ما 967 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ

گرامشی وا دەبینی کە ڕۆشنبیری ئۆرگانیکی ڕەنگدانەوەی چینی کۆمەڵایەی نییە. بەڵکو سەربەخۆبوونێکی ڕێژەیی هەیە. لەو ڕێکخراوانە سەرهەڵئەدا کە کاری تێدا دەکەن، بێگومان ڕێکخراوەکانی پەیوەستن بە چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

لە یادی گرامشی

نووسینی: ڕەزا تاهیر

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ

کاتێ دادگایی ئەنتۆنیۆ گرامشی کرا لە ساڵی ١٩٢٨ دا، دادوەری گشتی حکومەتی مۆسۆلینی ڕایگەیاند و گوتی" دەبێت ئەم عەقڵە لە کاربووەستێنین بۆ ماوەی بیست ساڵ" کەچی حوکمی مێژوو جیاوازبوو. ئەم دادوەرە گشتی و ڕژێمە فاشییەکەی کەوتنە سەر زبڵدانی مێژوو، کەچی ناوی گرامشی بە درەوشاوەیی مایەوە. لە ژیان دا و بە درێژایی سەدەی بیستەم تاکو ئەمڕۆمان، گرامشی وێڕای چارەنووسی تراژیدیای، بەڵام ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای ڕەنجدەرانە لە پێناو جیهانێکی نوێ. بیر و ئەزموونە ژیاریەکەی شوێنپەنجەی قوڵییان، لەسەر چەندین نەوە لە بیرکەرەوان، تێکۆشەران و ڕۆشنبیران بەجێهێشتووە. بێ هۆ نییە کە گرامشی زیاتر لە هەر بیرمەندێکی ئیتالی بەرهەمەکانی وەرگێڕاون بۆ زمانەکانی تر. لیکۆڵەرەوەکانی بیری سیاسی فەلسەفی ` و ڕۆشنبیری ئاوڕ لە سەرچاوەکانی دەدەنەوە. لەم بوارە دەتوانین بڵێن لە پاڵ دانتی و میکافیلی دایە. ئەم گوتارەمان بۆ یادی ١٣٠ ساڵەی لەدایکبوونی گرامشییە. هەوڵدەدەین ڕۆشنایی بخەینە سەر گرامشی لەم سەردەمەدا. هەروا وێنەیەک بکێشین لەسەر ژیان و ئامادەیی و خستنەڕووی هەندێک لە بەرهەمە بەرچاوەکانی " دەفتەرەکانی زیندان، هەژموونی ڕۆشنبیر، چومکی ڕۆشنبیری ئۆرگانی"

پێمان باشە ئەم گوتارە بەوە دەستپێبکەین کە دووپاتی ئەو هەقیقەتە بکەین کە زۆر لێکۆڵینەوە و دیراسە و تێز و کتێب نووسراون سەبارەت بە ڕۆشنایی خستنە سەر کولتوور و بابەتەکانی گرامشی. لەم بوارە زۆر گرنگە ئاماژە بۆ کتێبکی گرنگی بکەین لە چاپخانەی"بریل" دەرچووە کە دیڤید کادیۆ پێشەکییەکەی بۆ نووسیووە. هەروا گووتاری لەسەر مێژوو(نیسانی ٢٠٢٠) بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە. هەروا تیۆری ڕۆشنبیری وسیاسی لێتوێژەرەوەکانی ئیتالی تێدایە سەبارەت بە فیکری گرامشی دەنووسن. شیکردنەوەی قووڵ سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەم بیرمەندە دەخەنەڕوو کە تیۆری شۆڕشگێڕانەی دەوڵەمەند کرد. بەشی یەکەمی کتێبەکە  تەرخانە بۆ بونیادنانەوەی ڕووداوەکان کە پەیوەستە بە ژیان و بەسەرهاتی گرامشی، لە بەشی دووەم سێ تێڕوانینی جیاواز دەردەبڕێت سەبارەت بە شیکردنەوە و بیر و تیۆری میژووی لە نووسراوەکانی گرامشیدا. لە بەشی سێیەم و چوارەم دا ئاشنامان دەکات بە بابەتە سیاسییە گرنگەکان لە تێڕوانینی گرامشییەوە. لە بەشی چوارەم ڕۆشنایی دەخاتە سەر جێپەنجەی مێژووی ئیتالیا  لە سەدەی بیستەم و هەروا باس لە وێنەیەک لە هۆکانی گەشەی گرفتە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان دەکات کە پەیوەستە بە بەرهەمەکانی گرامشییەوە ،وەک یەکێک لەسەرکردە و بیرمەندانی جوڵانەوەی شۆڕشگێڕی لە ئیتالێادا.

