ما 544 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

وریا ئازاد سەلیم

گوێم لە ژنێکی بە ئەزموون بوو دەیگوت:

پیاوەکەم وەکو منداڵ وایە هەر کاتێ ئافەرینی دەکەم

زیاتر لەپی دەستەکانیم بۆ دەکاتەوە،

تەنانەت بە کارەکانی منیش ڕادەبێ

 

تریفەکانی گزنگ لەکوێوە دێن

وریا ئازاد سەلیم

 

ژنبوون نەك گۆچان

بەڵکو ستێری ئاواتی نێرینەیە لەم چاخه

نابینی چۆن رەگەزەکانی بۆ دەگۆڕدرێن؟

تۆ دەڵێی"تا چاوەڕوانی هەبێت، نزیکم لەسەرەتاوە."

مەگەر نەتزانییوە تۆ خۆت هارمۆنیای نێوان سەرەتاو کۆتاییت،

 شەو ورۆژ، سپی و رەش، باکوورو باشوور

چونکە دەروونی شاعیر واڵایە، هێندەی بەرفراوانی گەردوون

بۆیە ناهێڵیت نەمامی پەیڤەکان وشك بن

هەمیشە بەو گیانە پاراوە ئاو دەدرێن

ئەو کاتە سۆزی ژنبوون چڕ دەبێتەوە و دەگاتە ترۆپك

کە بە پێنووسێکی پەمەیی لەسەر کاغەزێکی نێرینە

شیعرێکی کامڵ لە دایك دەبێت

دڵنیابە تۆ لەم گەردوونە ئاڵو واڵا قەرەباڵغە

بەتەنیا جێ نەهێڵراوی

پیاوانی رەسەن لە نێو جێدا شەوانە بڵند دەبن و

دەستیان دەکەن بە رایەخ بۆ ئەو پەیڤانەی

پڕاو پڕ وەفاو  راستگۆیی و پاکیزەییان لێ دەتکێ

تاکو لە قوڕاوی جادەکانی ئەو دەڤەرە قیرتاونەکراوەدا

جوانییەکانیان بزرنەبێت

مەگەر نەتزانیوە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا

بۆنی ژن لەم زەمەنە دێ

مەگەر نەتزانیوە شەویش هەر رۆژەو

کاراکتەری پشت بڕیاری  سەرۆك و دادوەرو بەڕێوبەرەکان

هەر ژنن،  گەر راستەوخۆ خۆشیان نەبن

گوێم لە ژنێکی بە ئەزموون بوو دەیگوت:

پیاوەکەم وەکو منداڵ وایە هەر کاتێ ئافەرینی دەکەم

زیاتر لەپی دەستەکانیم بۆ دەکاتەوە،

تەنانەت بە کارەکانی منیش ڕادەبێ

مەگەر نەتزانیوە هەموو دەرگایەك کلیلی هەیە بۆ کردنەوە؟

سوپاس بۆ شیعر

کە فێری کردین رۆژێك هەیە هەرگیز خۆری ئاوا نابێت

لێیەوە دەپەڕینەوە بۆ هارمۆنیاکانی گەردوون.