شێعر و پەخشان

مەتەرێزیك بە دڕ بوونم دووكەڵ دەكات

هاشم عەلی وەیسی

هیمایەكی چەند سەیرە سینگت
رووت بە بەژنت دا پیاوم
رووت بە بەژنت دا تاساوم
رووت بە بوونتدا فەوتاوم
دڕندەتر لە شێر
و 
شەراویتر لە سەنگەرم 

 

 

 

مەتەرێزیك بە دڕ بوونم دووكەڵ دەكات

 



هێمایەكی چەند سەیرە نیگات 
بریقەی یەكەم رۆژگاری لەت بوونمە 
گەڕانی بەرداومی خۆم و خۆتە بە خۆیەوە
و 
پەرتەوازە بوونی دەنگی چریكەی یاری سەردەمانی شەكەتی و ئەشكەوت 
داكەوت بە دیوارەوە دیمەنی شاخ و بەردی گاو و گاوارە
گەورا من
چاڤ بەلەكا رووندكا هڤی ئەشكەڤتامە
سەركەوت بە جەستەتەوە رۆژگاری سەهۆڵبەندانی ئاوسبوونمان 
بە دەمامكی بە تینی گڕ 
بڵامكی سڕ بونی قڕ و قوڕ 
چ دڕبوونیكی سەیر هەتیوم بە دارستانا
زیزمەبە لە رۆژگاری خەساری سەربڕاوی بەردم هەتاو
نیگارت بگرە دیمەنی لە داییك بوونی گوندستانی قڕبووی سەگێتیم
هیمایەكی چەند سەیرە سینگت
رووت بە بەژنت دا پیاوم
رووت بە بەژنت دا تاساوم
رووت بە بوونتدا فەوتاوم
دڕندەتر لە شێر
و 
شەراویتر لە سەنگەرم 
گەر بگری سەرم 
لە سایەی سووربوونت 
دەبم بە نیشانەی سەرسووڕمانی 
ئازارێكی شارستانی
رۆژگارێكی بێ تاقەتی 
و 
قڕە قڕی مرۆڤێكی سەرگەرانی 
دارستانی...