ما 949 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

هەردووکیان رۆژئاوایەکی لاوازتریان دەوێ، ئەمریکایەکی لاوازتر، لاوازی ئامۆژگاری وریا کردنەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش کە تیایدا رێگا نەبێ بۆ دەستیوەردانی مرۆیی، نابێ قسە بکرێ لە دەسەڵاتی کەمی ئابوری لە دەستەکانی رۆژئاوا.

 

بەخێر بێن بۆ سیستەمی نوێی جیهان کە روسیاو چین سەرکردایەتییی دەکەن

لایەنی کەم ئەمە روسیاو چین دەیانەوێ.

نووسینی: تێرێسە سولیەن  

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە / هاورێ نەهرۆ

چوار شەممەی هەفتەی رابۆردوو تەنانەت ئەپارتمانی خاچی سوور کەوتە بەر پەلاماری فرۆکەی جەنگی و توپ دوور هاوێژەکان لە شاری ماریۆپۆل، ئەمە وێنەیەکی غەمناکە لەو جەنگەی کە یاسای شەری تیا نییە.

لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی روسیا سیرگی لافروف لە نێو سروشتی قەشەنگی هانگشانە لە وڵاتی چینە، کە دەوروبەری ماڵەکان و زۆر جێگای تری لە نێو لیستی کەلەپوری جیهانە سەر بە یونسکۆ. لافروف کاتی زیاتری هەبوو تا بتوانێ بۆ نموونە پیاسەی سەرەوەی ئەو چیایە بکا کە هانگشان نێوی لێوەرگرتووە، هانگشان بە واتای (چیای زەرد) ئەو دەتوانی مەلە بکا لە ئاوی کانیاوە گەرمەکان و حەمامی سروشتی هەروا دەتوانی بچی بۆ Xidi و بروانێتە تەلارەکانی سەدەی چواردە.

بەڵام لافروف پیاوێکی سەرقاڵە، دەبێ پەیگیری خشتەی کاتەکانی بێ لەم پلانەی نووسراوە کە ئەفغانستان هاوسنوورە دەبێ چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن هەروا (تۆم ویست) دیپلوماتی پایەبەرزی ئەمریکا داوەت کراوە بۆ ئەم چاوپێکەوتنە.

 

دوستی جێ بڕوا

چاوپێکەوتن لە Tunxi هانگشان کرا کە زۆر دوورە لە شاری پەکین و شانغهای وشارە گەورەکانی دیکە، هۆی ئەوەیە کە چین ماندووە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی شەپۆلی نوێ کوفید ١٩، چاوپێکەوتنەکە وەک گرتنی دلۆپیکی کەف بوو، جیاکرایەوە لە باقی هاووڵاتیان، چین ستراتیژیەتی سیفرە لە بارەی کۆڤیدەوە، نایانەوێ بێگانەکان بە بۆتڵی چواردەوریانەوە خەڵکی دیکە تووش کەن.

چین دانی بە تالیبان دا نەئەنا وەک فەرمانرەوای فەرمی ئەفغانستان بەڵام ئەمەش دەبێتە هۆ بۆ ئەوەی چینیەکان لەسەر دیوار بنووسن ماوەیەک پێش وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن تالیبانەوە، مانگێک پێش ئەوەی ئیسلامیەکان کۆنترۆڵی شاری کابۆل بکەن.

وەزیری دەرەوەی چین Wang yi تالیبانی داوەت کرد بۆ چین، شوێنی چاوپێکەوتنەکە Tianjin بوو کە شارێکی کەناری دەریای ئایندەیی یە، Wang  گوتی، تالیبان (یەکێکە لە گرنگترین سوپاو هێزی سیاسی دەبێ چاوەروان بکرێ رۆڵی گرنگی خۆی لە ئاشتی بۆ ئەفغانستان بگێڕێ، بۆ ئاشتبوونەوەو پروسەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوە) نوێنەری تالیبان عبدالغني برادەر بوو گوتی، هەمیشە پێمان وابووە کە چین دوستێکە جێگای بڕوای خەڵکی ئەفغانستانە.

چین مەبەستی چی یە لەم گفتۆ گۆیە؟ یەکەم بو دڵنیایی کە تالیبان نایەوێ (ئیگۆر) بخاتە نێو ئاراستەی تیرورەوە لە ئەفغانستان لە نێویاندا کەمایەتی چەوساوە هەیە هەروا تیایدا گروپی جوداخواز هەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان خستویەتی نێولیستی رێکخراوە تیروریستیەکانەوە، تالیبانیش Wang یان دڵنیا کردۆتەوە کە هیچ لایەنێکی دوژمنی چین بۆی نییە ڕاهێنان لە ئەفغانستان بکا، دواتر هەموو شتی ژانی ئیرادەی پێوە دیار بوو.

