مەجید ڕەحمان خۆشناو
دیارە کۆکردنەوەى ئەو ژیاننامەو مێژووى لە دایک بوونەو کاتو شوێنى شەهید بوونى ئەو ٢٠١ پێشمەرگەیە دواى ماندوو بوونێکى زۆرى نووسەر هاتووە، چ بە سەردان، چ بە تلفۆن ومەسیج، چ بە گەران لەپەیجەکان دەست کەوتووە، چونکە تا ئێستاشى لەگەڵ دابى ئەڕشیفێکى وامان نییە کەبۆ کارێکى وا پشتى پێ ببەستین.
لە ڕێگاى ئازادیدا
ئەو کارەى کە حزبێکی خەباتگێڕ بە هەموو پارچەکانییەوە نەیکردووە (ئیسماعیل تەنیا) کردى.
مەجید ڕەحمان خۆشناو
کتابى (لە رێگاى ئازادیدا) دوا بەرهەمى برای خۆشەویستم ئیسماعیل تەنیایە، ٣٩٢لاپەڕەیەلە سالی ٢٠٢١چاپکراوە.
لە ساڵی ١٩٨٠ـ ١٩٨١لەخانەى مامۆستایانى هەولێر لە پۆلی سێیەم بووین، ئیسماعیل تەنیا لە پۆلى یەکەم وەرگیرا. هەرلەو ساڵە یەک دوو چالاکیمان کرد. دیار بوو گەنجێکى بزۆزو بە جوولە بوو. لەوچالاکییانە شیعرى دەخوێندەوە. لە شیعرەکانى هەستى نیشتمان پەروەرى و کوردایەتى بەدى دەکرا, بەڵام نەمدەزانى لە ڕێکخستنەکانی سۆشیالیست کاردەکات. کە لە قوتابخانە تەواو بووین من چوومە دەرەوە. من لە ناوچەى رەواندوزى سۆشیالیست کارم دەکرد لە کاک (سمکۆ ئەنوەر و شەهید مامۆستا سەلاح)م زانى کە ئیسماعیل تەنیا لە رێکخستنەکانى سۆشیالیست کاردەکات. دەستخۆشى لەبراى بەڕێزم کاک تەنیا دەکەم.
دیارە کۆکردنەوەى ئەو ژیاننامەو مێژووى لە دایک بوونەو کاتو شوێنى شەهید بوونى ئەو ٢٠١ پێشمەرگەیە دواى ماندوو بوونێکى زۆرى نووسەر هاتووە، چ بە سەردان، چ بە تلفۆن ومەسیج، چ بە گەران لەپەیجەکان دەست کەوتووە، چونکە تا ئێستاشى لەگەڵ دابى ئەڕشیفێکى وامان نییە کەبۆ کارێکى وا پشتى پێ ببەستین تەنیا زانیارى زارەکییە. بۆیە تا ئێستاش لەسەر هەر رووداوێکى مێژوویی سەدان دەمە دەم وچەقە چەقى لێ پەیدا دەبى و ئەگەر سەرکەوتن بێ هەموولایەنێک خۆى بە خاوەنى دەزانى، ئەگەر شکستیش بوو هەموویان خۆى لێدەشارنەوە .
لە بەرگەکەى نووسراوە بەرگى یەکەم دیارە بەرگى دووەمیشى بەدواوەیە ئەگەر نووسەردەرفەتى بۆ بڕەخسێ. کتابەکە دابەشى سێ بەش کراوە:
بەشى یەکەم: بە پێی پیتى ئەبجەدى ٢٠١ شەهیدى پۆلین کردووە.
بەشى دووەم: زۆر بە وردى باسى شەڕی بەناوبانگى (دەشتێو، سماقولى، شیرەمەڕ، ئوردوگای پێمالک) دەکات کەتیایاندا زۆرترین سەرکردەى سۆشیالیست شەهید بووینە .
بەشی سییەم: وێنەى کۆمەڵێک پێشمەرگە، کە هەندێک لەشەهیدەکانیشى تێدایە لەگەڵ هەندێک دیکۆمێنتى گرنگ .
شەهیدەکان زۆر بە جوانى ودەست رەنگینى پۆلین کراون، لە رووى تەمەنەوە، ئاستى خوێندەوارییان ، شوێن وسەنگەرو کاتى شەهید بوونیان ،بارى کۆمەلایەتییان. لە سالى ١٩٧٧ تاساڵی ١٩٩١هەر ساڵەى چەند کەسى تێدا شەهید بووە ، نووسەردەڵێ زۆرترین ژمارەیان لە سالی ١٩٨٣ شەهید بووینە کە گەرمەى شەڕی براکوژى بووە. بەداخەوە پەنجا شەهید لە براکوژى شەهید بووە ، ١٢٥ لە سەنگەرى بەرگرى، ٢٢ لەکارى رێکخستن گیراون و شەهید کراون، ٣شەهیدیش بە شێوەى جیاواز شەهید کراون .
حزبى سۆشیالیست زۆرترین سەرکردەى شەهیدکراوە، ١٤ ئەندامى سەرکردایەتى و کۆمیتەى ناوەندى لەناو ئەو ٢٠١ شەهیدەیە، ١٤ فەرماندەى هەرێم و جێگرى فەرمانە لەو پۆلە شەهیدە هەیە ئەوانى تریش بچوکترین پلەیان فەرماندەى کەرت و جێگر بووە.
چەند خێزانێکى دیارى تێدایە کە خاوەنى زیاد لە پێنج شەهیدو شەش شەهیدە.
لەلاپەرە ٣٣٧ دەڵێ: جەوهەر مەولود عەبدوڵلا فیرارى سەربازى بووە لە ساڵی ١٩٨٤ لە گوندەکانى دۆلی بللیسان بە بیانووى کۆنە پێشمەرگەى سۆشیالیست شەهید کراوە، بەڵام جەوهەر لە ساڵی ١٩٨٣ پاش کشانەوەى هێزەکانى یەکیەتى لە شەڕی بالیسان لەگەڵ خۆیان برد لە دەشتى بێراوە شەهید کرا.
جارێک و دە جارى تر دەست خۆشى وپیرۆزبایی لە برام کاک ئیسماعیل تەنیا دەکەم، دەستى ماندووبوونى دەگوشم، ئەو گەوهەرە بە نرخە بە چەند وشەو وردە سەرنجى من هەلناسەنگێت.
تەنیا خوێندنەوەى خۆم بۆکردووە هیوادارم ئیسماعیل تەنیا لێم وەربگرى .