 ئەنتۆنیو گرامشی لە ٢٢ کانوونی دووەم لە ساڵی ١٩٨١ لە دوورگەی ساردینیا لە ئیتالیا لەدایکبووە. بیرمەندێکی مارکسی بەرچاوە، لە کۆلێژی ئاداب، لە زانکۆی تۆرینۆ خوێندی و هەروا ڕەخنەگری شانۆیی بوو لە ساڵی ١٩١٦. لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەم دا ژیا. ئەم ماوەیە پڕە لە ڕووداوی یەکلاکەرەوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، وەک هاوچەرخانێک کە شۆڕشی ئەکتۆبەری تێدا ڕوویدا و هەروا قەیرانی سەرمایەرداری تێیدا قووڵبوویەوە، لە ئیتالیا و ئەڵمانیا فاشییەت دەستی گرت بەسەر دەسەڵات دا. لە سایەی ئەم گەردەلوولەئاسا گرامشی ژیا وەک بیرمەند و تێکۆشەرێك بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە کایەی سیاسی و فیکریدا. بەشداربوو لە دەرکردنی چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار، هەروا گرامشی لە ماوەی ساڵانی  (١٩٢٦ـ ١٩٣٧))زێندانی کرا و وێڕای ئابلوقە وئازادانی دەروونی  تلانەوە بە دەستی تاڵی و نەخۆشییەوە دەیناڵاند. لەبەرئەوەی دۆخی تەندروستی  وەک پێویست نەبوو، لە ساڵی ١٩٣٧ کۆچی دوایی کرد. لەماوەی ساڵانی زیندانی دەفتەرەکانی زیندانی نووسی، وێرای گۆشەگیری کە لە نامەکانیدا بۆ دایکی و هاوسەرەکەی جولیا و ئەندامانی تری خێزانەکەی دەریبڕیوە. بەرهەمەکانی بۆ عەرەبی وەرگێڕراوە بە نێوی" نامیلکەکانی زیندان" بەرهەمێکی فیکری قووڵ بوو. نامۆ نەبوو کە بیرکردنەوەکانی گرامشی بشوێندرێ و سادە بکرێ. پێمان باشە خوێنەران ئاراستە بکەین بۆ ئەو نووسراوانەی لەسەر بنیدیتو کروتشە نووسیوویەتی (بیرمەندیکی ئیتالییە کە زۆر کاریگەری لەسەر گرامشی گەنج هەبوو) ڕەخنەی لە خولیای ڕیفۆرم لای گروتشەکە  گرت و ئاماژەی کرد کە ڕوانین بۆ گەشەسەندنی مێژوو وەک یاری و حەکەمی تیابێت وایە و چەمکی خۆی هەیە و نابێ دەستی لێبدرێت و، ئەمە چەمکی پێشوەخت و دۆگمەی مێژووە. ئەم مەسەلەیە وەک چاندنی ئەندامێکە لە دەرەوەی پرۆسەی مێژوویی. ئەندامێک کە ناتوانێت بە ساغی بمێنێتەوە لە ناوەوە. لە میانەی خراپ تێگەیشتن لە گرامشی هەندێ بیرمەندی مارکسی تۆمەتی ئەوەی دایە پاڵ " کە نوقم بووە لە حەتمییەتی ئابووری" کەچی گرامشی لە بابەتە ئابوورییەکانیدا پشتی بە شیکردنەوە دەبەستێ سەبارەت بە سەرمایەداری و قەیرانە کۆمەڵایەتیەکانی کەچی هەندێ بیرمەندی تر بە شێوەیەکی زاڵمانە چەمکی ململانیی چینایەتی لە بەرانبەر هەژمونیان دانا.

