و: نهژاد عزیز سورمێ
زۆری نەمابوو لە ترسا بمرم
كە هاوسێی ئەمەریكایی تەنیشتم
دڵنیایی كردمەوە و پێی وتم:
مەترسە هەمووی فشەیە
بە لەكاركەوتنی مەكینەیەك
هەرگیز فڕۆكە بەرنابێتەوە
چهند شیعرێ له
(فازڵ عهززاوی)ـهوه
و: نهژاد عزیز سورمێ
له مهملهكهتی
ههزار و یهك شهوهدا
حاكمێك هەبوو
پەیكەرەكانی خۆی خۆش دەویست
تەنانەت
شەقام و گۆڕەپانی لێ پڕ كردبوون
چاوی
بەسەر گەلەكەیەوە بێدار بن
خەڵكی بەلایاندا تێدەپەڕین
بۆیان دەنووشتانەوە
بۆ ڕێزگرتن
شەپقەی سەریان بەرز دەكردنەوە و
بە چەند وشەیەكی شاراوە
بە خۆیاندا دەگۆ
وەك هەمیشە، تاڕادەیەك هەفتانە
حاكم دەچووە شار
پەیكەرە زۆرەكانی بەدواوە
پێشوازی
لە دوا پەیكەری بكا
لەسەر سەكۆ دەوەستان
گوێیان بۆ سروودی نیشتمانی
ڕدەدێرا
پاشان بەسەر فەرشی سووردا
بە دوای پاسەوانی شەرەفەوە دەڕۆیشتن.
لە كۆتاییدا هەمیشە
باوەشی بە هەموو پەیكەرەكانی شاردا دەكا و
بە فرمێسكەوە
بەجێیان دێڵێ .
· كتێبی درۆیان
پاش نیو سەعات فڕین
لە ڕێگای لارانكا بۆ بەرلین
خانمی شۆخی میوانداری
لە مایكەوە ڕایگەیاند:
یەكێك لە مەكینەكانی فڕۆكە وەستاوە
بۆیە دەگەڕێینەوە شوێنی خۆمان
نەبادا بكەوینە دەریا
بۆ زیاتر دڵنیایی
لەوە بەدەر هەموو شتێك بەركەماڵە.
لە پەنجەرەڕا
چاوێكم لە هەورە چڕبووەكان كرد
بە ترسەوە بیرم كردەوە
دادپەروەری نییە
لەم ڕۆژە ئەفسووناوییەدا ئاوەها بمرم .
فڕۆكە وەك بارهەڵگرێكی كۆن دەلەرییەوە
ناكاو
بەرەو بیرێكی بێ بن داكەوت
لە كاتێكدا دەریا
بە نەهەنگ و دۆلفینە سەماكەرەكانی
فەرشی شینمان لەژێردا ڕادەخا
چارم نەبوو
زۆری نەمابوو لە ترسا بمرم
كە هاوسێی ئەمەریكایی تەنیشتم
دڵنیایی كردمەوە و پێی وتم:
مەترسە هەمووی فشەیە
بە لەكاركەوتنی مەكینەیەك
هەرگیز فڕۆكە بەرنابێتەوە .
پاشان دەستی پێ كرد
چیرۆكی بەترسی بۆ گێڕامەوە
كە بەخۆی تێیاندا بووە
لەبارەی فڕۆكەیەك
جارێ لە جاران
شوفێرەكانی
بەسەر چۆلاییەكانی ئەفریقادا
بە نۆرەی دڵ دەمرن
فڕۆكەیەكی دی
بەسەر چیا وشكەڵانەكانی (نیڤادا)دا
مەكینەكانی
تۆنێك باڵداری قووت داوە
سێیەمینیان
لە ئاسمانی ئۆقیانووسی پڕ لە ماسی قڕش
باهۆز لە باڵەكانی دابوو
بەڵام هەمیشە ڕزگاری دەبوو
چونكە فڕۆكە
ئەمینترین هۆی گواستنەوەن لە جیهاندا .
