و: نهژاد عزیز سورمێ
ئای بەداخەوە
من لاستیك نیم
تا لێكم بكێشییەوە... درێژ ببمەوە. ..
پاشان بهرم بدهی
وەكو خۆم لێبێتەوە
له شاعیری ئهرمهنی (بـارویـر سیـفـاك)ـهوه
و: نهژاد عزیز سورمێ
(1)
باشترین
باشترین زهردهخهنه بێگومان
زهردهخهنهیه بە چاوی داخراو .
باشترین خەون
ئەو خەونانەن
بە چاوی كراوەوەن
لێ باشترین ستران
ئەو سترانەیە
لە دوورەوە
بە پەنجەرەی كراوەدا دێ
ڕەوانترین گوتنیش
ئەوانەن
لە ماتییەكی بێدەنگدا دەردەبڕێن
لەوانەیە باشترین گەلیش
ئەو گەلە بێ
ئیمپڕاتۆرییەتێكی پەلهاوێشتووی نییە
باشترین بڕوایش
ئەو بڕوایەیە ،
نابێتە دین .
باشترین ڕووپۆشیش بێگومان
ڕووی مرۆڤە .
باشترین نواندنیش
نواندنی سەرنەكەوتووە.
باشترین خۆشەویستیش
ئەو خۆشەویستییەیە
هێشتا پێنەگەییوە.
باشترین ئەشكەنجە و ئازاریش
ئەشكەنجەی گوڵە لە گۆرانییاندا .
باشترین مەیموونیش لە جیهاندا
وادیاره – مرۆڤە .
باشترین مرۆڤیش
ڕێگەم بدەن بڵێم منم .
(2)
من لاستیك نیم - من كاغهزم
ئای بەداخەوە
من لاستیك نیم
تا لێكم بكێشییەوە... درێژ ببمەوە. ..
پاشان بهرم بدهی
وەكو خۆم لێبێتەوە
یان دامبنێی
جارێكی دی
دوای ئەوەی فڕێم دەدەی
بێمەوە سەر شێوەی پێشووم...
ڕاستیی
من وەك كاغەز وام
ئەگەر ڕامبكێشی، دەمدڕێنی
گەر لوولیشم بدەی، كۆتاییم دێ
هیچ ئوتوویەك
وەكو خۆیم لێ ناكاتەوە
نامگەڕێنێتەوە سەر شێوەی پێشووم .
ژیان شوێنەواری
بە سەرمدا جێهێشتووە
جێم مههێڵه !
وەك ئەوەی پیتیش
كاغەزی چاپكراو جێناهێڵن .
(3)
بێ ئهستاڕ
من بەكرێگیراوی شادیم
فرۆشیاری بەرفراوانی خۆشی
دووكانێكم هەیە
دەرگای بۆ قاقای پێكەنین
لهسهر پشته
دووكانێكی نیوە داخراویشم
بۆ فرۆتنی خەندە هەیە
بەڵام لەپی دەست و
هەر دە پەنجەم
بەختەوەری دەگوازنەوە
دەمم
ژووری خوێندنەوەی خۆشەویستییە
پێیەكانم
ئۆتۆمبیلن
بۆ ژوانێم دەبەن .
لێ دەستم
هۆی زیرەكن بۆ ئامێزگرتن
سنگم تابلۆی مەدالیایەكە
مەدالیایەك... ناوی دڵە...
ئەوەی لە ڕووی ناوەوەی تابلۆدا
هەڵیدەگرن
پاش هەموو ئەوە
چ پێویستە
ئەو حەمكە شتانە
بە شیعر لەسەر خۆم بنووسم؟
من
من كارتێكی ئاراستەكراوم بۆ جیهان
مەمنووشتێننەوە و
بە سرێش هەڵممەواسن .
(4)
سهعاتی بێداركردنهوه
دواجار
دەزانن من كێم؟
من سەعاتی بێداركەرەوەم
بەرداوای ئێوە
بە دەستی ئێوە قورمیش كراوم
هەر وەختێ بتانەوێ
بە ژاوەژاوێكی دڵترسێن
بێدارتان بكەمەوە
تا بەردەوام نەبن لە نووستن .
هەندێ جار لە بریتی سوپاس
پاداشتم چەپەلۆكێكە لە سەرم
تا بێدەنگ بم .
* بارویر سیفاك: شاعیرێكی ئەرمەنییە ساڵی 1924 لە گوندی سیفاكافیای ئەرمینیا لە دایك بووە. بەشی زمانی ئەرمەنی لە زانستگەی یەریڤان ساڵی 1945 تەواو كردووە. ماوەیەك لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا كاری كردووە پاشان چووەتە مۆسكۆ و لە پەیمانگەی ئەدەبیاتی ماكسیم گورگی خوێندوویەتی .
ژمارەیەك ڕۆمان و كۆشیعری وەرگێڕاوە، لە هەمان كاتدا زۆر لە شیعرەكانیشی بۆ زمانە زیندووەكان وەرگێڕدراون، سیفاك یەكێكە لەو شاعیرانەی ئاسۆیەكی دی بە ڕووی شیعری نوێی ئەرمەنیدا كردەوە .
* له:
http aztagarabic.com/archives/2409://www.