ئامادەکردنی: باران عەلی

دواتر لەلایەن هونەرمەند عەزیز حەمەکریمەوە چەند گۆرانییەکی تایبەت بە منداڵان پێشکەش کرا کە هۆنراوەکانی هی مامۆستا عەلی بوون. پاشان مامۆستا عەلی حەمەڕەشید باسێکی کورتی دەربارەی هۆنراوەی منداڵان کرد و چەند هۆنراوەیەکی خوێندەوە...پاشان هەردوو کتێبەکە بە دیاری پێشکەش بە ئامادە بووان کران.

 

ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی پەروەردەیی بۆ منداڵان

ئامادەکردنی: باران عەلی

ڕۆژی شەممە ٢٧/١١/٢٠٢١ پڕۆژەی پەروەردەیی خەونی منداڵان لە سلێمانی،لە هۆڵی باخچە و قوتابخانەکەیان مەراسیمێکیان سازکرد بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی هۆنراوەی پەروەردەیی بۆ منداڵان بۆ مامۆستای  شاعیر (عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی) کە پڕۆژەی پەروەردەیی خەونی منداڵان ئەرکی لەچاپدانیانی لە ئەستۆ گرتبوو.ئەوانیش(نیشتمانی ماسی و خۆزگە و خەونی منداڵان) بوون،شایانی باسە کۆمەڵێک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و شاعیران و نوسەران و هونەر مەندان ئامادە بوون،هەروەها دوای بەخێرهاتن وتاری پڕۆژەی خەونی منداڵان لەلایەن( تابان محەمەد) سەرپەرشتیاری پڕۆژەی خەونی منداڵانەوە خوێندرایەوە، دوای پێشکەشکردنی گۆرانی بەخێرهاتن لەلایەن منداڵانی باخچەی خەونی منداڵانەوە، چەند منداڵێکیش لە قوتابخانەی خەون چەند پارچە هۆنراوەیەکی مامۆستا عەلی حەمەڕەشیدیان خوێندەوە،دواتر لەلایەن هونەرمەند عەزیز حەمەکریمەوە چەند گۆرانییەکی تایبەت بە منداڵان پێشکەش کرا کە هۆنراوەکانی هی مامۆستا عەلی بوون ..پاشان مامۆستا عەلی حەمەڕەشید باسێکی کورتی دەربارەی هۆنراوەی منداڵان کرد و چەند هۆنراوەیەکی خوێندەوە...پاشان هەردوو کتێبەکە بە دیاری پێشکەش بە ئامادە بووان کران.

گەڕان بۆ بابەت