ئاریا ئەحمەدی و سۆران کۆستە ئەمڕۆ نۆی مانگی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤، لە کۆڕێک‌دا بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی هۆگری رۆشنبیری لە ئۆسلۆ  لە قسە و باسێکی دەوڵەمەند و بەپێزدا سەبارەت بە "شوناسی منداڵی کورد لەنێو کۆمەڵگەی فرەنەتەوەیی و فرەکولتووریدا" و"پێویستی ستراتیژێکی کولتوور و پەروەردەیی بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی لە تاراوگە" دووان. کۆڕەکە لە درێژەی خۆی‌دا بە هێنانە گۆڕی پرسیار و رادەربڕین لە لایەن بەشدارانەوە کەش و هەوایەکی گەرم و گوڕتری بە خۆیەوە بینی. شایانی گوتنە وەشانخانەی کتێبی ٤٩یش وەک هەمیشە بە دانانی مێزی کتێب رواڵەتێکی دیکەی بە کۆڕەکە بەخشی. ماندوو نەبوونی و دەست خۆشی بۆ ئەو دوو بەڕێزە و خەڵکی دڵسۆز و ئەمەگناس و بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە.







گەڕان بۆ بابەت