شەهلا نووری
تەرزەت گەڵا و گوڵ دەشکێنێ
زار تێدەپەڕێ بەلەز و لەرزەی بای توند
زارت لەدڵ هەستی هەزار هژارە
هێمای دەرکەوتنت خێرایی هەسارە زارە...
سەوداسەر
وڵاتی کژو و هەوای...
خۆش نەغمەی نێژراو
لەدەنگتدا جنراوە
نوزەی نزا و زار
دەمێ بێ بارانی!
وشک دەکا فەزای دڵ
دەمێک هەڵمی
گەرم و تەڕت
ئاو لەئاسمان دەبەست
بێ زەینی
تەرزەت گەڵا و گوڵ دەشکێنێ
زار تێدەپەڕێ بەلەز و لەرزەی بای توند
زارت لەدڵ هەستی هەزار هژارە
هێمای دەرکەوتنت خێرایی هەسارە زارە...
گڕ مەگرە زەمانی گڕبوونی دڵ گەرمە
گۆڵ مەسوتێنە
جەنگەی بەهارە
گوم بوو دەرزیلەی زنجیر سوڕەت لە مل
یان گەمەی گەردونە
لەگەروومە
دیارە
سەدای تەرقە و قوانەی پارە
پرشی گەمەی ئاگرینی نوێ ئەمساڵە
دمێ بۆی خۆشت وەنەوشە
پەسند تەراوە
دەمێک زیخ لە چەمەن ڕەنجاوە، ئاو لەسەقا گیراوە
پێموایە
شەکرە نەبات تۆراوە
دەمێ وون بووە کەند و لەند...
شا کە بەتەبایە
زەنوێر و زەمەند
دەبێن
گوڵ لەقەد کێوا کراوە
وەسڵی یار سەروەر، غەوارە
ئیشتیا بە خەیاڵە