ماوەی ١٩١٨ تا وەکو زیندانی بوونی ساڵی ١٩٢٦ ساڵی فێربوون و کەڵەکە بوونی ئەزموون بوو، ئەمەش لە زۆربەی نووسراوەکانی دەرکەوت لەوانە (تێزەکانی لیون)کە تیایدا دووپاتی کردەوە کە نابێ حزبی شیوعی هەڵویستی چاوەڕوانی نەگیتڤی هەبێ و دوور بێ لە تێکۆشانی سیاسی و ئابوری و فیکری، دەفتەرەکانی زیندان جەخت لەسەر پێشخستنی جەماوەر دەکەنەوە هەروەک لە پێشنیاری لینین سەبارەت بە ڕابەرایەتی جەماوەر هاتووە کە بۆ کونگرەی سێ و چواری کومنترن (ئومەمیەتی سێ یەم)ساڵی ١٩٢١،١٩٢٢

هاتووە. پەیوەندی پتەوی نێوان چەمکەکانی (دەفتەرەکانی زیندان) دەردەخا لە بواری هەژموون، ئایدولوژیاو حزبی شۆرشگێڕ و شێوازی تێکۆشان، تاڵی قەدەر ئەوەیە ئەم بیرمەندە مەزنە لە گەرم گوڕی ژیان و ڕێرەوی تێکۆشان فیکری و سیاسی هەڵکەندرێ و فرێ بدرێتە زیندانی تاریکەوەو گۆشە گیر بکرێ.

لە ساڵی ١٩٢٨ دەڵێ پەرتووک و گۆڤارەکان چەمکی گشتی دەگرێتەوە، جگە لە وێنا کردنی (رەسم کردنی) رێرەوە گشتییەکان شتی دیکە ناکات… وێنەیەکی زیندوو ڕاستەوخۆ و هەنووکەیی ناداتە مرۆڤ لەسەر ژیانی خەڵک... ئەگەر نەتوانی لە خەڵکە ڕاستەقینەکان تێ بگەی ئەوە ناتوانی لە شتە گشتی و سەرتاپاکان تێ بگەی.

                 

دەفتەرەکانی زیندان

دەفتەرەکانی زیندان ٣٣ بەش بوو، نزیکەی سێ سەد لاپەرە بوو، گەرچی رێگایان پێ نەدا کە بنووسێ بەڵام بێ بەش نەبوو لەسەرچاوە مارکسیەکان، ناچار بوو سیمبول وشیفرە بە کار بهێنێ تاوەکو لە سانسوری زیندان دەرباز بێ، هەر بۆیە دەبینین ناوی مارکسیەت بە فەلسەفەی پراکتیک دەهێنێ، بەشیوەیەکی ئاڵۆز ئاماژەی بۆ مۆرکی سوسیولوژی لای لینین کردووە،  کە بە  (ئیلتش)ناوی دەبرد

باسی حزبی شؤڕشگێڕی دەکرد لە ژێر ناوی (ئەمیری هاوچەرخ)تێکرای ئەمانە رێگایان لە رۆشنایی بیروباوەرەکەی نەگرت، وەک ئاشکرایە (دەفتەرەکانی زیندان) لە رێگای تاتیانا لە زیندان برایە دەرەوە کە خۆشکی خێزانەکەی بوو، لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئیتالیا بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی کارەکانی وەرگێڕدرا بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئەڵمانی، لە هەفتاکانی سەدەی ڕابوردوو ئیدی گرامشی بوو بە بیرمەندیکی مارکسی کە کاریگەری مەزنی هەبوو، زۆر جار گوتە بەناوبانگەکەی دەهێننەوە کە دەڵێ (رەشبینی فیکرو گەشبینی ئیرادە)  هەروا لە ساڵەکانی سی یەکاندا دەڵێ، بەشێوەیەکی دیاریکراو قەیرانەکان دەردەکەون وەک هەقیقەتێک کە کۆن وئامادەیە، نوێ و جارێ لە دایک نەبووە، لەسایەی ئەم بۆشاییەدا بڕیکی باش لە نیشانە ترسناکەکان دەردەکەون، دەفتەرەکانی زیندان رووبەرووی دوو پرسیارمان دەکەن، یەکەمیان بۆ چی ڕاپەرینی شۆڕشگێڕانە لە ئیتالیا سەرنەکەوت و بەوە کۆتایی هات کە موسولینی دەسەڵاتی گرتە دەست، دووەم بۆچی بورژوازیەتی ئیتالی بە نیسبەت هاوتاکەیەوە کە بورژوازی فەرەنسی یە کەمتر سەرکەوت لە یەکخستنی وڵات بە ئاراستەی سەرمایەداری، وێرای ئەوەی تیایدا سەردەمی ڕابوون پێش بورژوازیەتی فەرەنسی سەری هەڵدا ؟ گرامشی وەڵامی ئەمە دەداتەوە کە بەرجەستەی ئەزموونی میژووییەتی و دەڵێ، هێزی ئابوری ناتوانی خۆی بەرجەستە بکا لە وێنەیەکی سیاسی کە بتوانی ئیستیعابی تێکرای چەوساوەکان بکا وئاراستەی تیکۆشانیان بکا بەمەبەستی رووخانی بونیادی ئابوری کۆن، گرامشی لە شیکردنەوەی ئەم تێکستەدا پشت بە پەرتووکی (چی بکەین )ی لینین دەبەستێ، هوشیاری کرێکاران لە رووی چینایەتی یەوە بوونی نابێ ئەگەر فێر نەبن چاودێری هەرچینێک لە چینە کۆمەڵایەتیەکان نەکەن لە تێکڕای دیاردەکانی ژیانی فیکری وسیاسی و موراڵی، ئەگەر فێر نەبن پەیرەوی شیکردنەوەی ماددی و هەڵسەنگاندنی ماددی بۆ تێکرای رووەکانی هەڵسوڕان و ژیانی تێکرای چینەکانی خەڵک و تویژو گروپەکانیان نەکەن .