دوو دڵ مەبە کەناوی لێ بنێ ئوپورتونیستی

لافروف ئێستا زۆر کاتێ نییە نێگەران بێ دەربارەی ئەفغانستان، ئەو دەستەکانی خوێناوین پڕن لە موفرەدەی جەنگ هەر بۆیە خۆی لە روسیا قایم کردووە لەو کاتەی هێرشی سەر دراوسێ دەستی پێ کردووە بێجگە لەسەفەریکی تورکیا کە ئەویش رۆژێک پێش رویشتنی بوو بۆ چین .

کابرا ناڵێ نا بۆ داوەتی چین گەرچی کابرا لەنێو گەرمەی شەر نییە کاتی هەیە بۆ گفتۆ گۆ لەگەڵ Wang تەنیا دەربارەی جەنگ.

پەکین تا ئێستاش رەتی ئەوە دەکاتەوە ناو لەشەڕەکە بنێ جەنگ یان پەلاماردان، چین بە رێگای تایبەتی خۆی لەرووی دیبلوماتی یەوە پاراستن پێشکەش بەروسیا دەکا، هۆیەکەی ئەوەیە چین خۆی تێکەڵ ناکا یان ئەم وەزیفەیەی پێ باشە وەک رێگایەکی ماقووڵ بۆ گفتۆ گۆی ئاشتی بەبێ مەحکوم کردن بەڵام ماوەیەکە وا نایەتە پێش چاو کە گفتۆ گۆ دەربارەی ئاشتی بەرێوە بچێ، لەوانەیە مرۆڤ ناوی لێ بنێ ئوپورتونیستی، چین لایەنگری ئۆکرانیایە یان روسیا لەم شەڕە؟

کورترین وەڵام ئەوەیە کە چین لایەنگری خۆیەتی بەهەر حال روسیا خۆی بە ساغ دەبینێتەوە لە رووی پاڵپشتی دیبلوماتی چینەوە .

پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ Wang   وەزارەتی دەرەوەی روسی ڤدیویەک بڵاوکردەوە تیایدا لافروف بەم شێوەیە دێتە گۆ، ئێمە دەمانەوێ لە گەڵتان بین، لەگەڵ ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵمان دا، دەمانجوڵێنن بە ئاراستەی فرەجەمسەری، دادپەروەری، سیستەمی جیهانی دیمۆکراسی.

 

بەڵی بۆ رۆژئاوایەکی لاواز تر

قسەکەری سیاسەتی دەرەوەی چین Wang wenbin دوای چاوپێکەوتنەکەی وەزیر لەگەڵ لافروف نامەی پاڵپشتی بڵاوکردەوە تیایدا گوتی، چین و روسیا هاوبەشن لە (پتەوکردنی جیهانگیری، فرەجەمسەری، دیمۆکراتیزەکردنی پەیوەندی یە جیهانیەکان).

هەروا گوتی، هاریکاری نێوان ئەم دوو وڵاتە (بێ سنوورە) ئەم وشەیە رابەری چین Xi jinpin بەکاری هینا دەربارەی دوستایەتی لە نێوان روسیاو چین لەم ساڵەدا بەماوەیەکی پێشتر.

چ جۆرە سیستەمێکی جیهانی ئاواتەخوازن؟

ئاسانە وەڵام بدرێتەوە، هەردووکیان رۆژئاوایەکی لاوازتریان دەوێ، ئەمریکایەکی لاوازتر، لاوازی ئامۆژگاری وریا کردنەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش کە تیایدا رێگا نەبێ بۆ دەستیوەردانی مرۆیی، نابێ قسە بکرێ لە دەسەڵاتی کەمی ئابوری لە دەستەکانی رۆژئاوا.

لەباتی ئەوە جیهانێکی فرەجەمسەریان دەوێ هەروا جیهانێک کە زلهێزەکان وەکو چین و روسیا بەشێکی زۆریان هەبێ لە دەسەڵاتی جیهانگیری وەک پێ دەگوتری، دیمۆکراتیزە کردنی پەیوەندییە جیهانیەکان، ئەمەش جیهانێکە کە رۆژئاوا تیایدا دەسەڵاتی نییە رێگری لە وڵاتێک بکا پەلاماری وڵاتێکی تر نەدا یان خۆی قورتار بکا یان رێگری لەوڵاتێک بکا کە سەرقاڵی شکاری دڕندەیە بۆ سەر کەمایەتیەکان بۆ ئەوەی کۆتاییان پێ بێنێ.

جیهان لە گۆرانکاری دایە، لیڕەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئاسانتر دەبێ یان قورستر بۆ روسیاو چین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لەکاتێکدا سەراپای رۆژئاوا کۆبوونەتەوەو بێزیان لەشەری ئۆکرانیا دەبێتەوە.

 

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/kommentar/i/z7jVdb/velkommen-til-en-ny-verdensorden-der-russland-og-kina-leder-an