كە فڕۆكە
كەوتە سەر ڕێی نیشتنەوە و
هەناسەی دڵنیاییمان هەڵكێشا
هاوسێ ئەمەریكاییەكەم
لەو كیسەی پێی بوو كتێبێكی دەرهێنا و
پێشكێشی كردم
پاشان تەوقەی خواحافیزی لەگەڵ كردم:
لە بیرت نەچێ بیخوێنییەوە،
ئەمە دوا كارمە
) كتێبی درۆیان (
· له دیوهخانی حافزی شیرازی دا
(كهره پزیشكهكه)
لە میوانخانەی حافزی شیرازیدا
دانیشتبووین ..
دەستێكی لە پشتم دا
ئینجا پیاڵەی بەرز كردەوە و پێی وتم :
بخۆرەوە ڕێبواری دۆڵـێ
وتم: نا ، پزیشك لێی قەدەغە كردووم .
وەڵامی دامەوە و دڵنیای كردم :
بخۆرەوە!
كە مەست دەبی
كەرەكەت خۆی دەبێتە پزیشك .
· جیهان له باشترین باریدا
ئەی خودای مەزن!
جەنابت دەزانی تا نووكە
چەند كارەسات و مەینەتی
بەسەر (فازڵ) ی كۆیلەی هەژارتدا هاتووە
لە كاتێكدا خۆی لە دۆزەخدا
گەرم دەكاتەوە ..
چەند كەشتی
لە ڕەشەبادا گوم بوون
شوێنەواریان نەدۆزراونهتهوه
چەند گوند بێ بەزەییانە
بوومەلەرزە لە بێنی بردن
كەچی بكەر هەمیشە
لە تۆماری پۆلیسە نووستووەكانی
سەر تاوانان
بە نادیاری ماوەتهوه.
چەند شەڕ لێرە و لەوێ هەڵگیرسان
چەند قووللەی بابل
چۆلپەرستان بێباكانە
ڕووخاندنیان
چەندم بۆ هەبوو
بە ئاشتی و ئارامی بژیم
ئەگەر قەدەری ستەمكار و
گەمژەیی ئادەمزادە دوابڕاوەكان نەبا
كە هەموو
كێبەركێیانە بەرەو هەڵدێر،
لە ئۆلۆمپیادێك
كەس نازانێ
بۆچی و چۆن؟
بۆیە
ئەگەر ویستتان جارێكی دی ڕۆژێ
دونیا لە باشترین شێوەیدا
دروست بكەنەوە
تكایە لەبیر مەكە
بەڵكو ڕاوێژێكیش بە من بكەی
*
گوێم لە ملیۆنانە
لە دوورەوە
لە شەقامان هوتاف لێ دەدەن
((گەل دەیەوێ زەوی بگۆڕێ))
· شایهدی تاوان
كە بیستم گوللە
لە گۆڕەپانەكەی پشتەوە
دەنگ دەدهنەوە و
فیكەی ئۆتۆمبیلی پۆلیس
شێتانە لێ دەدرێ
بە هەڵەداوان چوومە بانیژەی ماڵەكەم
لە نهۆمی پێنجەمدا
شەقامی گوڵی سپی
تا ببینم
لە دونیای خوارەوەدا ، لە ژێرم
چ دهگوزهرێ
كەسێك بە ڕەشاش تەقە دەكا
بەسەر شانییەوەیەتی
خۆی لە پەنای
دار زەیزەفونێكی پاییزی ناوە
كە هەندێ جار
سەگ
وهختێ لەگەڵ خاوەنەكانیان دەچنە پیاسە
میز لەبن قەدەكانیدا دەكەنبۆیە
بە هاوار و بە ترسەوە چووم
بە دوای مۆبایلەكەوە
پۆلیسی لێ ئاگادار بكەمەوە .
