عەلی حەمەڕەشید
ئەوەتانێ زەنگوڵ زەنگوڵ
ئەشکم لە چاو دێتە خوارێ
ڕوو لە هەر جێگایەک دەکەم
بارانی خۆزگەم دەبارێ
ڕەوەند
عەلی حەمەڕەشید
ڕەوەندێکی سەرهەڵگرتووم
بۆیە دەمبینن شەمزاوم
شەپۆلی حەزێکی یاخی
هاتووە خۆی لێ مەڵاس داوم
..
ئەوەتانێ زەنگوڵ زەنگوڵ
ئەشکم لە چاو دێتە خوارێ
ڕوو لە هەر جێگایەک دەکەم
بارانی خۆزگەم دەبارێ
...
بارگەم لە هەر شوێنێک هەڵدەم
منی کەویی خەم و نامۆ
بۆ کوانووی شەوی سارد و سڕ
وشەکانم دەبنە پشکۆ
...
منی ڕەوەند بەبێ لانەم
بێ پەروا وەکو پەروانەم
بەنێڵەی ئاگری عەشقت
ووزەم داوە بەم ژیانەم
...
لە هەنیەتدا ئەڤینی من
بۆتە ڕێبازی ژینی من
ئەم گۆوەندە بخەینە کەی
دەسا وەرە شیرینی من
...
دەسکەنەی پرچی شەو بکەین
بەخێڵی خەمیش ڕەو بکەین
...
تا کازیوە هێدی هێدی
تیشکی خۆریش دەست دەکاتە