هەر کەسێک ئاگایی چینی کرێکارو هێزی بینین و هوشیاریی تەنها بۆ، یان بە پلەی یەکەم بۆ خۆی (مەبەستی بۆ چینی کرێکارە) ئاراستە بکات، ئەوە سوسیال دیموکرات نییە، چوونکە چینی کرێکار لە ناسینی خۆی دا پەیوەندییەکی لە پچران نەهاتووی هەیە بە ناسینی روون و بەرکەماڵ بەمەبەستی پەیوەندییەکانی ئالۆگۆڕ لە نێوان تێکرای چینە هەنووکیەکانی کۆمەڵگا، ناسینیکی پشت بەستوو بە ئەزموونی ژیانی سیاسی یەوە .

چەمکی هەژموون

لەوانەیە مەسەلەی سەرەکی لە "دەفتەرەکانی زیندان" پەیوەست بێ بە چەمکی هەژموونەوە گەرچی ئەم چەمکە پەیوەستە تا ڕادەیەکی زۆربە ناوی گرامشییەوە. (لایەنی کەم لەو نووسراوانەی کە بە عەرەبی دەرچوون) ئەم چەمکە بەشێک لە فیکری بزووتنەوەی سۆسیال دیموکراتی ڕوسی پێکدێنێت لە سەرەتای سەدەی ڕابردووە. بەکارهێنانی چەمکی هەژموون لە  ئەدەبیاتی کۆنگرەی سێیەمی کۆمنترن هاتووە، ئەمە ئەوە دەگەیەنی کە چینی کرێکارهەوڵدەدا  ڕۆڵی سەرکردایەتی لە تێکۆشانی تێکڕای چەوساندنەوەکان دا دژ بە دەستەڵاتی سەرمایە ببینێت. گەرچی گرامشی  بابەتەکانی کۆمنترینی پێشخست و چەمکی هەژموونی بەکارهێنا بۆ وەسفکردنی زاڵی چینی بۆرژوازی بەسەر چینی کرێکاردا لە سایەی نیزامی سەرمایەداری. مەسەلەی سەرەکی کە گرامشی هەوڵی شیکردنەوەی دا ، سروشتی شۆڕش بوو، لە ڕۆژئاوادا، لە کاتێکدا بۆرژوازییەت لەوێ جێگیرتر بوو لە بۆرژوازیەتی ڕوسی هەروا توانای زیاتربوولە سەپاندنی هەژموونی کۆمەڵایەتی خۆ، گرامشی دەڵێت لە ڕۆژهەڵات دەوڵەت هەبوو کە کۆمەڵگەی مەدەنی سەرەتایی و دەڵەمە بوو، کەچی لە ڕۆژئاوا پەیوەندییەکی ساغڵەم لە نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگەی مەدەنی هەبوو. کاتێ دەوڵەت لە ڕۆژئاوا هاتە هەژان دەستبەجێ بونیادی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز دەرکەوت، دەوڵەت تەنیا سەنگەرێکی دەرەکی بوولە پشتەوەی نیزامێکی بە هێز لە قەڵا و کۆسپ ڕاوەستابوو.

چۆن گرامشی سەیری ستراتیژیەتی شۆڕشگێڕانەی کرد کە ڕۆژئاوا پێویستی پێیەتی؟ گرامشی پێی وایە تاکتیکی " شەڕی جوڵە" کە لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسیا بەکارهێنرا، عەمەلی نەبوو، تاکتیکی ڕاستەقینە " شەڕی هەڵوێستی بوو" دەڵێ لێنین لەوانەیە گەیشتبێ بەم دەرئەنجامە، وەڵامی ئەم پرسیارەی لابوو، بۆچی لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسی، شۆرشی تر لە ئەوروپای ڕۆژئاوا ڕووی نەدا. وەڵامەکەی ئەوەی دەرخست  کە بەرەدەوام بوونی بیروباوەری سەرمایەداری لە دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک". حزبە سیاسییەکانی، یەکێتیە سەندیکایەکان، کلێسا، ئامرازەکانی مێدیا) بەردەوامبوو، پەیوەست بەمە لەوانەیە بە سوودبێ لێرە ئاماژە بۆ نموونەی بەریتانیا و سیاسەتی ڕاسترەوەکان بکەین. لە کۆتایی هەفتاکانی سەدەی ڕابردودا گۆڤاری (مارکسیزمی ئەمرۆ) ئەوەی شیکردەوە کە  هەژموونی سەرکەوتنی تاتشەری (نیسبەت بە مارگریت تاتشەرەوە ، سەرۆکی وەزیرانی، بەریتانیا کاتی خۆی. لێکۆڵینەوان دەرکیان بەوە کرد کە ڕاستڕەوی نوێ تەنیا پرۆژەیەکی نییە لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردن، بەڵکودەبێت سەرلەنوێ پێناسەکردنی" مەنهەجی بیرکردنەوە" زۆربەی ڕابەرە سیاسییەکان هەوڵیان نەدا  بۆ دامەزراندنی هەژموون، ئەزموونی تاتشەرناوازە بوو لەم میانەدا، تاتشەر لە ساڵی ١٩٨١ گووتی ئابووری مەنهەجە، ئامانج گۆڕینی ڕۆحە. گەرچی ڕاستڕەوەکان لەو کاتە سودمەندبوون. لە چەمکی هەژموونگەرایی کە نەرم و سەقامگیربوو،.بیرکردنەوەکانی گرامشی مارکسی بوو، گومان هەڵناگرێ لێکۆڵێنەوەرەکانی باڵی ڕاستڕەو بە ئاگابوون لەوەی کە چەپ ماوەیەکی دوورە بە رێرەوی گرامشی دەڕوا. لە ڕێگای دەزگاکانی مێدیا و لێکۆڵێنەوە و زانکۆکان لە هەوڵدانێک بۆ کاریگەری لە پرۆسەی گۆڕانی ڕۆشنبیری، گرامشی توانای هەر چینێکی کۆمەڵایەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی حوکم پەیوەست دەکا بە توانای بۆ دەست هێنانی هەژموونی ڕۆشنبیری خۆی، ئاماژە بە چەمکی هەژموونی لای لینین دەکات کە خۆی لە گرتنەدەستی دەستەڵات دەنوێنێ وەک وەزیفەی حزب، لە باڵی سەرکردایەتی سیاسی کە حزب بەسەری زاڵە، گرامشی ناوی لێنا "ئەمیری هاوچەرخ" پێویستە سەرکردایەتییەکی ڕۆشنبیر بدۆزێتەوە کە بتوانێ ڕیفۆرمی ڕۆشنبیری و ئەخڵاقی بەدی بهێنێت. وەک گرامشی دەیبنێت، گرامشی دووپاتی دەکاتەوە کە پێکهێنانی هەر چینێک یەکسانە بە دروستکردنی تێڕوانینی هەمەلایەنە، ئەگەر لای چینی کرێکار ئەم کەرتە ڕۆشنبیرییە نەبێت بۆ حزبەکەی ئامرازی فۆکس و ئاڕاستە و سافکردنی ئەم تێڕوانین بێت، ناتوانی ئیرادەی جەماعی پێشبخا، کە بتوانێ هەنگاوی بەپەلە بهاوێ لە ڕێگای شۆڕش دا، ئامانجی شۆڕش، دروستکردنی دەوڵەتە، دروستکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی نوێیە. دەستبەسەراگرتنی دامودەزگەی سەرکوتکەرە ، کەواتە هەژموونی دەوڵەتی هێز و فەلسەفەیە. لای گرامشی، هەوڵدانە بۆ گۆڕینی جیهان بەپێی تێڕوانینی مارکس. سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ژێرخان وسەرخان میکانیکی ڕاستەوخۆ نییە. گرامشی دەڵیت" کارخانەیەک لە دەستەڵاتی سەرمایەدارییەوە بگوازێتەوە بۆ دەستەڵاتی کار، بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی کاڵا. بەڵام بە چ شێوەیەک داهێنانی شیعری و درامی و ڕومان و موسیقاو شیوەکاری و زمان لە دایک دەبێتەوە؟.