“ئەو بكوژە خوێڕیانە
لە تۆقاندنمان ناوەستن”
بەڵام ژنەكەم
لە كاتێكدا چای بەیانیانی ئامادە دەكرد
پێكەنی و وتی :
“ نیگەران مەبە ئازیزم
ئەوە وێنەی فلیمێكی پۆلیسی دەگرن
ڕووداوەكانی لە گەڕەكی ئێمەیە
حەفتەیەك لەمەوبەر
لە تابلۆی ئاگادارییان ڕایانگەیاندبوو “
فشارم جارێكی دی هاتە خوارەوە
كە كوژراوەكانم بینی
بەڕاستی لە مردن هەڵدەستنەوە
كراسەكانیان بە خوێنە
لەولاشەوە
پیاوە چەقۆكێش و تاوانبارەكە
بە زەوقەوە جگەرە دەكێشێ و
بەرەو حانووتە سەفەریەكە دەچێ
بیرەیەك بخواتەوە
لەسەر پاردەی لێواری شوورەكەیش
هەندێ پهنابهری ڕووسی دانیشتوون
وەك هەموو جارێ
شەترەنج دەكەن .
( *) فازڵ عەززاوی: شاعیری تاراوگەنشین ، لە شاری كەركووك لە دایك بووە، یەكێكە لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی كەركووك). تا ئێستا بێجگە لە بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك ڕۆمان و وەرگێڕانی هی دی ، كۆمەڵێك كۆشیعریشی بڵاوكردوونەتەوە، كە لە مێژووی شیعری نوێی عەرەبیدا جێی پەنجەی دەرخستووە .
(**) - شيعرى (، لة مةملةكةتى هةزار و يةك شةوةدا، كتيَبى درؤيان، لة ديوةخانى حافيزى شيريازيدا ) لة (الاعمال الشعرية )بةشى دووةم بلآوكردنةوةى (دار الجمل - 2007)
- بؤ هةردوو قةسيدةى (جيهان لة باشترين باريدا) و (شايةدى تاوان) برِوانة :
http://www.kikah.com/indexarabic.asp?fname=kikaharabic%5Clive%5Ck53%5C2011-11-22%5C8.txt&storytitle=
* عةلاء ئةلعةببادي : دةقى هةردوو شيعرى ئةلعةببادى برِوانة :
http://www.alebady.com/category/%d8%a7%d9%84%d8%b9%d9%84%d8%a7%d8%a6%d9%8a%d8%a7%d8%aa/%d8%a7%d9%84%d8%b4%d8%b9%d8%b1-%d8%a7%d9%84%d8%ad%d8%b1-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d9%84%d8%a7%d8%a6%d9%8a%d8%a7%d8%
* يؤرطؤس سيفيريس (شيعر ، ضةند رِؤذيَك لة حوزةيراندا ، مرؤظ كة سيَبةريان دزى ، فيلؤكتيتس ) لة ( مختارات من اشعار سيفيرس – و. بشار عباس – بلآوكردنةوةى وةزارةتى رِؤشنبيرى سورى – 2005
*باروير سيفاك، برِوانة:
http aztagarabic.com/archives/2409://www.
* ئؤهانيس طريكؤريان: عةرةبى هةردوو شيعرةكةى ( ديموكراسى و بة ضرثة بدوىَ ) برِوانة :
http://www.almothaqaf.com/b/c3/9227921
-http://www.almothaqaf.com/b/c3/904389
* كؤرت شويتةرز بؤ دةقةكانى شويتةرز برِوانة :
http://elaph.com/Web/Culture/2010/4/550176.html
* عةبدولوةهاب ئةلبةياتى : شيعرةكانى (بةياتى) لة دةقى ئةسلَى ئةم سةرضاوانةوة كراون بة كوردى :
1- (مةرط لة بسفؤر)دا لة كؤشيعرى ( سيرة ذاتية لسارق النار ) بلآوكردنةوةى (دار الشروق) ضاثى دووةم 1985 . ل60 .
2- ( رِؤذ ذميَرى عاشقة هةذارةكان ) لة كؤشيعرى (قصائد حب على بوابات العالم السبع) بلآوكردنةوةى ( دار الشروق ) ، 1985 ضاثى دووةم ، ل 28 . ( مانطى شيراز ) لة كؤشيعرى ( قمر شيراز ) برِوانة:
شيعرى ( بؤ ئيرنيَست هةمةنطواى ) برِوانة :
http://www.afdhl.com/poem/text-25311.html