

 

 ئەمساڵ هیچ مێش هەنگێک لە روومەتم بوونی نییە

 ئەڵبەتە لە پایزێک دا پارەی مۆڵ داوە

 وەک داهات، داوای لێبوردن ئەکا، دەست ماچ ئەکا، دەستەکانم رەمزو راز ئەکا

 خەو لە ئامێزی گرتم

 کاتێ شەو تارمایی هەستی ئینساف دەمرەتێنێ

 

دەرگای شانەکان هەمیشە کراوەیە

 تامی هەنگوین لە هەموو جۆرەکان، بەڵام

 ئەمساڵ هیچ مێش هەنگێک لەروومەتم بوونی نییە

تەماشای هەڵی لە وەسف نەهاتووی خۆم ئەکەم

 

 ژێدەر:

شاعیر: ئەسکەندەری بچوک

 لە دیوانی دیجلەو فورات

 

 

نهێنی

 

 ئەوەی تا ئێستا بووە

 برۆ، برۆ رێگا کۆتایی نایی

 چیا وا نایەتە پێش چاو کە زیاد بکا

بەڵام نازانم چەند ساڵە

 لەم رێگایە رۆیشتن هەبووە

 لە حاڵی حازر وەک ئەفسانەیەک

 

ئەم چیا ڵاڵ و بەردە

 لە کوێیە فرۆشگای پەلەوەران

 کامەیە نهێنی ئامێز

زەحمەتە لە بێدەنگی بگەی!

 

 

دەشت

 

 گیای سوتاوو دوکەڵ

 عەترو بۆنی پۆشراو

 هەموو دەشت و دوایی

 ساتێک وەک هەور

 

ئاوو چیای لاڵ

 خەڵک لە هەموو لایەک

 بەسادەیی نایەتە پێش چاو ماندووبوون

 ئەوانەی لە لایەکی دی دەپەرنەوە

 

دوای بارینی بارانی توند

 تەڵاق وزەت لەبەر ئەبرێ

 ئامێزی ئاسمان

 

وەزەمینی بێسەروسەدا

 دڵی دەنێژێ

 مردن تەیرێکی رەشوڵەیە

 

سەرچاوە:

شاعیر ئەحمەد تالی

 

ـ لە دیوانی لەوانەیە جارێکی تر بێمەوە