سەرچاوە: کوردپرێس

سامان حسێن پوور، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، ساڵی ١٣٧١ له‌ شاری سه‌قز له‌ پارێزگای کوردستان له‌دایکبووه‌. حسێن پوور کاریی ده‌رهێنه‌ریی له‌ ساڵی ١٣٨٦ و به‌ به‌شداریی له‌ ٢٢ه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان له‌ هه‌مه‌دان وه‌کوو داوه‌رێکی تازه‌لاو ده‌ستپێکرد. یه‌که‌مین کورته‌ فیلمی حسێن پوور له‌ ژێر ناوی "یه‌ک هیچ" له‌ ساڵی ١٣٩٣ و دووهه‌مین کورته‌ فیلمی ئه‌و له‌ ژێر ناوی "گه‌ڵا پاییزییه‌کان" له‌ ساڵی ١٣٩٤ به‌رهه‌م هێنراوه‌.

فیلمی ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی چووه‌ مێهره‌جانی فیلمی جێفرسۆنی ئه‌مه‌ریکا 

کورته‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور، ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی سه‌قزی له‌‌ مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جێفرسۆنی ئه‌مه‌ریکا وه‌رگیرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ له‌م خوله‌ی مێهره‌جانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جێفرسۆن، ١٢ فیلمی سینه‌مایی و ١٤ کورته‌ فیلم ڕکابه‌ری یه‌کتر ده‌که‌ن و سێ کورته‌ فیلم به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئێران له‌م مێهره‌جانه‌ به‌شداری ده‌کات.

فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور، "بیره‌وه‌رییه‌کانی کیسه‌ڵێک" و "سبه‌ینی پاش دوێنێ" هه‌ر دوو له‌ ده‌رهێنانی بێهزاد مه‌ولوودی چوونه‌ به‌شی کورته‌ فیلمی مێهره‌جانی جێفرسۆنی ئه‌مه‌ریکا.

ئه‌م میهره‌جانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٧ی سێپتێمبێر له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

گەڕان بۆ بابەت