لە چیرۆک و رۆماندا بە شوێن چیداین

هەر کەس بە گوێرەی حەز و جیهانی بینی خۆی لەگەڵ دەقی چیرۆک و رۆمان پەیوەندی دەگرێ. هی وا هەیە بۆ سەرگەرمی (چێژ)، هی وا هەیە بۆ فێربوون و کەسی وایش هەیە بۆ سەلماندنی بیر و روانگە و ئایدیۆلۆژیی خۆی. دەق، بەم پێیە بە جۆرێک .هەڵگری خەونی خوێنەرە، تەنانەت پێش ئەوەی خوێنەر دەستی بداتێ و لاپەڕەکانی هەڵبداتەوە

بەڵام دەکرێ هەر سێکی ئەمانە پێکەوە هەبن. هەرچەند پێ دەچێ یەکیان پشکی شێری بەردەکەوێ. بەهەرحاڵ خوێندنەوە، رەوتێکی بێ تەمەع نیە.

لەو کۆمەڵگایانەیدا وا زیاتر گیرۆدەی کێشە سیاسیەکانن، دەق زیاتر خەسڵەتی ئایدیۆلۆژی وەدەگرێ. باشتر بڵێین، خوێنەر زیاتر چاوەڕوانی ئەوەیە چیرۆک یان رۆمان باسی ئایدیۆلۆژی و کێشەی ئەو بکا و، بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری خەون و خەمی ئەو و بگرە رێگا چارەیش بێت! لە راستیدا لە وەها کۆمەڵگایەکدا چاوەڕوانییەکی وەها هەیە دەق ببێ بە ئامراز یان چەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە یان داواکارییەک.

هەڵبەت ئەمە مەجازە. نووسەران ناتوانن خۆیان لە ئاست کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بێ خەم کەن و کەم تا کورت ئەمانە لە دەقیاندا رەنگ دەدەنەوە، بەڵام ئەوەیکە چلۆن ئەمانە رەنگ دەدەنەوە، باسێکی جیاوازە. بۆ وێنە ناکرێ خوێنەر لای وابێ رەنگدانەوەی خەون و ئایدیۆلۆژییەکان لە دەقدا دەبێ بەو شێوازەی بێ وا ئەوان خەونی پێوەدەبینن کە لە وەها حاڵەتێکدا دەق دەبێ بە بوونێکی پرۆپاگەندە ئاسا کە لە خەسڵەتی ئەدەبیی خۆی دەتوانێ دووری بخاتەوە.

دەق تەنیا ئاراستەیەکی رەخنەئامێز روو بە شوێنێکی تایبەت نیە و لە خۆیدا هەڵگری رەنگاوەڕەنگییە. بۆیە لێرەوە خۆی لە خەون و گوتاری راستەوخۆی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکی دەپارێزێ.

سایتی قەڵەم

٧ مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت