شەهلا نووری

نەمدەزانی دڵی شاعیرێکە
 بە پەند بووە
بەدەست کاغەزو پاندان
  یا بڵاوبوونەوەی زەخمی کۆنە
 سەری هەڵدا و قۆڵپێکی دا

 

بڵێسەی ڕەوشەن

 
فریادی ڕەوشەنم
 خۆم فەرامۆش کرد
گوم بووم
مینا مانگی هەلاب
کوا باخە هەنار!
ون بووم و
ون بوون
 سەوزی و ساردو سڕی،
 بەهاری جوانی تروکە تروکی حوسنی زیبای تەمەن
کاروانی هەڵبەست و بەزمی دڵان
ڕەنگێ سووراو، بۆنێ عەتر، بەهارێ گۆڵ و گوڵزاران
 کوا جیلوەی چۆلەگە
شنەو شەوبۆێ سەرشاخان
  شادی بەرهەمی مانگە،
دووری ڕەز و نەمام و ڕەیحان.
 کوا جوانی ئاڵ و واڵای بەرگی کوردی
 ڕەوشەنی گەوهەر و گەشت، ڕێ باخ وسەیران 
 بۆنی  سروشتی دڵان
بۆر بوو
 مەعلومە لێکدانەوەی بەس بوون فەرموودەی دڵ زاران!
قەڵەم و دەفتر دەرکەوتن
شیعر و دیڕەکان
 نووسرانەوە
 بە باڵای،
  سەروای سورەتی شاعيران
بێداربونەوە
فرامۆشی
زنجیرەی جاڕ و جوری زامەکان
نەمدەزانی دڵی شاعیرێکە
 بە پەند بووە
بەدەست کاغەزو پاندان
  یا بڵاوبوونەوەی زەخمی کۆنە
 سەری هەڵدا و قۆڵپێکی دا
هەڵاوی پرخ و هوڕی
 بڵێسەی گڕکان

گەڕان بۆ بابەت