گرووپی میت ئۆستێن (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و کۆڕی ئەدەبیی ڕۆژ، ئێوارە کۆڕێکی ڕۆشنبیری لە ڕێکەوتی رۆژی ٢٢ی مانگی فێبروار، لە قوتابخانەی Høvik skole لە شارۆچکەی لیەر بۆ بەڕێزان ئازاد کەریمی و گەرمیان یارحوسەینی ڕێک دەخات.
کۆڕی ڕۆشنبیری
ڕێکەوت: 22. februar kl. 15 :00 til 20:00
شوێن: Jensvollveien 42, 3413 Lier
گرووپی میت ئۆستێن (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و کۆڕی ئەدەبیی ڕۆژ، ئێوارە کۆڕێکی ڕۆشنبیری لە ڕێکەوتی رۆژی ٢٢ی مانگی فێبروار، لە قوتابخانەی Høvik skole بۆ بەڕێزان ئازاد کەریمی و گەرمیان یارحوسەینی ڕێک دەخات.
پرۆگرامی کۆڕەکە بەم شێوەیە:
ئازاد کەریمی لەبارەی کتێبی تازە چاپکراوی لە ژێر ناوی "مێژووی کوردستان لەسەر بنەمای مۆدێلە سۆمێرییەکان"، تیشک دەخاتە سەر مێژوو و شارستانیەتی کوردستان.
گەرمیان یارحوسەینی باسێک سەبارەت بە تەندروستی دەروونیی لە تاراوگەدا و هۆکارە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی تەندرووستیی دەروونی پێشکەش دەکات.
چاپخانەی ٤٩ کتێب، پێشانگایەکی بچووکی کتێب بۆ هۆگرانی کتێب و خوێندنەوە دادەنێت.
بەشداریی و گفتوگۆی کراوە بۆ ئامادەبووان ئازادە.
تێبینی: پارکرینگی ماشین بە بێ بەرامبەر دابینکراوە
Kontakt: Afrasiab 40069993