ڕۆشنبیری ئۆرگانیکی

گرامشی شیکردنەوەی تایبەتی  سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران لەسەر بنەمای سوسیۆلۆژی پێشخست، وەزیفە و ڕۆڵی ڕۆشنبیران دیاری دەکا، بە نیسبەت چینی کۆمەڵایەتییەوە. ئەم ئەرکەی ناوی لێنا (ڕۆشنبیری ئۆرگانیکی) پێناسەیەکی دی پێشکەشکرد بە پشت بە تێڕوانینی مێژوویی دەبەستێ و پەیوەستە بە دیاریکردنی ڕۆشنبیرانەوە لەسەر بنەمای ئەو شوێنەی کە داگیری دەکەن لە نێو ڕێڕەوی مێژوویدا.

گرامشی ڕەتی ئەو دابەشبوونە ناسراوەی کۆمەڵگە دەکاتەوە، کارگەرانی بازوو و کارگەرانی فیکر پێێوایە هەر کارێکی دەستی و ماسولکەیی گەرچی میکانیکیش بێت و پێویستی بە بڕێک لە دەست ڕەنگینیە. لایەنی کەم لە سەرهەڵسوڕاوی فیکری... هەموو مرۆڤێک موممارەسەی جۆرێک لە چالاکی ڕۆشنبیری دەکا. بە واتای فەیلسەسوفی هونەرمەند، مرۆڤێکی بە سەلیقە بەشداری دەکا لە وێناکردنی جیهان بەشێوەیەک لە شێوەکان، بە واتایەکی تر ڕێگای نوێ لە بیرکردنەوەی دادەهێنێ، بەم شێوەیە وەزیفەی ڕوشنبیری ئۆرگانیکی دەردەکەوێ، وەک گرامشی دەیبینێ لەبەدیهینان و وێناکردنی جیهان تایبەت بەو چین و توێژە کە بەشیوەیەکی ئورگانیکی پیوەی پەیوەستە، وای لێ دی ئەم وێناکردنە دەقاودەق وەزیفەی بابەتی ئەو چینەیە لە دۆخێکی مێژوویی دیاریکراوەدا. هەروا وەزیفەی لە لایەنی ڕەخنەدایە لە چالاکی فیکری کە ئایدۆلۆژییەکان ڕەها دەکا لەو بیروڕایانەی پێش دەرکەوتنی.

گرامشی وا دەبینی کە ڕۆشنبیری ئۆرگانیکی ڕەنگدانەوەی چینی کۆمەڵایەی نییە. بەڵکو سەربەخۆبوونێکی ڕێژەیی هەیە. لەو ڕێکخراوانە سەرهەڵئەدا کە کاری تێدا دەکەن، بێگومان ڕێکخراوەکانی پەیوەستن بە چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

لە بەرامبەر ڕۆشنبیری ئۆرگانیکی کە هاوئاهەنگی فیکری دەبەخشیتە چینە کۆمەڵایەتیەکەی خۆی، ڕۆشنبیری کلاسیکی دەبینین کە سەر بە چینی کۆمەڵایەتی لەناوچووە یان لە ڕێگا دایە بۆ نەمان و لەنێوچوون، گرامشی دووپاتی دەکاتەوە، توانای هەر چینی کۆمەڵایەتی بۆ سەرکەوتن و بەدیهێنانی هەژموون لە سەر کۆمەڵگە لەوە خۆی دەبینێتەوە، تا چ رادەیەک لە توانای دایە ڕۆشنبیری ئۆرگانیکی پێکبهێنێت کە پێوەی پەیوەست بێت، هەروا لەتوانای لە باوەشکردن و ئیستعاب کردنی ڕۆشنبیرە کلاسیکییەکان.

سەرچاوە:

ماڵپەری الحوار المتمدن