سەردار جاف
بەر لە شۆڕبوونەوە بە نێو پرياسکەی گرێ قووڵەکاندا ئەوە دەخەمە بەر ديدی خوێنەر کە بە هومێدی وانە وەرگرتن، کاتی خۆی ساڵی ١٩٧٠ ئەگەر بە هەڵە نەچووبم، مامۆستا ئەحمەد هەردی رەوانشاد لە ژمارە يەکی گۆڤاری برایی و لە لاپەڕەی يەکەمدا باسێکی لە سەر ئەوە بڵاو کردەوە بە ناونيشانی (چۆن شيعر دەنووسی) دەيان جار ئەم باسەم خوێندەوە، دواجاريش کە يەکەم شيعرم لە مەجليسێکدا خوێندەوە بوومە مايەی گاڵتەجاڕی ئامادەبووان و گەلێک پێم پێکەنين، کۆڵم نەدا و بەردەوام بووم. هەرچۆنێک و هەر چييەک بم ئێستا ئەوەم کە هەم .
لە کوێوە لە دەرگای شيعر بدەين
سەردار جاف
دەروازە
بە داخەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، بە هۆی ئەو بەربڵاوييەی تۆڕە کۆمەڵاييەتييەکانەوە و ئەو ئازادييە ڕەهايەی هەموو کون و قوژبنێکی تەنيوە، جا زيرەک و دانا و لێهاتوو ئەو کەسانەن چۆن دەتوانن ئەم تەکنۆلۆژيا بۆ بەرژەوەندی پاشخانی ئەپستمۆلۆژی خۆيان بقۆزنەوە، لێ جەغار کەسانێکی زۆر لە ناو ئێمەی کورد دا نەيانتوانيوە ئەم ئاسانکارييە دەوڵەمەند و پڕ زانستە چنگ بخەن، ئەوەی زێتر جێی نيگەرانييە کەسانی بە ئەزموون و خاوەن قەڵەم و بيری ناوازەيش کەوتوونەتە دووی ئەو شاڵاوە و وا خەريکە تەشەنە دەکات، نامانەوێ تەواوی بوارەکان تەی بکەين ئەوەی لامان گرينگ و پڕ مەبەستە بواری ئەدەبييە کە هەميشە بەرەو پاشەوە دەکشێينەوە و هەڕەمەکيانە دەکەونە وێزەی ئەدەب بە گشتی و شيعر بە تايبەت کە ئەمەيش جێی کەسەرباريمانە و لە دوماهيدا هەموو لايەکمان زيانمەند دەبين، ئيدی ئەو تازە قەڵەم گر و کاڵفامانەی دونيای شيعر کە ميعرێ دەنووسن پێيان وايە دەست و پەنجەيان لە تەکيدا نەرم کردووە، ئەوەی زێتر جێی کەسەربارييە لە هەندێ حاڵەتدا خۆ لە قەرەی کەڵە شاعيرانی نەتەوەکەمان دەدەن يان بە رێبوارێکی چەوتی رێی ئەدەبی و شيعری دادەنێن، کەچی بۆ خۆی لە ئەلف و بێی شيعر بێ ئاگايە و شەشی لە پێشی جيا ناکاتەوە، بۆيە گەرەکە ئەوانە پێيان بگوترێ تا ئێرەو بەس راوەستن (ستۆپ)، ئەوانەی خۆتان نە نووسينە و نە شيعر و هيچ نييە بۆيە پێويستە ئەوداڵی پرنسيپەکانی شيعر و بنەماکانی بن، دەشێ ئەو کەسانە هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەوە گۆشکرا بن لەم رێگايەوە گوێ لە نووسينە ڕشانەوەکان و جنێو و هێرش کردنە سەر ئەم و ئەو بگيرێت، دەشێ ئەم کەسانە جۆرێ لە خوليای نووسين يان شيعر لە هزرياندا هەبێت، جا لە بری ئەوەی نووکی قەڵەمەکەی زانستيانە و ئەدەبييانە تيژ بکات و بنووسێ، بە مەرامێ دی دێتە گۆ و ئايديانە باڵای پێکردووە، مەبەستی ئێمە ئەوە نييە لە بارەی نووسينی ديکەوە بدوێين يان حەرفێ بخەينە سەر حەرفێ وەلێ زێتر مەبەستمانە لە دونيای شيعر نە ترازێين و شيعر شيعر بێت و لە قاڵب و چوارچێوەی خۆی نەترازێت، ئەم لايەنە شەن و کەوی دەکەين.
پێشوەخت گەرەکە بزانين پرنسيبەکانی شيعر چين و لەو دەرگايەوە بەرە پانتایی ئاسۆی شيعر هەنگاو بنێين و لە ڕەوتی زانستيانەی دەر نەچين و شيعر بەها و چەمکی خۆی لە دەست نەدات و هەموو پيادەی بکەين، شيعر دەريايەکی قووڵ و مەنگ و پان و بەرينە، زەروورەتە بزانين چۆن تێيدا مەلە دەکەين و چۆن دەتوانين بپەڕينەوە بەرەو ئەوبەری ئەم دەريا جوانە، بە هيواين بتوانين چمکێکی ئەم لايەنە بخەينەڕوو و بۆ تازە نووسەران سوودێکی هەبێت و بتوانن لەم بوارەدا ئەسپی خۆيان تاو بدەن و لە دادێی تەمەنيان قەڵەمی وا دەربکەوێت لە ماڵی شيعری جيهانيدا سووچێ بۆ شيعری کوردی بگرن.
بەر لە شۆڕبوونەوە بە نێو پرياسکەی گرێ قووڵەکاندا ئەوە دەخەمە بەر ديدی خوێنەر کە بە هومێدی وانە وەرگرتن، کاتی خۆی ساڵی ١٩٧٠ ئەگەر بە هەڵە نەچووبم، مامۆستا ئەحمەد هەردی رەوانشاد لە ژمارە يەکی گۆڤاری برایی و لە لاپەڕەی يەکەمدا باسێکی لە سەر ئەوە بڵاو کردەوە بە ناونيشانی (چۆن شيعر دەنووسی) دەيان جار ئەم باسەم خوێندەوە، دواجاريش کە يەکەم شيعرم لە مەجليسێکدا خوێندەوە بوومە مايەی گاڵتەجاڕی ئامادەبووان و گەلێک پێم پێکەنين، کۆڵم نەدا و بەردەوام بووم. هەرچۆنێک و هەر چييەک بم ئێستا ئەوەم کە هەم .