ئومێد قەرەنی
سێ شەممەبوو،
نووسینێکی ناتەواویش چاوەڕێی
وشەیەکی دەکرد
دەشیا تاوەکو سێ شەممەی
داهاتوو لەوێ نەبێت...
کۆنە ستران
پێویست ناکا لەبیرت بێ،
ئێمە دەزانین
مردن، شەوێکی کێوی و
پارچەیەک نانی ساردە
کە لە هەوادا هەڵواسراوە
ئەوەشی کە هەرگیز ناگەرێیتەوە،
بەردەوام ژیان شیرین دەکات...
"کۆڵانەکانی دنیا"
دنیا ئێمەی
بەرەو ئەم کۆڵانانە برد
یان ئەم کۆڵانانە
ئێمەیان گەیاندە دنیا؟
"سێ شەممە"
مانگ وەکو گڵۆپێکی کوژاوە بێدەنگە
دەنگی تۆ لەمندا بەخەبەر دێت
بیرم دەکەوێتەوە ئەو ڕۆژەی،
دڵتەنگیەکی سەخت
لە پەراوێزی تەماشات زاوزێی دەکرد
سێ شەممەبوو،
نووسینێکی ناتەواویش چاوەڕێی
وشەیەکی دەکرد
دەشیا تاوەکو سێ شەممەی
داهاتوو لەوێ نەبێت...