ما 466 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاشم عەلی وەیسی

 

دیل و بەندی سیاقیری پرچەکانتەشاهۆ بەژنی سەرسام کەریلار و لەنجەی وردە شاخی مەمکەکانتەبمتوێنەوە /بە سەر بەژنتابەفری لوتکەی دوندەکانتم /باڵاپۆشی جڵەوکێشی حەز و خولیایمەستە چاوی رۆندک رێژی روتی روتم.

 

 

تەنیایی

کە چاوەکانم هەڵدێنم
لە تەنیایی خۆمدا بزر
و
لە نیگاکانی تۆدا پەرتم
سەودا سەری
بیری تەنیایی و نەبەردم
سۆزی لێریکای ئەم شیعرە
ئاوێزانی سەربەستی
و
دیل و بەندی سیاقیری پرچەکانتە
شاهۆ بەژنی سەرسام کەری
لار و لەنجەی وردە شاخی مەمکەکانتە
بمتوێنەوە
بە سەر بەژنتا
بەفری لوتکەی دوندەکانتم
باڵاپۆشی جڵەوکێشی حەز و خولیای
مەستە چاوی رۆندک رێژی روتی روتم
ئەمێستاکە چرۆی دەمی ناسک پەڕی
سوور هەڵاڵەی لێوان لێوی بەربوونەوەی سێوەکانتم
ئەمێستاکە سەوزەی لووتکە
کەمەند کێشی کەمانچەیی خۆش بژەنی
کەف و کوڵی کانێاو و
تافە تافی بن بناری چیاکانت
خوڕە و تافەی سەرە و خوار
لێژە لێژو
لایە لایەی بلوورینی ناو ئامێز و بلاوێنی بەهارینی
نیشتمانتم
پڕ بە گیانت.....
م...م...م....